ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئاماژە بە هەنگاوەكانی چاكسازیش دەكات
فەتح بۆ خەڵك: عەبدولمەهدی میراتگری گەندەڵییەكانی پێشووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەركردایەتی دەكرێت پێیوایە، حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی میراتگری گەندەڵی و شكستی حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی پێشووە، بۆیە لەئێستادا بارگرانییەكی زۆری كەوتووتە ئەستۆ.

سیهام موسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”عادل عەبدولمەهدی و حكومەتەكەی، میراتگری 16 ساڵی ڕابردووی حكومەتەكانی ترن كە پڕبوون لە شكست و گەندەڵی، گەندەڵییەك لەسەر ئاستی تەواوی عیراق، هەر لە باكوورەوە بگرە، تا دەگاتە ئەوپەڕی باشووری وڵات”.

سەبارەت بەو مۆڵەتەی لەلایەن لایەنە سیاسییەكانی عیراقەوە دراوە بە عەبدولمەهدی، موسەوی وتی:”ناكرێت ئەو هەموو چەوتییەی بەسەر یەكدا كەڵەكەبووە، لەو ماوە كەمەدا لەلایەن حكومەتی ئێستاوە ڕاستبكرێنەوە، بەڵام ئەو ماوە كورتەی دراوە بە سەرۆك وەزیران و لەچەند خاڵێكدا كۆكراوەتەوە، بۆ ئەوەیە گۆڕانكاریی وەزاری بكات و كەسانی لێوەشاوە و كارامە و سەربەخۆ و تەكنۆكرات لە پۆستە وەزارییەكاندا دابنێت، لەگەڵ دوورخستنەوەی ئەو وەزیرانەی دەستەواژەیان لەسەر هەیە”.

بە وتەی پەرلەمانتارەكەی فەتح”دەبێت سەرۆكی حكومەت، كار بۆ چاكسازیی بكات لەڕووی باشكردنی باروگوزەرانی هاووڵاتیان، لەگەڵ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و لێپچینەوە لەگەڵ زۆرترین ژمارەی ئەو بەرپرسانەی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاون، لەڕێی دەستەی نەزاهە و دادگاكانەوە، ئەم هەنگاوانەش لەپێناو ڕازیكردنی شەقام و هاووڵاتیان، تا وا هەست بكەن بە ڕاستی حكومەت كار دەكات و هەنگاو بەرەو چاكسازیی هەڵدەنێت”.

عێراق

ڕۆیتەرز: خۆپیشاندەرانی عیراق داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە لە ناسرییە 46 خۆپیشاندەر كوژران و سەدانی دیكەش برینداربوون، دانیشتوان و ئەندامانی خێڵەكانی پارێزگاكە لە مەراسیمێكی گەورەدا لە نزیك پردی”زەیتون” كوژراوەكانیان بۆ گۆڕستان بەڕێكرد و بەڵێنی ئەوەشیاندا تا هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و دروستكردنی سیستمێكی سیاسی شیاو بەردەوام دەبن و شوێنی ڕاپەڕینی گەنجەكانیان چۆڵناكەن.

ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” لە ڕاپۆرتێكدا كە لە شاری ناسرییە ئامادەی كردووە، باسی لەوەكردووە زۆربەی ئەوانەی كوژراون گەنج بوون و بۆ داواكاری هەلی كار و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و گۆڕینی سیستمی سیاسی وڵاتەكەیان چوونەتە سەر شەقام و لە نزیك پردی زەیتون، هەمان ئەو شوێنەی تەرمەكانیان بەڕێخراون بۆ گۆڕستان كوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی ڕۆیتەرز بەهۆی خۆپیشاندانەكانی دوو مانگی ڕابردووی عیراقەوە نزیكەی 400 خۆپیشاندەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەكان كوژراون، كە نزیكەی 100 كەسیان لە ناسرییە بوون، كە چوارەم گەورەترین شاری عیراقە و یەكێكە لە هەژارترین شارەكانیش.

ناسرییە شاری لە دایكبوونی بەعسە، زۆربەی سەرۆك عەشیرە ناسراوەكانی عیراق لەوێن، ماڵی بەشێكی دیاری سەركردە سەربازییەكانی نزیك لە ئێران لەو شارەدان، ئێستا لە ڕاپەڕین و خۆپیشانداندا لە ڕیزی پێشەوەدایە، خەڵك تەئكید دەكەنەوە، ئەوان كۆڵنادەن و بەردەوام دەبن تا گۆڕینی دەسەڵات و هێنانەدی هەلی كار و دروستكردنی ئارامی.

تەیب فارس، یەكێكە لە سەرۆك خێڵەكانی شارەكە، بە ڕۆیتەرزی وتووە”پەرلەمانتاران پێوستە بڕۆن” هەروەها لیستی ناوی ئەو سەركردانەی لابووە، كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن و دەستیان بەسەر حكومەتی عیراقدا گرتووە لە دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عیراقەوە.

ئەو سەرۆك خێڵە وتویەتی”ئێمە دەستتێوەردانی دەرەكیمان ناوێت، ئێرانمان ناوێت، ئەمە هەما خوێنڕشتنی سەدام حسێنە و حزبە شیعەكان دووبارەی دەكەنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تائێستا دادگا بڕیاری كۆتایی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق نەداوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەبڕیاری پەرلەمانی عیراق هەموو ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق هەڵوەشێندرانەوە، بەڵام ئەنجومەنەكان تانەیان لە بڕیارەكەداوە و تائێستا دادگای باڵای ئیتیحادی بڕیاری كۆتایی لەوبارەوە نەداوە.

گەلاوێژ عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی 26ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پەرلەمانی عیراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ئەنجومەنی پارێزگاكانیدا، بەڵام تائێستا یەكلای نەكراوەتەوە.

وتیشی”ئێستا ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەوام ناكات، بەڵام پارێزگاری نوێی هەڵبژاردووە، سەرۆك كۆماریش كە پارێزەری دەستورە بەپێی یاسا، پێشوازی لە پارێزگاری نوێ‌ كردووە”.

ڕۆژی 24ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە زۆرینەی دەنگ لیوا نەجم جبوری، وەك پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژارد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پۆمپیۆ: ڕووبەڕووی ئەو عیراقیانە دەبینەوە كە سامانی وڵاتەكەیان دەدزن

خەڵك- بەشی هەواڵ

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان مامەڵە لەگەڵ ئەو بەرپرسە عیراقییانەدا دەكەن كە سامانی وڵاتەكەیان دەدزن.

پۆمپیۆ لە تویتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە هیچ شێوەیەك ڕێگانادەن سامانی عیراق لەلایەن چەند كەسێكەوە بدزرێت و ڕەوانەی دەرەوە بكرێت.

هەروەها داوای لە عیراقییەكان كردووە ڕێگری بكەن و ڕووبەڕووی ئەو بەرپرسانە ببنەوە كە بەرژەوەندی گشتی بۆ خۆیان قۆرغ دەكەن و سامانی وڵاتەكە دەبەنە دەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان