ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە، بارهەڵگرێك بە 25 تەن مۆزەوە سوتا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بارهەگرێك لەسەر ڕێگەی كەڵەك- بەردەڕەش گڕی گرت و سوتا، ڕووداوەكەش بە وتەی پۆلیسی بەرگری باری شارستانی، كەسی تێدا نەبووەتە قوربانی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، پۆلیسی بەرگری شارستانی سەر بە پارێزگەی دهۆك ڕایگەیاندووە، لەسەر رێگای سەرەكی كەڵەك- بەردەڕەش، ئۆتۆمبێلیكی بارهەڵگر گڕیگرت و بە تەواوەتی سوتا.

بۆلیسی بەرگری شارستانی دەڵێت، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە ڕووداوەكە، تیمەكانی بەرگری شارستانی راستەوخۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لە ماوەیەكی كەمدا توانراوە ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ بكرێت.

بە وتەی پۆلیسی بەرگری شارستانی، ئۆتۆمبێلەكە 25 تەن مۆزی هەڵگرتبوو، بۆیە بە تەواوی بارەكەیەوە سوتاوە.

کوردستان

سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

قائیمقامییەتی قەزای دوكان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی تیمەكانی كۆرۆنا لە قەزای دوكان تووشی كۆرۆنا بوو.

قائیمقامییەتی قەزای دوكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، د.محەمەد هەمەوەندی سەرۆكی تیمەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای دوكان و هاوكات بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید غەریب هەڵەدنی تووشی كۆرۆنا بوو.

ئاشكراشیكرد، دوای دەركەوتنی چەند نیشانەیەك، ناوبراو پشكنین ئەنجام دەدات و ئەنجامی پشكنینەكەی پۆزەتیڤ دەردەچێت، لە ئێستادا باری تەندروستی تاڕادەیەك جێگیرەو لە ماڵەوە ماوەتەوە و ڕێنماییە تەندروستییەكان بۆ تێپەڕاندنی ئەم ڤایرۆسە جێبەجێ دەكات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا 1990 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا (١٩٩٠) كەس لە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاك بوونەتەوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕوونیشیكردەوە: لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تا ئەمڕۆ (٢٨٥٧) كەس چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی گەرمیان: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: ئۆتۆمبێل ئافرەتێك دەشێلێت پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە لە گوندی گردەگۆزینە سەر بە شارۆچكەی كەلار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری نیسان سەنی هاووڵاتییەك لەڕەگەزی ( مێ ) بەناوی ( نەزمیە ئەحمەد محەمەد ) لەدایكبووی 1971 دەشێلێت پاش گەیاندنی بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی سلێمانی كرا پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری ڕوونیشیكردەوە: لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 24ی هاتوچۆ شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەند كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان