ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هۆكاری گەندەڵییە گەورەكان ئاشكرادەكات
فەتح بۆ (خەڵك) باس لە كەمكردنەوەی مووچەی بەرپرسان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت پێیوایە، كەمكردنەوەی مووچەی بەرپرسە باڵاكان كاریگەرییەكی وەهای نابێت لەسەر پتەوكردنی بودجەی وڵات و دەڵێت، گەندەڵییەكان لە زۆری مووچەی بەرپرساندا نیین، هێندەی ئەوەی لە گرێبەستەكاندایە.

سیهام موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند”كەمكردنەوەی مووچەی بەرپرسان، سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆكاتی وەزیران و وەزیرەكان و نوسینگەكانیان و بەڕیوەبەرە گشتییەكان و بریكارەكان دەگرێتەوە، بەڵام كاتێك بەراوردی كەمكردنەوەی ئەو بڕە دەكرێت لەگەڵ بودجەی گشتی وڵات، خاڵێكی زۆر بچوك دەردەكەوێت، بەڵام داڕشتنی ئەو یاسایە وزەیەك دەبەخشێتە شەقام و خۆپیشاندەران، چونكە لەئێستادا زیاتر جەخت لەسەر ئەو خاڵە دەكرێتەوە، بەدەر لە خاڵەكانی تر”.

بە وتەی سیهام موسەوی:”گەندەڵی زیاتر لە نەسریەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران یان سەرۆك كۆمار یان هەر بەرپرسێكدا كۆنابێتەوە كە خەرجییەكانیان سنوردارن، بەڵام بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی كەمكردنەوەی ئەو خەرجیانە، هاندانێكی مەعنەوییە بۆ شەقام و بۆ خەڵك، تا هاووڵاتی وا هەست بكات بەدەنگەوەچوون هەیە بۆ داواكارییەكانی لەلایەن لایەنە بەرپرسەكان، گەندەڵی لە شوێن و جێگەی تردایە و پێویستە چارەسەر بكرێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت:”گەندەڵییەكان زیاتر لە گرێبەستەكانی وەزارەتەكان و مەرزە سنورییەكان و بەندەرەكان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و شاروانییەكان و ئەمیندارێتی بەغدا و زیادكردنی فرۆشتنی دراو و باجەكان و تۆماری خاتووبەرە و جێگەكانی تردا هەیە كە دەكرێت پێداگری لەسەر بكرێت، بەكەمكردنەوەی گەندەڵیش لەو جێگە و شوێنانە بودجەی وڵات زیاتر پتەو دەبێت”.

بە بۆچوونی موسەوی”گەر بەندەرەكان و مەرزوە سنورییەكان و فڕۆكەخانەكان و باجەكان و شوێنەكانی تر كۆنترۆڵ بكرێن، ڕەنگە ڕەوشی ژیانی هاووڵاتیان و بودجەی گشتی دەوڵەت باشبوون بەخۆوە ببینن”.

عێراق

مەحمود عوسمان: زۆربەی لایەنەكان دژی هەڵبژاردنی پێشوەختن و ئەنجامدانی ئاسان نییە

خەڵك – بەشی هەواڵ
مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد پێیوایە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق ئاسان نییە، بەو پێیەی زۆربەی لایەنەکان دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختن.

مەحمود عوسمان لە لێدوانێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند هەڵبژاردنی پێشوەخت یان پاشوەخت گرنگ نییە، گرنگ ئەنجامدانیەتی بێ تەزویر و ساختەکاری، بۆ ئەمەش دەبێت سەرژمێری ئەنجام بدرێت و لیستەکان لە ناوی زیادە و مردوو پاک بکرێنەوە.

وتیشی: “پێش پرۆسەی هەڵبژاردن، دەبێت چەکیش لە میلیشیاکان وەربگیرێتەوە، چونکە چەک هۆکاری ساختەکاری یە لە هەڵبژاردنەکاندا”.

بەبڕوای مەحمود عوسمان، تورکیا زۆر دەستوەردان ناکات لەکاروباری هەڵبژاردندا، بەڵام ئێرانییەکان گرفتن و هاوشێوەی لایەنە شیعیەکانی نزیکیان، لەگەڵ هەڵبژاردن نین، دەیانەوێت دۆخەکە وەکو ئێستا بێت، وتی”بۆیە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ کازمی ئاسان نیە، زەمینە سازی دەوێ.”

ڕوونیشیكردەوە كە “هەڵبژاردنی پێشوەخت داواکاری خۆپیشاندەران و شەقامی عیراقە، بۆیە ئەمەریکاش پشتگیری دەکات و لاری لێی نیە”.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندبوو كە ڕۆژی 6ی 6ی 2021 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سائیرون: حەلبوسی دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی سائیرون، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پەكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت و یاریكردن بە كات تۆمەتبار دەكات.

هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگرە لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بە ئامانجی مانەوەی لە پۆستەكەیدا.

هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ ئیرادەیەكی سیاسی ڕاستەقینە نابینن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، جێگەی سەرسوڕمانیشە كە محەمەد حەلبوسی بە ئاشكرا پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات، بەڵام بە نهێنی لە دژیەتی و نایەوێت بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن جەخت لە بەهێزكردنی پێگەی عیراق دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ 8/8/2020، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەكییەكانی وڵات و چۆنیەتی بەرزكردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێكی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان كردەوە، تا عیراق ببێتە بەشێك لە ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ لێكتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەكەدا، ھاوكات دوپاتیشیكردەوە لەگرنگی ڕۆڵی هاوسەنگ و ئەرێنی عیراق لە كاروانی پەیوەندییە دەرەكییەكان، بەجۆرێك ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشكەوتن لە نێوان گەلان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەكان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و كاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عیراق تاووتوێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان