جیهان
بەهۆی پەلامارێكەوە لە حەلەب 5 هاووڵاتی كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی هەواڵی”سانا”ی فەرمی سوریا بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو هێرشكراوەتەسەر چەند ناوچەیەكی نزیك لە شاری حەلەب و بەهۆیەوە پێنج هاووڵاتی كوژراون و نزیكەی 40 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەكردووە، گروپە چەكدارە توندڕەوەكان ئەو كارەیان كردووە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی هیچ گروپێك بكات.
دوای ڕووداوەكە كوژراو و بریندارەكان بۆ نەخۆشخانەكانی شاری حەلەب گواستراونەتەوە.
شاری حەلەب پێشتر لەلایەن چەند گروپێكی چەكداری ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە كۆنترۆڵكرا و ساڵی ڕابردوو سوپای سوریا بە هاوكاری هێزی ئاسمانی ڕوسیا كۆنترۆڵی كردەوە.
جیهان
توركیا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ (چین) ده‌كات بۆ زیندانیكردنی ڕۆژنامه‌نووسان

خەڵک – لوقمان غه‌فوور
كۆمیته‌ی پارێزگاری له‌ڕۆژنامه‌نووسان (CPJ) بڵاویكرده‌وه كه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ری “شی جین بینگ” و “ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان” و “محه‌مه‌د بن سه‌لمان “و “عه‌بدولفه‌تاح سیسی”، بۆ ساڵی چواره‌م زیندانه‌كانیان پڕن له ڕۆژنامه‌نووس،ئەمەش به‌ڵگه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئازادیی ڕاده‌ربڕینه له ژێر حوكمیاندا.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌مڕۆ 14ی دیسێمبه‌ر ئاماری ڕۆژنامه‌نووسه زیندانییه‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه كه به‌شێكه له‌و ئابروچوونانهی سیستمه نادیموكراتییه‌كانی دنیا كه ناتوانن په‌نجه له‌گه‌ڵ ڕه‌خنه‌دا نه‌رم بكه‌ن.
ئه‌مساڵ توركیا ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می نه‌گرتووه وه‌ك پار، به‌ڵكو له ڕیزبه‌ندی دووه‌مدایه و 47 ڕۆژنامه‌نووس له زیندانه‌كاندان و تا ئێستا دادگایی نه‌كراون، زیاتر له 40 ڕۆژنامه‌نووسیش به غیابی حوكمدراون.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ هه‌وڵی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ی سه‌رۆكی توركیا بۆ نه‌هێشتنی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد له وڵاته‌كه و له ئاكامی ڕه‌خنه‌گرتنیش 100 .ڕۆژنامه و پێگه‌ی میدیایی داخراون، زیاتر له 56 ڕۆژنامه‌نووسیش وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و مه‌نفا هه‌ڵاتوون
نیویۆرك تایمز پشتبه‌ستن به ئاماری (CPJ) كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆركه، پێمان ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده ئاماره‌كان كه‌میكردووه به‌ڵام دڵخۆشكه‌ر نین، ساڵی 2019، ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له جیهاندا ده‌ستگیركراون و ئه‌برێنه به‌رده‌م دادگا یاخود هێشتا دادگایی نه‌كراون گه‌یشتۆته 250 ڕۆژنامه‌نووس به‌به‌راورد به 2016 كه 273 ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركرابوون.
هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ش كه ده‌ستگیركراون، به‌شێكن له‌وانه‌ی له‌ڕێگه‌ی كاره‌كانیانه‌وه ڕووبه‌رڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاته‌كه‌یان بوونه‌ته‌وه، چین و توركیا و سعودیه و میسر به‌دوای یه‌كدا له پێشینه‌ن.
نیویۆرك تایمز به توانجه‌وه ده‌ڵێت توركیا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ چین – دا ده‌كات بۆ زیندانیكردنی ڕۆژنامه‌نووسان، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی “شی جین بینگ” له ساڵی 2019دا 48 ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون، ده‌سه‌ڵاتدارانی چین كۆنترۆڵی ئازادی ڕاده‌ربڕینیان له وڵاتی چین كردووه، دواهه‌مین ڕۆژنامه‌نووس له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2019 خرایه زیندانه‌وه، كچه ڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ سۆفیا هوانك سوشین بوو له‌سه‌ر ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ .
دۆخی عه‌ره‌بستانی سعودیه له توركیا خراپتر نه‌بێت باشتر نییه، ساڵی 2019، 26 ڕۆژنامه‌نووس خراونه‌ته زیندانه‌وه، له‌وانه 18 ڕۆژنامه‌نووسیان به‌بێ هیچ لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له زینداندان و 4 یشیان له ئه‌شكه‌نجه‌دا بوون، جگه له‌دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی واشنگتۆن پۆست كه دوای پارچه‌پارچه‌كردنی دۆزرایه‌وه و سی ئای ئه‌ی –یش به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌لایه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه كاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
میسر وڵاتێك كه هه‌میشه ڕۆژنامه، ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هێناوته چۆك ئێستا له‌سایه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی بووه به مه‌یدانی تیرۆری ڕۆژنامه‌نوسان، له‌ساڵی 2019، 26 ڕۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون و له زینداندان دواهه‌مین فڕاندنی كچه ڕۆژنامه‌نووس ئیسرا عه‌بدولفه‌تاح بوو كه بە ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی فڕێندرا، به‌ڵام دواتر به‌هۆی هه‌وڵی چه‌ند پۆلیسێكه‌وه توانرا ئازادبكرێت و ده‌ریشكه‌وت كه پیاوانی سه‌ر به سیسی بوون.
ئه‌ریتریا و ڤێتنام و ئێران و روسیا چوار وڵاتی تر له دۆخی ئازادی ڕاده‌ربڕین له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، له ئه‌ریتریا 16 رڕۆژنامهنووس له زینداندان، له‌ڤێتنام كاری ڕۆژنامه‌نووسی سه‌خته، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له 2019دا 12 ڕۆژنامه‌نووس-یان ده‌ستگیركردووه، له ئێران وڵاتی پهتو سێداره له ساڵی 2019، 11 ڕۆژنامه‌نووس زیندانی كراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به سه‌دان هاووڵاتی له سێداره ده‌درێن له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین، ڕوسیا و كامیرۆن وه‌ك یه‌ك وان بۆ ژیانی ڕۆژنامه‌نووسی هه‌ریه‌كه‌یان 7 ڕۆژنامه‌نووس-یان خستۆته زیندانه‌وه.
نیویۆرك تایمز نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه، 98% ی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌ستگیر كراون له‌سه‌ر كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان نووسیویانه و ڕۆژنامه‌نووسی محه‌لین، 3 له‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌ستگیركراوانه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌نامه‌ی ئه‌مریكین بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا فشاری كردۆته سه‌ر وڵاته‌كانیان بۆ ئازادكردنیان 90%ی ئه‌و 250 ڕۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوانه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و مافی مرۆڤ نووسیویانه.
جیهان
ئێران: هێرشمان نەكردووەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتەكانی واشنتۆن لە بارەی ڕۆڵی وڵاتەكەی لە هێرشی سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق ڕەتدەكاتەوە.
عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی وتەكانی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند:”تۆمەتباركردنی تاران بە هێرشكردنە سەر كۆمپانیای ئارامكۆ و ئەو هێرشانەی كراونەتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عیراق، تەنیا بانگەشەیەكی بێبنەمایە و لە داهاتووشدا ئەو ڕاستییە بۆ ئەمریكییەكان دەردەكەوێت، كە لەو تۆمەتباركردنەی ئێران هەڵەبوون”.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی، تاران باش دەزانێت “ئاسانترین كار بەلای ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە تۆمەتباركردنی ئێرانە”.
لە ماوەی ڕابردوودا بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە نەینەوا، ئەنبار و سەڵاحەدین هێرشی مووشەكی كرایە سەر و چەند جارێكیش مووشەك لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا كەوتەخوارەوە و لەو بارەیەشەوە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، پەیامی ڕوونیان داوەتە تاران ئەگەر ئەو وڵاتە یان هاوپەیمانەكانی هێرش بكەنەوە سەر بەرژەوەندییەكانی واشنتۆن لە عیراق بە توندی بەرپەرچیان دەدەنەوە.
جیهان
كۆنگرێس بۆ (سی.ئای.ئەی): مانگێك مۆڵەتتان هەیە بۆ دۆزینەوەی بكوژانی خاشەقچی

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆنگرێسی ئەمریكا مۆڵەتی یەك مانگی دا بە دەزگای هەواڵگری ئەمریكا (سی.ئای.ئەی)، بۆ ئاشكراكردنی لێپرسراویەتی كوشتنی جەمال خاشەقچی ڕۆژنامەوانی سعودی لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە شاری ئیستانبوڵی توركیا.
مۆڵەتەكەی كۆنگرێس بۆ ئاشكراكردنی ئەو ڕاستیەیە كە ئایا محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنیشنی سعودیە بەرپرسیارییەتی ئەو رووداوەی دەكەوێتە ئەستۆ یاخود نا.
میدیاكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەداوە، جارید كۆشنەر ڕاوێژكار و زاوای دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبری كۆشكی سپی لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرێس دانوستانی كردووە بۆ سڕینەوەی ئەو خاڵانەی كە ئیدارەی سعودیە تۆمەتبار دەكات بە كوشتنی خاشەقچی.
هەر لەسەر ئەو پرسە تۆم مالینوسكی ئەندامی دیموكراتەكان لە كۆنگرێس ڕایگەیاندووە، ڕاپۆرتە هەواڵگرییەكان لێپرسراویەتی تاوانی كوشتنی جەمال خاشەقچی دەخەنە ئەستۆی محەمەد بن سەلمان، هەربۆیە داوایان لە بەڕێوەبەری (سی.ئای.ئەی) كردووە وەڵامێكی ڕوون و ئاشكرا لەسەر ئەو پرسە بداتەوە، وتیشی جێی سەرسوڕمان نابێت ئەگەر كۆشكی سپی گوشار بخاتە سەر (سی.ئای.ئەی) بۆ پێشكەشكردنی ئەنجامێكی جیاواز لەوەی پێشووتری سەبارەت بەو دۆسیەیە.
جێی ئاماژەیە، جەمال خاشەقچی لە 2 ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو لە ناو كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستانبوڵ كوژرا، كوشتنەكەشی كاردانەوەی لەسەر ئاستی جیهانی لێكەوتەوە و لەوبارەیەوە زۆرینەی وڵاتانی جیهان پەنجەی تۆمەتیان ئاڕاستەی شازادەی جێنشینی سعودیە كرد و تائێستاش دۆسیەكە بە بێ ئەنجام و بەشاراوەیی ماوەتەوە.