ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند زانیارییەک لەسەر کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی و مێژووەکەی

خەڵک-

کۆمپانیای ئەپڵ لە ١/٤/١٩٧٦ دا دامەزراوە لە ئەمریکا لە ناوچەی کالیفۆرنیا، ئەم کۆمپانیایە گەورەترین خزمەتی کردووە لە بواری کۆمپیوتەری کەسیدا، لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا زۆرترین ژمارە کۆمپیوتەری فرۆشتوە لە جیھاندا.

تاکوو ساڵی ٢٠٠٦، کۆمپانیای ئەپڵ لە چەندین بواری (نەرمەکاڵا software) و (ڕەقەکاڵا hardware) دا دەستبەکارە، بەرھەمەکانی iMac، iPhone و iPod لە ھەموو بازاڕەکانی جیھاندا بڵاوە، ھەروەھا خاوەنی گەورەترین کۆگای مۆسیقا بەناوی iTunes کە چەندین ملیۆن گۆرانی و ئاوازی لەخۆ گرتووە. لە ‌بواری سیستەمی کارپێکردنیشدا Mac OS X ـی ھەیە، ئەمیش وەک بەرھەمەکانی تری سەرکەوتووە.

Image result for apple building
ئەم کۆمپانیایە لە یەکی نیسانی ١٩٧٦ لە کویرتینۆ لە کالیفۆرنیا دامەزرا لە ساڵی ١٩٧٧ پۆلێن کراوە، لە سی ساڵی یەکەم ناوی کۆمپانیا تەنھا “کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کۆمپیوتەری دیاریکراو ” بوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٧ وازی لەم ناوە ھێنا ئەمەش پاش ئەوە ھات کە کۆمپانیاکە کارەکانی فراوان کرد لە بواری ئەلکترۆنی، لەگەل لاسایی کردنەوەی جۆرەکانی کۆمپیوتەری کەسی.

کۆمپانیا نزیکەی ٣٥٠٠٠ فەرمانبەری ھەیە لە سەرتاسەری جیھان، ڕێژەی فرۆشتنی لە ساڵی ڕابردوو ٣٢.٤٨ ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو، ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیای ئەپڵ توانی ناوبانگێکی باش پەیدا بکات لە ڕووی کوالێتی بەرھەمەکانیەوە ئەمەش بە ھۆی جوانی لە دیزاینەکەی و ئەو ریکلامانەی کە بۆ بەرھەمەکانی دەیانکات، ھەروەھا کۆمپانیا کۆمەڵێک فەرمانبەری لێھاتووی ھەیە لە بواری فرۆشتن و خستنە ڕووی بەرھەمەکان لەگەل بوونی لۆگۆیەکی بازری جوان.

مێژووی ئەپڵ بەپێی ساڵەکان
لە ساڵی ١٩٧٦ دا ئاپڵ لە لایەن ستیڤ وۆزنەیک و ستیڤ جۆبس دەستی بە کارەکانی کرد، بێجگە لە ١٢ ساڵێک نەبێ کە ستیڤ جۆبس دوور بوو، لە دەیەکانی ٧٠وە بەردەوام پەرەی بە بەرەوپێش بردنی ئەو کومپانیایەدا بوە، ھەر لەو ساڵەش بەھاوبەشی کۆمپانیای ئەپڵیان دامەزراند.
لەساڵی ١٩٨٤ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی کومپیۆتەر کرد.
لەساڵی ١٩٨٥ دا ، لە بەربەرەکانێیەکی دەسەڵاتدا ستیڤ جۆبس ئەپڵی بەجێ ھێشت.
لەساڵی ٢٠٠١ دا ،ئەپڵ یەکەم ئایپۆد ی بڵاو کردەوە.
لەساڵی ٢٠٠٣ دا ، ئایتونس بڵاو کرایەوە. بەکارھێنەران دەتوانن لەم رێکەوتە بە دواوە موزیک و فیلم لەسەر ئینتەرنێت بە شێوەی سەرھێڵ بکڕن
لەساڵی ٢٠٠٥ دا ،تیم کوک وەک بەرپرسی چالاکییەکانی ئاپڵ ھەڵبژێردرا.
لەساڵی ٢٠٠٩ دا ، ستیڤ جۆبس دوای نەشتەرگەری و گۆڕینی سییەکانی گەڕایەوە بۆ ئەپڵ.
لە ساڵی ٢٠١٠ ئەپڵ دەستی بە فرۆشتنی ئایپاد کرد
لەساڵی ٢٠١١ ئایپاد ٢ وەشێنرا.
لةسالی ٢٠١٢ ئایفؤنی ٥ و ئایپادی مینی ئاشکراکرد٠
لةسالی٢٠١٣ئایفؤنی 5s و ئایفؤنی 5c و ئیپاد ئایر٠
لةسلی٢٠١٤ ئایفۆن ٦ و ٦ پلەس و ئایپاد ئێر ٢ و (ئایپاد مینی بە شاشەی رێتیناوە) بڵاوکردەوە.
لە ساڵی ٢٠١٥ ئایفۆن ٦ئێس و ٦ئێس پڵەس و ئایپاد پڕۆ و ئەپڵ واتچ و ئەپڵ تی ڤی و ئەپڵ پێنسڵی بڵاوكردەوە.

هەروەها لەم ساڵانەی دوایدا بە زنجیرە مۆبایلەکانی ئایفۆن ٧ و ٨ و بەدوایدا زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن ئێکس و چەندین نەوەی نوێی کاتژمێری زیرەک و ئایپاد و ماکبووک و نوێکردنەوەی سیستەمەکانی زیادکردنی دەیان تایبەتمەندی زۆر گرنگ، لە کارەکانی ئەپڵی ئەمریکی بوون.

سەرچاوە:ویکیپیدیا

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی بە توانایەکی زۆر زیاترەوە پڕۆسێسەری Kirin 1020 لە ساڵی داهاتوودا ڕادەگەیەنێت

خەڵک-

زانیارییە نوێکان لە بارەی پڕۆسێسەرە نوێکەی هواوییەوە بڵاوبوویەوە و پێشبینی دەکرێت نەوەی داهاتووی پڕۆسێسەرەکەی هواوی Kirin 1020 بە ڕێژەی سەدا ٥٠ خێراتر بێت لە Kirin 990ی پێشوو.

Kirin 990 خاوەنی توانایەکی بەرزە لە تەواوی کارەکانیدا، کە هاوکات پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات، لەم ڕۆژانەشدا زانیارییەکان لە بارەی نەوەی نوێی پڕۆسێسەرەکەوە زیاتر بڵاودەبنەوە.

Image result for Kirin 1020"

زۆربەی سەرچاوە چینییەکان پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە نەوەی نوێی پڕۆسێسەرەکەی هواوی بەڕێژەی سەدا ٥٠ خێراتر دەبێت لە چاو نەوەی پێش خۆیدا.

هەروەها پڕۆسێسەری Kirin 1020 بە تەکنەلۆژیای TSMC و پێنج نانۆمەتری دەبێت کە وزەیەکی کەمتر بەکاردەبات کە ئەمەش تواناکەی بەرزتر دەکاتەوە.

Kirin 1020 لە چارەکی سێیەمی ساڵی داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە کە لەسەر زنجیرەی نوێی مەیت جێگیر دەکرێت واتە Mate 40 کە لە چارەکی چوارەمی ساڵدا و لە کۆتاییەکانی مانگی نۆدا ڕادەگەیەنرێت.

Image result for Kirin 1020"

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی دانانی کات بۆ کوژانەوەی کۆمپیوتەرەکەت بەشێوەی خۆکارانە!

خەڵک-

کۆمپیوتەرەکانمان پڕن لە هەڵبژاردەی جۆراوجۆر بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین سوود لە بەکارهێنانی وەربگرین، و لە سیستەمی ویندۆزدا و بەهۆی بەشی تاسک سکێجڵەرەوە دەتوانین وا لە کۆمپیوتەرەکانمان بکەن کاتی بۆ دیاری بکەین و ڕۆژانە و یاخوود بەپێی پێویستیمان خۆکارانە خۆی بکوژێتەوە.

سەرەتا پەنجە بنێ بە دووگمەی ستارت و دواتر لە گەڕانەکەدا بنووسە “Task Scheduler”

Automate Shutdown on Windows 10 with Task Scheduler

دواتریش کرتە لە “Create Basic Task” بکە.

Automate Shutdown on Windows 10 with Task Scheduler

ناوێک دیاری بکە و Next بکە

How to Schedule Automatic Shutdown on Windows 10 9

دواتریش بەپێی هەڵبژاردنی دڵخوازی خۆت ڕۆژانە یاخوود هەفتانە یاخوود مانگانە و بەپێی جۆرەکانی کاتی دیاریکراوی هەڵبژێرە.

1

هاوشێوەی ئەم وێنەی خوارەوە کاتەکەی هەڵبژێرە و لە چ ڕێکەوتێکەوە دەست پێبکات، و پاشان کاتژمێرەکەی دیاری بکە و ئاگاداربە کاتەی بە شێوازی 24  کاتژمێرییە و دواتر Next بکە.

How to Schedule Automatic Shutdown on Windows 10

دواتر وەکو وێنەی خوارەوە “Start a program”  هەڵبژێرە و کرتە لە Next بکە.

start a program task scheduler

دواتر بنووسە shutdown.exe  

لەو بەشەی خوارەوەیدا  /s /f /t 60  بنووسە کە ئەمەش واتە ٦٠ چرکە پێش کوژانەوەی کۆمپیوتەرەکەت timeout  ببێت، و کرتە لە Next بکە.

automatic shutdown

دواتر کرتە لە Finish بکە.

3

لە کۆتایشدا بەم شێوەی خوارەوە چالاکی بکە، بە تەواوی.

test automatic shutdown

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلەکانی گالاکسی A51 و A71 ڕاگەیەنران بە چوار کامێراوە!

خەڵک-
کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری دوو مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند لە زنجیرەی A کە هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرزن ئەم مۆبایلانە، بەڵام پڕۆسێسەرەکانیان لە ئاستێکی بەرزدا نییە.

دوو مۆبایلەکە هەڵگری شاشەیەکی جۆری Infinity-O ـن و هەڵگری چوار کامێران لە پشتەوەدا، کە لە شێوەی L دان.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی گالاکسی A51 بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

شاشە: 6.5 ئینج و بەڕوونی 1080×2400 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:چوار کامێرا بە ڕونییەکانی 48 + 12 + 5+ 5 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ بە کرانەوەی هاوێنەی f/2.2 و کامێراکەی لە ناو شاشەدا جێگیر کراوە.
پڕۆسێسەر: Exynos 9611
باتری: 4000 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128 گێگابایت.
ڕام: 6 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 10 و ڕووکاری One UI 2.

Samsung Galaxy A51 and Galaxy A71 announced: Infinity-O displays, Android 10, and Macro Cameras


گرنگترین تایبەتمەندییەکانی گالاکسی A71 بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

شاشە: 6.7 ئینج و بەڕوونی 1080×2400 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:چوار کامێرا بە ڕونییەکانی 64 + 12 + 5+ 5 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ بە کرانەوەی هاوێنەی f/2.2 و کامێراکەی لە ناو شاشەدا جێگیر کراوە.
پڕۆسێسەر: Exynos 730
باتری: 4500 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128 گێگابایت.
ڕام: 6 – 8 گێگابایت.

وەشان: ئەندرۆید 10 و ڕووکاری One UI 2.

Samsung Galaxy A51 and Galaxy A71 announced: Infinity-O displays, Android 10, and Macro Cameras

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان