لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم بۆ حەڵاڵ و حەرامی نەورۆز بڕیاریدا



لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرگیز نەتەوەی كورد باوەڕی وا نییە كە خوای گەورە ڕۆژی نەورۆزی بە جەژن بۆ ئێمە دانابێت و دەشڵێت: “شتێكی ئاساییە ئێمە وەك مسوڵمان لە پاڵ جەژنی ئاینی، جەژنێكی تری نیشتمانیمان هەبێت”.

لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە فەتوایەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “نەورۆز جەژنێكی نەتەوەیی گەلی كوردستانە، نیشانەی سەركەوتن و كۆتاهاتنە بە ستەم و زۆرداری لە مێژووی نەتەوەكەماندا، تا ئاشكرای بكات كە گەلێكی سەربەخۆی خاوەن ناسنامەی خۆیەتی، پێوەندی بە بیروباوەڕ (العقیدە) و پەرستشەكان (العبادات) نییە”.

هەر لە فەتواكەدا هاتووە، “بۆیە ئێمە لە روانگەی فەرموودەكانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، وەك بۆچوونی زانایان بە دروست و رەوای دەزانین‌ و شتێك نییە دژایەتی هەبێت لەگەڵ ئاین و بیروباوەڕی مسوڵمانان، لەبەر ئەم هۆیانە:
-هەموو گەل و نەتەوەیەك لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامیدا رۆژێكیان تەرخان كردووە بۆ خۆشی و ناویان لێ ناوە جەژنی نیشتمانی، پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی هەموو گەل و نەتەوەیەك جەژنێكی هەیە، ئەمەش جەژنی ئێمەیە كە مەبەست لێی جەژنی قوربان بوو.

-هيچ دەقێك لە قورئان و فەرموودەدا نییە كە رێ نەدات بە بۆنەكان بگوترێت جەژن، وەك جەژنی دایك و جەژنی ئافرەتان، جەژنی نەتەوەیی و نیشتمانی.

– بۆیە هەرگیز نەتەوەی كورد باوەڕی وا نییە كە خوای گەورە رۆژی نەورۆزی بە جەژن بۆ ئێمە دانابێت، بەڵكو خۆمان وەك نەتەوەیەك رۆژی نەرۆزمان وەك جەژنێكی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ خۆمان داناوە.

-شتێكی ئاساییە ئێمە وەك مسوڵمان لە پاڵ جەژنی ئاینی، جەژنێكی تری نیشتمانیمان هەبێت ئیتر بە هەر ناوێكەوە بێت، پێچەوانەی هیچ دەقێك نییە

باران بارین لە شارێكی هەرێم دەستی پێكردەوە
پێت باران بارین لە شارێكی هەرێم دەستی پێكردەوە
سەرۆكی چین گەیشتە مۆسكۆ
دوات سەرۆكی چین گەیشتە مۆسكۆ
پەیوەندیدار