ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كۆمسیۆن: 9 خۆپیشاندەر كوژران و 135ى تر برینداربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی نێوان 16 تا 20ی تشرینی دووەمی 2019، لە خۆپیشاندانەكانی وڵاتدا 9 كەس كوژراون.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەلایەن كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لەگەڵ درێژەدان بە بەكارهێنانی گوللـە و گازی فرمێسكڕیژ، لە نێوان 16 بۆ 20ی ئەم مانگە، 3 كەس لە پارێزگەی زیقار و خۆپیشاندەرێك لە بەسرە 6 خۆپیشاندەر لە بەغدای پایتەخت كوژراون”.

لە بەیاننامەكەی كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤدا هاتووە”هەر لەو ماوەیەدا بەهۆی بەكارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ و بۆمبی دەنگی، 135 خۆپیشاندەر برینداربوون”.

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتۆتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاری و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا سەدان كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.

عێراق

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق دەكات.

لە پەیامەكەدا، كۆسرەت ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە:”بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی، لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بدات و تەندروستیتان بەرەو باشی بچێت بۆ خزمەتی گەلی عیراق”.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ‌ پێنج شەممە نووسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق بڵاویكردەوە، بەهۆی شكانی ئێسكی قاچی چەپی نەشتەرگەری بۆ كراوە.

 

دەقی پەیامەكە..

كۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێك ئاڕاستەی سیستانی دەكات

‎بەڕێز ئایەتوڵڵا عوزما سەماحەتی سیستانی

‎لە هەواڵی تەندروستی جەنابتان دەپرسم و داواكارم لە خوای گەورە شیفای بەخێرتان بداو تەندروستیتان بەرەو باشی بچێ بۆ خزمەتی گەلی عێراق.

‎جارێكی تر لەخوای گەورە داواكارم شیفای بەخێرتان بدا.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندى

‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەغدا.. خۆپیشاندەرێك كوژرا و 10ی تریش برینداربوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

میدیا عیراقییەكان بڵاویان كردەوە، لە شاری بەغدا گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران هاتووەتە ئاراوە.

ڕوونیشكراوەتەوە، لەسەر پردی (سنك) لە بەغدا گرژی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبووە بەهۆیەوە خۆپیشاندەرێك كوژراوە و 10ی تریش برینداربوون.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عەلاوی: ئەمریكا و ئێران خاكی عیراقییان بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكانیان هەڵبژاردووە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە ڕایدەگەیەنێت، ئەمەریكا و ئێران، خاكی عێراقییان بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكانیان هەڵبژاردووە.

ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، هەریەك لە ئەمەریكا و ئێران، خاكی عیراقییان بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكانیان هەڵبژاردووە.

ووتیشی”دەبێت ئەو دوو وڵاتە خاكی عیراق نەكەنە گۆڕەپانی شەڕی نێوانیان، كە ڕووبەڕووی تیرۆر بووەتەوە و تا ئێستا لەژێر بەندی شەشەمدایە”.

ئاشكراشیكرد، دەبێت دەسەڵاتدارانی عیراق، سەرەتا بیر لە بەرژەوەندی وڵات و گەلەكەی بكەنەوە، دواتر سەلامەتی گەلانی ناوچەكە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا و ئێران لەنێو خاكی عیراقدا دەستیان كردووە بە ڕاستكردنەوەی حساباتەكانیان و لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا هەردوولا بۆردومانی بنكە و بارەگاكانی یەكتریان لە عیراقدا كرد.

س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان