ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی: حكومەت پارەی نییە بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بە بڕیارێك لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە حكومەتی هەرێم بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران”ترفیع”ی ڕاگرت و تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئاساییكردنەوەی.

هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئاساییكردنەوەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران پێویستی بە پارەیە و حكومەتی هەرێم تائێستا ناتوانێت بڕیارێكی لەو شێوەیە بدات.

وتیشی”ئەو بابەتە پەیوەندی بە پارە و حكومەتەوە هەیە، هەر پڕۆژەیەك پەیوەندی بە پارەوە هەبێت دەبێت حكومەت بیكات، ئایا دەتوانێت مووچە زیاد بكات یان نا، ئەگەر وانەبێت ناكرێت، ئێمە داوامان كردووە بەڕێز وەزیری دارایی سەردانی لیژنەمان بكات و هەموو پرسیارێكی لەسەر دارایی و مووچە و سێ‌ مووچەكە و چەند پرسێكی دیكەی لێدەكەین”.

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دوو شەممە، 13ی‌ تەمووزی 2020 دابەزیوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 92 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 22 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئێران 50%ی قەرزی كارەبا لە عیراق وەردەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ڕێژەی 50%ی ئەو قەرزانەیان وەرگرتووەتەوە كە لە بری كارەبا بۆ عیراقیان هەناردەكردووە.

هەمایۆن حائری یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆسەی هەناردەكردنی كارەبا بۆ عیراق بەردەوامە و لە دواین سەردانی وەزیری وەزەی ئێرانیش بۆ عیراق گرێبەستی هەناردەكردنی كارەبا بۆ ئەو وڵاتە بۆ 2 ساڵی تر درێژ كراوەتەوە.

یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، 50% شایستە دارایییەكانی هەناردەكردنی كارەبایان لە عیراق وەرگرتووەتەوە ‌و بڕیارە بە میكانیزمێكی نوێ‌ لە ڕێگەی مامەڵەی بانكییەوە، ئەو بەشەی تری ماوە وەریبگرنەوە.

یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، هەناردەكردنی بڕی كارەبا بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ بەردەوام گۆڕانكاری بەسەردا دێت ‌و بەپێی وەرزەكانی هاوین‌ و زستان جیاوازی هەیە.

پێشتریش حكومەتی ئێران ڕایگەیاندبوو، عیراق لە پێشەنگی وڵاتانەدایە كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەكەن‌ و لە كاتژمێرێكدا 6 ملیار و 652 ملیۆن كیلۆ وات كارەبای ئێرانی بۆ هەناردەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ژمارەی فەرمانبەرانی عیراق 4 ملیۆنی تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەی فەرمانبەرانی عیراق 4 ملیۆن كەس تێدەپەڕێنێت و پەڕلەمانتارێك لە لیژنەی دارایی دەڵێت: “ساڵی داهاتوو هیچ پلەیەك بۆ دامەزراندن نابێت”.

ئەحمەد جبوری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كردووە، ژمارەی فەرمانبەرانی عیراق زیاتر لە 4 ملیۆن فەرمانبەرە‌ و بەراورد بە ژمارەی دانیشتوان ژمارەی پێوانەیی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی‌ و كیشوەری ئاسیا تۆماركردووە.

ڕاشیگەیاندووە، زۆری ژمارەی فەرمانبەران كاردانەوەی نەرێنی هەبووە لەسەر سیستمی ئابووری‌ و دارایی وڵات، بەتایبەت، كە ئێستا وڵات بە قەیرانێكی قوڵی داراییدا تێدەپەڕێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەكەین بۆ ساڵی 2021 هیچ جۆرە پلەیەك بۆ دامەزراندن لە دامەزراەكانی حكومەت دانەنرێت، چونكە ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەری زیادە لە فەرمانگەكاندا هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان