ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەفین دزەیی: پەیەدە بە تەنها جوڵەی كرد و رێی لە پارتەكانی دیكە گرت

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند “لە قەیرانی سووریادا پەكەكە كاریگەری خۆی لەسەر كوردانی سووریا بەكارهێنا و ئاراستەی كارەكانی ئەوێی گۆڕی”.

سەفین دزەیی لە میانی بەشداریكردنی لە پانێڵێكدا كە پەیمانگای واشنتۆن رێكیخستبوو، ڕایگەیاند “كاتێك ساڵی ٢٠١١ لە سووریا رووداوەكان سەریان هەڵدا ئامۆژگاری پارتە كوردییەكانیان كردووە كە ”كۆمەڵگەیەكی زۆر وەك عەرەب، كلدانی، سریانی، توركمان و ئەرمەنی لە ناوچەكەدا دەژین و نابێت رێگە بە دروستبوونی هیچ دوژمنایەتییەك بدرێت لەنێوان كۆمەڵگاكاندا”.

دەشڵێت “گوتمان لە كۆتایی رووداوەكان لە سووریادا وەك كوردەكان با ڕەوشێك هەبێت كە دیالۆگتان هەبێت جا لەگەڵ رژێم یان ئۆپۆزسیۆن. بە داخەوە بۆ كۆكردنەوەیان هەوڵەكانی كۆنفرانسنی هەولێر و دهۆك سەركەوتوو نەبوو. پەیەدە بە تەنیا جووڵەی كرد و رێگەی نەدا پارتە كوردییەكانی دیكە لە ناوچەكەدا چالاكیان هەبێت. بەكارهێنان و چەكداركردنی یەپەگە، سەرهەڵدانی داعش لەوێ هەلی ئەوەی بۆ رەخساندن ببنە هێزێكی شەڕكەر و بەهێز”.

ریکلام

کوردستان

سەرۆكی هەرێم: مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق پێویستە

خەڵك –بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند “هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانەوە لە عێراق ڕوونە، ئەم هێزانە لەسەر داوای عێراق هاتوون بۆ یارمەتیدانی عێراق لە ساڵی 2014ەوە و تا ئێستاش مانەوەیان لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێویستە، چونكە تا ئێستاش داعش مەترسییەكی گەورەیە نەك هەر بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵكوو بۆ هەموو عێراق.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە داڤۆس وتیشی “ئەم هێزانە دەبێت بمێننەوە تا ئەو كاتەی هەموو لایەكمان بە بڕواوە دەتوانین بڵێین داعش كۆتایی هاتووە”.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند “ئێمە بە شێوەیەكی فەرمی لەلایەن كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆسەوە داوەت كراوین كە ئەمساڵ پەنجایەمین ساڵی كۆنفرانسەكەیان بوو. ئێمە لەو چوارچێوەیەدا‌ بەشداریمان كردووە، بۆ ئێمە وەك هەرێمی كوردستان دەرفەتێكە كە بەشدار دەبین لەم شوینانە دید و بۆچوونی خۆمان لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان و ئەو پێشهاتانەی ئەمڕۆ لە عێراقدا بە شێوەیەكی گشتی هەن، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای واتانی دیكە كە بەشدار دەبن لەم كۆنفرانسەدا، باس بكەین، چونكە خۆتان دەزانن پرسی عێراق و ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی هەیە، جێی بایەخی هەموو ئەو وڵاتانەیە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕونكردنەوەیەكی لەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی مەترسیدار بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ڕێوشوێنی پێویست لە هەرێمی كوردستان گیراوەتەبەر.

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ۲۰۱۹ ی چین
2019-nCov
دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵی سەرهەڵدانی جۆرێكی نوێ لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە شاری ووهان لە وڵاتی چین، كە بەگوێرەی دوا ڕاپۆڕتی ڕێكخراوی جیهانی WHO تاوەكو ئێستا ٥٥۷ كەس توشبوون و ۱۷ كەس مروون و ڕێژەی كوشندەیی تا ئێستا ٤٪ ، جگە لە ووڵاتی چین، لە چەند وڵاتێكی تری ئاسیا وەك یابان، كۆریا، تایلەند و سەنغافورا تۆماركراوە.
لە هەرێمی كوردستان وەك سەرجەم وڵاتانی تری جیهان لەنزیكەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO چاودێری بارودۆخی پەتاكە دەكەین و ڕێكاری پێویست دەگرینە بەر.
تاوەكو ئێستا ئەو زانیاری و ڕاسپاردانەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەكە پێویست ناكات پشكنین و جاودێری لە فڕۆكەخانە و خاڵە سنوریەكان و شوێنە گشتیەكان بگیرێتەبەر بەڵكو ڕێكارەكان هەمان ڕێوشوێنی كۆنتڕۆڵ و خۆپارێزیە لە پەتای ڤایرۆسی ئەنفلوەنزا وەك پەتاگەری، زوو دۆزینەوە و جیاكردنەوە و چارەسەركردن و هۆشیاری تەندروستی لە خۆپارێزی كەسی وەك زوو زوو دەست شووشتن، خۆ بەدوورگرتن لەشوێنی قەڵەباڵغ و داخراو لەگەڵ پاپەندبوون بە ئەتەكێتی كۆكین و پژمین وەك داپۆشینی دەم و لووت.

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
24 كانونی دووەم 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمشەو تەرمی پێنج قوربانی كورد دەگەڕێنرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمشەو تەرمی پێنج گەنج، كە لە ڕێگەی گەشتنە وڵاتانی ئەوروپادا گیانیان لەدەستدا بگەڕێنرێنەوە بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی نوسیویەتی”وابڕیارە لە كاتژمێر ٨:٤٥ ی ئەمشەو تەرمی (٥) لە قوربانیانی دەریایی ئایۆن بگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی”

لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەهۆی نقوم بوونی بەلەمێك چەند كۆچبەرێكی كورد بوونە قوربانی و لە ماوەی ڕابردووشدا وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئاسانكارییان كردووە بۆ گەڕانەوەی تەرمەكانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان