ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی داگرتنی وێنە و ڤیدیۆکان لە ئینستەگرام(iOS)

خەڵک-

ئەپ و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستەگرام بەوە ناسراوە پڕیەتی لە وێنە و ڤیدیۆی هەمەجۆر لە هەموو بوارەکاندا و زۆر جار وێنەیەک دەبینین بەڵام ئامڕازێکی ئەوتۆمان لە بەردەستدا نییە بۆ پاشەکەوت کردنی ئەو فایلانە لە مۆبایلەکەماندا، لەم بابەتەدا ڕێنمایی ئەوەتان پێ دەدەین، چۆن بە ئاسانترین شێوە وێنە و ڤیدیۆی ئینستەگرام دابەزێنین.

سەرەتا کلیک لەم لینکە بکە بۆ دابەزاندنی ئامڕازی شۆرتکەتەکان، و پاشان لە ڕێی کلیک کردن لەم لینکە دەتوانیت ئامڕازی داونلۆد کردنی ئینستاگرام دابەزێنیت بۆ بەشی شۆرتکەتەکان.

پاشان چی دیکە پێویستیت بەم هەنگاوەی سەرەوە نابێت و دەتوانیت دەست بکەیت بە داگرتنی وێنە و ڤیدیۆکان، سەرەتا کلیک لە سێ نوکتە(…)ـی سەرەوەی هەر وێنە و ڤیدیۆیەک هەیە بیکە، پاشان هەڵبژاردەی “Share to…”  دابگرە.

InstaSave Instagram Video downloader

پاشان وەک ئەم وێنەیەی خوارەوە Shortcuts دیاری بکە.

Tap on Shortcuts in iOS Share Sheet

پاشان  InstaSave دابگرە تاوەکوو وێنەکەت بۆ پاشەکەوت بکات، و پاشان دەڵێیت ڕازیت ئەپی شۆرتکەتس دەسەڵاتی هەبێت وێنە و ڤیدیۆ بخاتە نێو ئەپی فۆتۆ و گەلەرییەوە، ئەگەر ڕەزامەند بوویت Ok دابگرە.

InstaSave shortcut

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان