ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ESPN) لیستی باشترین (١٠) ڕاهێنەری جیهانی بڵاوکردەوە، زێدان و ڤاڵڤێردی تێدا نییە !

خەڵک سپۆرت

تۆڕی “ئی ئێس پی ئێن”ی ئەمریکی لێکدانەوەی ساڵانەی خۆی بۆ ئاستی ڕاهێنەران لە گشت جیهاندا کردووە و لیستی (١٠) باشترینەکەی بڵاوکردۆتەوە.

تۆڕە ناودارەکەی ئەمریکا وەک پیشەی ساڵانەی خۆی خوێندنەوە بۆ ئاستی ڕاهێنەرانی جیهان کردووە و لیستی باشترین ڕاهێنەرانی دەستنیشان کردووە، بەڵام لەنێو لیستەکەدا زینەدین زێدان و ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەرانی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنە بوونیان نییە.

لە پلەی یەکەمدا یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی هاتووە و چنینەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان کاریگەری ئەوتۆی لەسەر هەڵبژاردنی هەبووە، بەو ڕێژە خاڵەش کە کۆی کردۆتەوە بەتەواوی پێش پیپ گواردیۆلا و ئیریک تین هاگی ڕاهێنەرانی یانەی مانچستەر سیتی و ئەیاک ئەمستەردام کەتووە.

یەکێک لە جیاوازی لیستی باشترین ڕاهێنەرانی (ئی ئێس پی ئێن)دا ئەوەیە، کە جەمال بلمازی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی جەزائیر و پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە پلەی نۆیەمدا ناوی هاتووە و پێش ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یانەی یوڤانتۆس کەوتووە.

  • یۆرگن کلۆپ (لیڤەرپوڵ)
  • پیپ گواردیۆلا (مانچستەر سیتی)
  • ئیریک تین هاگ (ئەیاکس ئەمستەردام)
  • ماوریسیۆ پۆچتینۆ (پێشووی تۆتنهام)
  • دیێگۆ سیمیۆنی (ئەتلەتیکۆ مەدرید)
  • ماسیمیلیانۆ ئالێگری (پێشووی یوڤانتۆس)
  • کارلۆ ئەنچلۆتی (ناپۆلی)
  • مارسێلۆ گایاردۆ (ڕیڤەرپلەیت)
  • جەمال بلمازی (جەزائیر)
  • ماوریزیۆ ساری (یوڤانتۆس)

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا (یەک شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ کێبڕکێی یانە گەورەکانی ئەوروپا لە خولە ناوخۆییەکانی (ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئینگلتەرا، فەرەنسا) بەردەوامی دەبێت و چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

خولی ئینگلیزی

مانچستەر یونایتد – ئێڤەرتۆن (٥:٠٠)

وڵڤەرهامبتۆن – تۆتنهام (٥:٠٠)

ئارسیناڵ – مانچستەر سیتی (٧:٣٠)

خولی ئیسپانیا

خیتافێ – ڤەلەدوەلید (٢:٠٠)

سێلتا ڤیگۆ – ڕیاڵ مایۆرکا (٤:٠٠)

ئیسپانیۆل – ڕیاڵ بیتیس (٦:٠٠)

سڤیلیە – ڤیاڕیاڵ (٨:٣٠)

ڤالێنسیا – ڕیاڵ مەدرید (١١:٠٠)

خولی ئیتاڵیا

هیلاس ڤیرۆنا – تۆرینۆ (٢:٣٠)

بۆلۆنیا – ئاتالانتا (٥:٠٠)

یوڤانتۆس – ئودینێزی (٥:٠٠)

میلان – ساسولۆ (٥:٠٠)

ڕۆما – سپال (٨:٠٠)

فیورنتینا – ئینتەرمیلان (١٠:٤٥)

خولی ئەڵمانیا

ڤۆلفسبۆرگ – بروسیا مونشنگلادباخ (٥:٣٠)

شالکە – ئینتراخت فرانکفۆرت (٨:٠٠)

خولی فەرەنسا

بۆردۆ – ستراسبۆرگ (٥:٠٠)

لیۆن – ڕین (٧:٠٠)

سانت ئیتیان – پاریس سانت جێرمان (١١:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤەرپوڵ لە قۆناغی نیوەی جامی جیهانیی یانەکان ڕووبەڕوی مۆنتێری دەبێتەوە

خەڵک سپۆرت

دوو ڕووبەروبونەوەی یەکلاکەرەوەی قۆناغی دووەمی مۆندیالی یانەکان ئەنجامدران و جەمسەرەکانی قۆناغی نیوەی کۆتایی مۆندیالی یانەکان ئاشکرابوون.

لەڕووبەروبونەوەیەکدا یانەی هیلالی سعودی پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیایە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی تەرەجی تونسی پاڵەوانی ئەفریقای بردەوە، یانەی مۆنتێری مەکسیکی پاڵەوانی کۆنکاکافیش بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو سەرکەوتنی بەسەر یانەی سەددی قەتەری خاوەن یاریگا و هاندەردا تۆمارکرد.

یارییەکان بۆ یانەکانی لیڤەرپوڵ و فلامینگۆ گرنگ بوون، بەوپێیەی تیایدا دەردەکەوێت دوو یانەی ناوبراو ڕووبەڕوی کام ڕکابەر دەبنەوە.

پلەی پێنجەم و شەشەم

ڕێکەوتی (١٧/١٢) سێ شەممەی داهاتوو یانەی تەرەجی تونسی لە یاریی دیاریکردنی پلەی پێنجەم و شەشەمدا ڕووبەروی یانەی سەددی قەتەری دەبێتەوە.

نیوەی کۆتایی

لە ڕێکەوتی (١٧/١٢) یارییەکی گرنگی تر لەمیانی ململانێکانی قۆناغی نیوەی کۆتاییدا ئەنجام دەدرێت، کاتژمێر (٨:٣٠) یانەی هیلالی سعودی ڕووبەڕوی یانەی فلامینگۆی بەرازیلی پاڵەوانی کیشوەری ئەمریکای باشور دەبێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممەش کە ڕێکەوتی (١٨/١٢) دەکات، بۆ یەکەم جار یانەی لیڤەرپوڵ دێتە قەتەر و کاتژمێر (٨:٣٠) لەچوارچێوەی کێبڕکێکانی قۆناغی نیوەی کۆتاییدا یارییەکی بەهێز بەرامبەر یانەی مۆنتێری مەکسیکی ئەنجام دەدات.

یاریی کۆتایی

براوەی ڕووبەڕوبونەوەی (هیلال و فلامینگۆ) و (مۆنتێری و لیڤەرپوڵ) لە ڕێکەوتی ٢١/١٢ لە “ستاد خەلیفە” لە دەوحەی پایتەختی قەتەر یاریی کۆتایی ئەنجام دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) بەر لە کلاسیکۆ، سۆسیداد لە ئانوێتا دوو خاڵی لەهەژماری بەرشلۆنە داتاشی

خەڵک سپۆرت

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی (١٦)ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ سۆسیداد لە یاریگای ئانوێتا میوانداری یانەی بەرشلۆنەی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ یەکسانبوون کۆتایی هات.

یاریزانانی ڕیاڵ سۆسیداد لەسەرەتاوە هێزی بازووی خۆیان نمایشکرد و لە خولەکی (١٣) گۆڵێکیان بەلێدانی سزا لەلایەن میکێل ئۆیارزابالەوە کرد، گۆڵی یەکەمی یارییەکە هەستی کەتەلۆنیەکانی وروژاند و چەندین هەلی مەترسیداریان بۆسەر گۆڵەکەی ئەلێکس ڕیمێرۆ دروست کرد و لە خولەکی (٣٨) ئەنتوان گریزمان ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

هاندەران چاوەروانی کێبڕکێی قورسی نێوان دوو یانەکە بوو و ئەوەش ڕوویدا…

لەگەڵ دەستپێکی تایمی دووەم ولە خولەکی (٤٩) لویس سوارێز گۆڵی دووەمی بۆ بەرشلۆنە تۆمار کرد، پلانەکانی ڤاڵڤردی ڕوونبوو کە زیاتر هێرشبەرییە ولەدوای ئەو گۆڵە پێکهاتەکەی نەگەڕاندەوە بەرەودوا و هێرشەکانیان بۆ گۆڵی سێیەم و یەکلاکەرەوەی ئەنجامەکە چڕدەکردەوە، بەڵام لەخولەکی (٦٢) مارک ئەندرێ تێر شتیگن لە گەڕاندنەوەی تۆپێکدا هەڵەی گەورەی کرد و ئەلیکساندەر ئیزاک گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی (٢ – ٢) بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمار کردەوە.

لە خولەکەکانی کۆتایی هەردوو یانە هەوڵیاندا گۆڵی سەرکەوتن تۆمار بکەن، بەڵام هەوڵەکان بێسودبوون و ڕووبەڕوبونەوە گرنگەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ یەکسانبوون کۆتایی هات.

بەرشلۆنە بەم یەکسانبوونە دوو خاڵی گرنگی بەر لەیاریی کلاسیکۆلەدەستدا، ئەگەر بێتو سبەیشەو یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر ڤالێنسیا سەرکەوتوو بێت ئەوا لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بە جیاوازی دوو خاڵەوە دەگرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان