ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مووچەی پەرلەمانتار و ئیمتیازاتی سەرۆكایەتییەكان عیراق بۆ نیوە كەمكرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لەدانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی عیراقدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسایی خانەنشینی درا و مووچەی پەرلەمانتار و وەزیر و پلەباڵاكان بۆ نزیكەی نیوە كەمكرایەوە و بەوەش جیاوازی نێوان مووچەی پێشوو و ئێستا دەركەوت.

بەپێی یاسا هەمواركراوەكە دەرماڵەی سەرۆكایەتییەكان كەمكرانەوە و دیاریكراون و ئەو لیوا و فەوجە سەربازییانەی بۆ پاراستنی سەرۆكایەتییەكان دروستكرابوون لابران.

هەر بەپێی یاسا هەمواركراوەكە مووچەی پەرلەمانتار لە 10 ملیۆن دینارەوە بۆ 5 ملیۆن دینار كەمكرایەوە و زۆربەی ئیمتیازاتەكانیش بڕدران.

محەمەد شاكر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق بە “بغداد الیوم”ی وتووە”ئێستاش مووچەی پەرلەمانتارێك پێنجار لە فەرمانبەرێكی ئاسایی زیاترە”.

كەمكردنەوەی مووچەی پلەباڵاكانی عیراق لەكاتێكدایە تائێستا پڕۆژەیاسای چاكسازی لە هەرێمی كوردستاندا كاری پێناكرێت و وەزیر و پەرلەمانتار و بریكاری وەزیر و سەرۆكایەتییەكانی هەرێم پارەیەكی زۆریان بۆ خەرج دەكرێت.

هەدار بارزانی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوان وەك فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەوەدان پڕۆژەی چاكسازی هاوشێوەی بەغدا لە هەرێمی كوردستانیش كاری پێبكرێت و جۆرێك لە عەدالەت لە دابەشكردنی مووچەدا بێتەكایەوە.

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ‌ دوو شەممە، مووچەی مانگی 10ی چوار شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ مووچەی هەریەك لە ئەنجوومەنی دادوەری، كەمئەندامان، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گرێبەستی مامۆستایان بۆ ئەمساڵ نوێ‌ دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری حكومەتی هەرێم بۆ بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەست، بەڵام تا ئێستا بڕیارەكە نەگەیشتۆتە پەروەردەكان و بەوهۆیەوە گرێبەستی مامۆستایان نوێ‌ دەكرێتەوە.

بەپێی بەدواداچوونێكی (خەڵك) لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردووەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا لە 6-11-2019 بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەستی داوە و بڕیار بوو لە 1-1-2020ەوە بكەوێتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەبۆتە بڕیاری فەرمی بۆ پەروەردەكان.

هەر بەپێی بەدواداچوونەكان، زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردە داوایان لە مامۆستایانی گرێبەست كردووە، كە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان بۆ نەهاتووە سەبارەت بە هەمیشەیی كردنیان، بۆیە گرێبەستەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕانیە هەفتەی ڕابردوو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو، كە مامۆستایانی گرێبەست سەردانی بەشی یاسا بکەن بەمەبەستی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانیان، کە مەرجە نوێ بکریتەوە تەنانەت ئەگەر بشکرێن بە فەرمی بۆ ئەو مەبەستە مامۆستای گرێبەست خۆی ئامادەبێت و ناسنامە و کۆپییەک لە ناسنامەکەی پێ بێت.

هاوكات، سۆران عومەر، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی گڕێبەستەكان، كە لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە، وەك خۆی جێبەجێ دەكرێت.

وتیشی، “تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێكمان بە فەرمی بەدەست نەگەیشتووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەكان بە هەمیشەیی بكرێن، چونكە كاروباری گارگێڕی بە نووسراوی فەرمی دەكرێت، بۆیە هێشتا بەدەستمان نەگەیشتووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی چوار شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بڕیارە سبەینێ‌ دوو شەممە، مووچەی مانگی 10ی چوار شوێن دابەش بكرێت.

بەپێی خشتەیەك، كە وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە، سبەینێ‌ مووچەی هەریەك لە ئەنجوومەنی دادوەری، كەمئەندامان، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 لەكاتێكدایە، كە چارەنووسی مووچەی دوو مانگی ساڵی ڕابردوو نادیارە و تائێستا هیچ زانیارییەك لەسەر مووچەی ئەمساڵ ئاشكرانەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان