ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

دەتوانیت هەر لە ئێستاوە بزانیت باڵای منداڵەکەت چەند دەبێت، ئەم هاوکێشەیە بەکار بهێنە

خێزان

رێگایه‌كی بیركاریانه‌ی ئاسان هه‌یه‌ كه‌ له‌ رێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانیت بزانیت باڵای منداڵه‌كه‌ت ده‌بێت به‌ چه‌ن و به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌كانیش هه‌ڵه‌ی ئه‌م ڕێگایه‌ له‌  5 سانتیمه‌تر تێپه‌ڕ ناكات.

بۆ ئه‌وه‌ش له‌ كوڕدا پێویسته‌ باڵای باوك و دایك كۆبكه‌یته‌وه‌، دواتر ژماره‌كه‌ دابه‌شی 2 بكه‌یت و پاشان 6.5 ی سه‌ربخه‌یت.

 

بۆ كچانیش به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ 6.5 سم ی لێده‌رده‌كه‌ین به‌م شێوه‌یه‌:

ماڵداری

چەند زانیاریەکی نوێی و ناوازە بۆ خانمان کە کاری جلشۆردنیان زۆر باشتر و ئاسانتر دەکات

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی نوێی و ناوازەیە بۆ خانمان کە کاری جلشۆردنیان زۆر باشتر و ئاسانتر دەکات:

 

-هەموو کات قتویەکی شوشە لای جلشۆرەکەتەوە دابنێ، بۆ ئەوەی ئەو شتانەی تێبکەیت لە لە گیرفانی جلەکاندایە، بەو جۆرە هەموو کات کە قتوەکە دەبینیت بیرت دەکەوێتەوە کە ناو گیرفانەکان بپشکنیت، جگە لەوەی شتی ناو گیرفانەکانیش ون نابێت

-بۆ ئەوەی جلەکانت جوانتر سپی بێتەوە و بۆنیشی خۆش ببێت، لە کاتی شۆردندا چەند حەبێکی ئەسپرینی تێبکە

-جلەکان هەڵبگێڕەوە پاشان بیشۆرە، بەو جۆرە پاشتر پاک دەبنەوە

-لەکاتی شۆردنی پێڵاو بە جلشۆر، هەردوو پێڵاوەکە بە قەیتانەکەی بەیەکەوە ببەستە، دواتر قەیتانەکە بکە بە درگاکەوە و پێڵاوەکە بشۆ، بەم جۆرە پێڵاوەکە دەنگەدەنگ درووستناکات و باشتریش پاک دەبێتەوە.

-لە گەڵ تایتدا کەمێک سرکە بکە جلشۆرەکەوە، بەو جۆرە باشتر پەڵەکان لێدەکاتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٦ گیراوەی جیاواز کە بە سۆدەی نان دەتوانیت درووستی بکەیت و زۆر بەسوودە بۆت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  گیراوەی جیاوازە کە بە سۆدەی نان دەتوانیت درووستی بکەیت و زۆر بەسوودە بۆت:

 

هەڵئاوسانی قاچ

-لە دوای ٣٠ ساڵی بەتایبەت لە خانماندا کێشەی هەڵئاوسانی قاچەکان درووستدەبێت، کەوچکێک سۆدەی نان بکەرە کوپێک ئاوی گەرمەوە، دواتر گۆرەویەکی لۆکەی بکەرە ناو و پاشان گۆرەویەکە لەپێ بکە و عەلاگەیەکیش بکەرە قاچت، شەو تا بەیانی با پێوەی بێت و کێشەکەت چارەسەر دەکات.

 

خاڵە ڕەشەکان

-بە سۆدی نان پاستایەک درووستبکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئاوەوە، دواتر بە ئاوی گەرم دەموچاوت بشۆ و پاشان پاستاکەی لێبدە و کەمێ مەساجی پێبکە و با بۆ ماوەیەک پێوەی بێت، دواتر بیشۆرەوە.

 

پەڵەی عەرەق

-بۆ لابردنی پەڵەی عەرەق بە جلەکانتەوە، جلەکانت بکەرە ئاوەوە و سۆدی نانی تێبکە و با ١٥ خولەک تێیدابێت، بەو جۆرە لێی دەکاتەوە.

 

دەرمانی حاجت شتن

-کەوچکێک سۆدەی نان لەگەڵ نیو کوپ خوێ و ١/٣کوپ ترشەڵۆکی لیمۆ تێکەڵبکە و ٢ کاتژمێرێک جێی بهێڵە تا وشک دەبێتەوە، دواتر دەتوانیت وەک دەرمانی حاجت شتن بەکاری بهێنیت.

 

لێکردنەوەی ماددەی پارێزەر لە میوەکان 

-بۆ لێکردنەوەی ئەو واکسەی کە بە میوەکانەوەیە، سۆدەی نان لەگەڵ ئاوی گەرم تێکەڵبکە و پێی بشۆ.

 

-چارەسەری ئازار

-نیو پاکەت سۆدی نان بکەرە ناو ئاوی بانوەوە و ٢٠ خولەکێک تێیدا بمێنەرەوە و خۆتی پێ بشۆ.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چۆن کەوچک و چەتاڵەکانی ماڵەکەت وەک ئەوەی تازە کڕیبێتت پاکدەکەیتەوە؟ بیکە ئەم گیراوەیەوە

خێزان

چۆن کەوچک و چەتاڵەکانی ماڵەکەت وەک ئەوەی تازە کڕیبێتت پاکدەکەیتەوە؟ دەتوانیت بۆ ئەو کارە سوودم لەم گیراوەیەی خوارەوە وەربگریت:

 

پێداویستیەکان:

-دەفرێکی قوڵ و پان

-کاغەزی ئەلەمنیۆم

-سۆدەی نان

-خوێ

-ئاوی گەرم

 

چۆنیەتی پاککردنەوە:

كاغەزی ئەلەمنیۆمەکە لەناو دەفرەکەدا دابخە و دواتر خوێ و سۆدی نانەکەی تێبکە (یەکی کەوچکێک) پاشان ئاوە گەرمەکەی بەسەردا بکە و تێکی وەربدە، دواتر کەوچک و چەتاڵەکانی بکەرە ناو، با ماوەیەک تێیدا بێت و دەبینیت پاک دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان