ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ سێ مامۆستا لە سیتەك توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ وە سێ مامۆستای سەر بە پەروەردەكەیان توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون، یەكێك لە مامۆستاكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی كراوە .

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-11-2019 لە سەر ڕێگای شارەدێی سیتەك مامۆستا شانیا لە قوتابخانەی كانی ساردی بنەڕەتی لەگەڵ دوو مامۆستای هاوڕێی لەهەمان قوتابخانە توشی ڕووداوی هاتووچۆبوون.

ڕاشیگەیاندووە، دوو مامۆستاكە دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە دەرچوون مامۆستا شانیاش لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی لە ژێر چاودێری تەندروستیدایە .

وێنەی ‏بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ‏.

کوردستان

سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامییەتی قەزای دوكان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو.

قائیمقامییەتی قەزای دوكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، د.محەمەد هەمەوەندی سەرۆكی تیمەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای دوكان و هاوكات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی تووشی كۆرۆنا بوو.

ئاشكراشیكرد، دوای دەركەوتنی چەند نیشانەیەك، ناوبراو پشكنین ئەنجام دەدات و ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، لە ئێستادا باری تەندروستی تاڕادەیەك جێگیرەو لە ماڵەوە ماوەتەوە و ڕێنماییە تەندروستییەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڤایرۆسە جێبەجێ دەكات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا (١٩٩٠) كەس لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٢٨٥٧) كەس چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری نیسان سەنی هاووڵاتییەك لەڕەگەزی ( مێ ) بەناوی ( نەزمیە ئەحمەد محەمەد ) لەدایكبووی 1971 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ڕوونیشیكردەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان