ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیسی هەولێر لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی وتارخوێنی مزگەوتێك ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمی مامۆستای ئایینی (یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی) وتارخوێنی مزگەوتێكی كەركوك كە بە كوژراوی لە باڵەخانەیەكی شاری هەولێر دۆزرایەوە ڕوونكردنەوە دەدات.

لە ڕوونكردنەوەكەدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی دەردەكەوێت كە ھیچ شوێنەوارێكی گوللە ولێدان یان ھەر ھۆكارێكی تر بە مامۆستای ئایینی (یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی)یەوە دیار نەبووە و گیانلەدەستدانەكەشی تەنها كەوتنەخوارەوە لە شوێنێكی بەرزەوە بووە و پەڕاوی لێكۆلینەوەی بۆ كراوەتەوە و لەهەر پێشهاتێكی لێكۆلینەوەكان ڕوونكردنەوە دەخەنەڕوو.

جێی ئاماژەیە، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 21/11/2019 لە شاری هەولێر تەرمی (یوسف ئەحمەد شێخ بزێنی) پێش نوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عاسی لە كەركوك بە كوژراوی لە باڵەخانەیەكدا دۆزرایەوە.

 

دەقی ڕوونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر..

 

روونكردنەوەیەك لەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر

دوای ئاگاداركردنەوەمان لەلایەن پاسەوانانی شوقەكانی زانیاری بە بوونی تەرمێك لە شوقەكەیان كاتژمێر ١١/٣٠بەیانی رێكەوتی٢٠١٩/١١/٢١ دەستبەجێ تیمی لێكۆلینەوەی بنكەی پۆلیسی خانەقا لەگەل تیمی بەلگەو تاوان گەیشتنە شوێنی رووداو دواتر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا و دوای پشكنین و توێكاری كردنی تەرمەكە دەركەوت كەوا، كەسێك بەناوی (یوسف احمد محمد)موالید١٩٧٨خەلكی كەركوك .

وەبەگوێرەی راپۆرتی پزیشكی دادی دەردەكەوێت كەوا ھیچ شوێنەوارێكی گوله ولێدان یان ھەر ھۆكارێكی تر بە جەستەوەیەوە دیار نەبووە و گیان لەدەستدانەكەشی تەنھا كەوتنە خوارەوە له شوینیكی بەرزەوە بووە، وە پەڕاوی لێكۆلینەوەی بو كراوەتەوە و لەھەر پێشھاتێكی لێكۆلینەوەكان روونكردنەوە دەخەینە روو.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر
٢٠١٩/١١/٢١

کوردستان

خواردەمەنی میللەت لە سلێمانی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی خواردنگەیەكیان داخست.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”لەلایەن لیژنەی سێی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و بەهۆی پابەند نەبونی بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن بەگشتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری بەتایبەتی، خواردەمەنی میللەت لە گەڕەكی هوانەی شاری سلێمانی دادەخرێت.”

لەراپۆرتی لیژنەكەدا هاتوە؛ خواردەنی میللەت پابەندی مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوە، ئەمەش یەكێكە لەو سەرپێچیانەی شوێنەكە و خاوەنەكەی روبەوری رێكارە یاساییەكان دەكاتەوە.

هەروەها؛ مۆڵەتی كاركردنی لەلایەنە پەیوەندیدارەكان وەرنەگرتوە، نەبونی مۆڵەتی كار شوێنەكە روبەروی داخستن دەكاتەوە تائەو كاتەی مۆڵەت وەردەگرێت، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی خواردەمەنی میللەت دادەخرێت تا پابەندی سەرجەم مەرجەكانی كاركردن دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جڤاتی نیشتمانی، بزووتنەوەی گۆڕان ڕێكدەخاتەوە

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەدایە و تاوتوێ چەند پرسێكی نێوخۆیی و دەرەكی دەكات.

میدیای فەڕمی گۆڕان بڵاویكردەوە، كۆبوونەوەكە هەڵسەنگاندن بۆ بەشداریكردنی گۆڕان لە حكومەت و پڕۆسەی چاكسازی و دواین گۆڕانكاری دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، كۆبوونەوەكە دۆخی ناوخۆی بزووتنەوەكە و هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوەشی تاوتوێ دەكات.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی كۆچی دوایی كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرپرسێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

میدیای فەڕمی یەكێتی بڵاویكردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 18-1-2020، ئەحمەد زاگە لێپرسراوی كۆمیتەی گوێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكاتی خەودا لەماڵەكەی خۆی گیانی لەدەستدا.

ئاشكراشیدەكات، لەلایەن كەسوكارەكەیەوە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و دواتر ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە، بەپێی راپۆڕتی پزیشكی دادوەریش هۆكاری مردنەكەی جەڵدە بووە”.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان