ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

بەهێز هەولێری، ئەو لاوەی بەهۆی مشتەکۆڵە بەهێزەکانیەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەی عیراق کرا

خەڵک سپۆرت -محمد اسماعیل

یاریی مشتەکۆڵە (بۆکسێن) یەکێکە لە وەرزشە ناودار و مێژوییەکان و ساڵانە لەجیهاندا بەرامبەر ملیۆنەها دۆلار پاڵەوانان رووبەروی یەکتر دەبنەوە، سەدان هەزار هاندەر لەخۆیان کۆدەکەنەوە لە نمونەی ڤلادیمێر کلیچکۆ و مانی پاکیاو و مایوێزەر.

لە کوردستان ئەم وەرزشە کەمتر لەوڵاتانی ڕۆژئاوا گرنگی پێدراوە، لاوان بەڕێژەیەکی کەم روویان لەم وەرزشە قورسە کردووە ، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە لاوانی وڵات توانیویانە لەئاستی باڵا دابەزین ئەنجام بدەن و سەرکەوتو بن.

بەھێز ھەولێری ئەو گەنجەی لە یاری مشتەکۆڵە  “ملاکمە” دەکات، لەماوەی ڕابردودا بەشداری لە خولی عیراق بۆ ئاستی تازەپێگەیشتوان کرد و پاڵەوانێتیەکەش لەشاری بەسرە ئەنجامدرا.

بەهێز نەک بەتەنها نمونەی بۆکسێنەرێکی سەردەمیانە بوو، بەڵکو توانی بە لێدانی یەکلاکەرەوە « ضربە قاضیە » پلەی یەکەم بەدەست بێنێت، هەر بەوهۆیەشەوە لەلایەن بەرپرسانی وەرزشیی عیراقەوە بانگھێشتی ھەڵبژاردەی عێراق کرا.

ناوخۆیی

هەڵبژاردەی لەشجوانی عێراق پلەی سێیەمی پێشبڕكێیەكی ئیسپانیای بەدەستهێنا

خەڵك – محەمەد عەلی

دوێنێ‌، یەك شەممە هەڵبژاردەی عێراق بۆ لەشجوانی بە پلەی سێیەمەوە لە ئیسپانیا گەڕایەوە.

هیشام ئەلوانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەكێتی لەشجوانی عیراق، ڕایگەیاند ” تیپی یاریزانانی عێڕاق بۆ پێگەشتووان، ئەنجامێكی بەرز و باشیان لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی ئیسپانیا بە دەست هێنا “.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەكێتی لەشجوانی عیراق، ئاماژەشی بەوە كرد ” یانەكەمان توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت لە دوای كۆریا و ئێران ، هەروەها 7 یاریزانمان توانییان 7 مەدالیا بەدەست بهێنن ” و ئەنجامی یاریزانانیش لە پاڵەوانییەتییەكەدا بەم شێوەیە بوو :

1_ پاڵەوانی دێرین، پشدەر مەحمود، پلەی سێیەم لە كێشی 175 كگم.

2_ پاڵەوان، بێستون بە پلەی شەشەم لە كێشی 65 كگم

3_ پاڵەوان، محەمەد ئیدریس بە پلەی یەكەم لە كێشی 75 كگم.

4_ پاڵەوان، زانا فریق بە پلەی سێیەم لە كێشی 85 كگم.

5_ پاڵەوان، محەمەد ئەسەدی بە پلەی دووەم لە كێشی 85 كگم.

6_ پاڵەوان، ئازاد شەنگالی بە پلەی پێنجەم لە كێشی 90 كگم.

7_ پاڵەوان، سەڵاحەدین بە پلەی شەشەم لە كێشی 100 كگم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانه‌ی سلێمانی تاجی پادشایه‌تی عێراقی له‌سه‌رنایه‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

تیمی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی جارێکی دیکه‌ بووه‌وه‌ به‌ پادشای یانه‌کانی عێراق و نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌کانی عێراقی ده‌سته‌به‌رکرد.

شێره‌کوڕانی “یانه‌ی دایک” له‌ قۆناغی یه‌که‌می پاڵه‌وانێتیه‌که‌دا نۆ یارییان ئه‌نجامداو هه‌ر نۆ یاریه‌که‌یان به‌ سه‌رکه‌وتن به‌ سودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

سلێمانی ۳–۰ ئەکاد
سلێمانی ۳-۰ فتوە
سلێمانی ۳-۰ سۆلاڤ
سلێمانی ۳-۰ هەڵەبجە
سلێمانی ۳-۰ دووز
سلێمانی ۳-۰ ئاشتی
سلێمانی ۳-۰ برایەتی
سلێمانی ۳-۰ دهۆک
سلێمانی ۳-۰ پێشمەرگەی سلێمانی

له‌ قۆناغی دووه‌م و کۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌که‌شدا که‌ له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، کاپتن سه‌یفه‌دین و هه‌ریه‌که‌ له‌ به‌ختیار و عومه‌ر و کۆچه‌ر هه‌شت سه‌رکه‌وتنی یه‌ک له‌دوای یه‌کیان تۆمارکردو به‌ شایسته‌یی پارێزگارییان له‌و نازناوه‌ کرد که‌ خۆیان هه‌ڵگری ژماره‌ی پێوانه‌یین له‌ ده‌سته‌به‌رکردنیداو به‌و هۆکاره‌ش تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی به‌ گه‌وره‌و پادشای یانه‌کانی عێراق ده‌ناسرێته‌وه‌.

ئه‌یوب عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری تیمی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، کاتژمێر 9.30 خوله‌کی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه‌ پێشوازی له‌ پاڵه‌وانه‌کانی یانه‌ی سلێمانی ده‌کرێت.

سلێمانی 3-0 قوه‌جه‌ویه‌
سلێمانی 3-0 کازمییه‌
سلێمانی 3-0 ئاشتی
سلێمانی 3-1 شه‌باب عه‌دل
سلێمانی 3-0 برایه‌تی
سلێمانی 3-2 سناعه‌
سلێمانی 3-2 پێشمه‌رگه‌
سلێمانی 3-2 جه‌یش

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (خه‌ڵک سپۆرت) که‌وتووه‌، بڕیاره‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتو پێکهاته‌ی پاڵه‌وانانی عیراق بۆ به‌شداریکردن له‌ پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌ب سه‌ردانی توند بکه‌ن، هه‌موو چاوه‌کان له‌سه‌ر سلێمانیه‌ له‌و پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌یه‌دا ئه‌نجامی باش مسۆگه‌ر بکات.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

بڕیار و راسپارده‌ى نوێی یه‌كێتى تۆپى پێی كوردستان

پێگه‌ی یه‌کێتی ناوندی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 2018/10/13 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و، چەند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی راگه‌یاند، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بوون:

1- یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌چێت:

• رۆژى دووشه‌ممه‌ 2018/10/22 گه‌ڕى یه‌كه‌م.

• رۆژى شه‌ممه‌ 2018/10/27 گه‌رى دووه‌م.

• رۆژى هه‌ینى 2018/11/02 گه‌رى سێیه‌م.

2- به‌رێزان (قاسم ساڵح، عه‌دنان عه‌بدولره‌حمان، كرێكار زرار و ئه‌رسه‌لان قادر)، سه‌رپه‌رشتى خولى تایبه‌ت به‌ پزیشك و چاره‌سه‌ركه‌رانى یانه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌ك و فوتساڵى كچانى كوردستان ده‌كه‌ن، كه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 2018/10/16 له‌ كاتژمێر 10:00 ـى به‌ یانى له‌ هۆتێل كوارتز له‌ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات، به‌شدارییكردنى پزیشكه‌كان ئیجبارییه‌ و هه‌ر پزیشكێك به‌شدار نه‌بێت ناسنامه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌ و ناتوانێ یاوه‌رى یانه‌كه‌ى بكات.

3- نووسراوى فه‌رمى بۆ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان لقى پارێزگه‌كان، به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستنیشانكردنى كه‌سانێك بۆ لێژنه‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین