لە ئاكرێ دوو هەزار خۆبەخش مەشخەڵی ئاگری نەورۆز هەڵ دەكەن


 

قایمقامییەتی ئاكرێ ڕایگەیاند، ئامادەكارییەكانیان بۆ سازدانی ئاهەنگەكانی نەورۆزی ئەمساڵیان تەواو كردووە و بە بەشداری دوو هەزار خۆبەخش لە هەڵكردنی مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لەسەر چیای ئاكرێ بەرێوە دەچێت.

قایمقامیەتی شارۆچكەی ئاكری لە دەڤەری بادینان سەر بە پارێزگەی دهۆك ڕایگەیاند، هەشت لیژنەیان بۆ سەرپەرشتیكردنی ئاهەنگەكانی نەورۆز پێكهێناوە كە لە 20ی ئادار دەست پێدەكات، كە زیاتر لە دوو هەزار خۆبەخش مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لەسەر شاخەكانی ئاكرێ هەڵدەكەن.

راشیگەیاند چاوەڕوانی هاتنی زیاتر لە هەزاران گەشتیار لە ناوچەكانی عێراقەوە دەكەین، جگە لە ژمارەیەكی زۆری گەشتیارانی دەرەوەی وڵات بۆ ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ.

شارۆچكەی ئاكری بە ناوەندی پیرۆزكردنی جەژنی نەورۆز لە هەرێمی كوردستان ناسراوە و بەشێوازی تایبەت ساڵانە لە ئێوارەی 20ی ئادار جەژنی نەورۆز پیرۆز دەكرێت.

مەسرور بارزانی داوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ حكومەت دەكات
پێشت مەسرور بارزانی داوای گەڕانەوەی تیمی یەكێتی بۆ حكومەت دەكات
ئەبوبەكر كاروانی: جەژنی نەورۆز هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئیسلامدا نییە
دواتر ئەبوبەكر كاروانی: جەژنی نەورۆز هیچ كێشەیەكی لەگەڵ ئیسلامدا نییە
پەیوەندیدار