ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

شەمخانی: ئاژاوەچییەكانی نێو خۆپیشاندەرانی ئێران سزا دەدەین

خەڵك-بەشی هەواڵ

سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتیان ئاسایی خۆپیشاندەر و ئاژاوەچییەكان لەیەكتر جیاوازن و سزای هەموو ئاژاوەچییەكانیش دەدەین.
خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی ژمارەیەك لە پارێزگاكانی ئێران دژی گرانبوونی نرخی بەنزین لەو وڵاتە بەردەوامی هەیە، و بەرپرسانی ئێرانیش ئاشكرایدەكەن بڕیارەكە بە ڕەزامەندی عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئێران دراوە و جێبەجێ دەكرێت و پێشیان وایە بڕیارەكە لەبەرژەوەندی هەژارەكاندایە.

عەلی شەمخانی سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بە ئاژانسی میهری ئێرانی ڕاگەیاند، دووڕووەكان و پاشایەتی خواز و تێكدەران هەرگیز ناتوانن ورەی خەڵك بشكێنن.

وتیشی”دوژمن دەیویست ناڕەزایەتییەكانی هاوڵاتییان بە دۆخی بژێوی ژیان لە بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە، بە ڵام بە هۆشیاریی هاوڵاتیان ئەم پیلانە شكستی هێنا”.

ئاشكراشیكرد، نابێت ڕێگە بدەین ناڕەزایەتی هاوڵاتیان ببێتە ئاژاوە، لەلایەكی دیكەشەوە هۆشیاری خەڵك بە هەمووانی سەلماند كە ڕیزی ئاژاوەگێڕان و خەڵكی ناڕازی لە یەكتر جیاوازن، لەبەرئەوه حكومەتی ئێران سەرجەم ئاژاوەچییەكان لە هەر كوێی ئێران بن دەناسێتەوە و سزایان دەدات.

جیهان

11 كەس لە كاتی هەوڵدان بۆ ڕزگاركردنی منداڵێك خنكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە یەكێك لە كەناراوەكانی شاری ئەسكەندەرییەی میسر، 11 كەس لە كاتی هەوڵدانیان بۆ ڕزگاركردنی منداڵێك خنكان.

فەرمانگەی گەشتوگوزاری ئەسكەندەرییە بڵاویكردەوە كە ڕۆژی هەینی 11 كەس هەوڵیانداوە منداڵێك لە نێو ئاوی كەناراوی نخێل ڕزگاربكەن، بەڵام هەر 11 كەسەكە و منداڵەكەش خنكان.

ڕوونیشیكردەوە كە تەرمی زۆربەی قوربانییەكان لە ئاوەكە دەرهێندراوە و هەوڵیش دەدەن ئەوانی دیكەش بدۆزنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لەسەدا ٩٦ی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن، چاکدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار،زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٣٦٧ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە و بەنزیکەیی لەسەدا ٩٦ی ئەو کەسانەى تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن چاکدەبنەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا نزیکی ١٢ ملیۆن و ٦٣٢ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا زیاتر لەحەوت ملیۆن و ٣٦٧  هەزار کەس چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٥٦٢ هەزار  کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

 

بەپێی خەمڵاندنەکان بۆ ئەو ئامارانەى بڵاودەکرێنەوە بەنزیکەیی لەسەدا ٩٦ی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا دەبن، چاکدەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ژاپۆن 23 ملیاری بۆ ئێف 35 داناوه‌

خەڵک – لوقمان غه‌فوور

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی گه‌یانده‌ ژاپۆن له‌سه‌ر كڕینی 105 فرۆكه‌ی ئیف 35 به‌ بڕی 23 ملیار دۆلار.

به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن ئێن ئه‌م داوایه‌ی ژاپۆن بریتییه‌ له‌ كڕینی 63 فرۆكه‌ی جۆری ئێف 35-ئه‌ی، 42 فرۆكه‌ی ئێف 35 -بی، 110 بزوێنه‌ری جۆری ئێف 135 و كه‌لوپه‌لی پێویست و یه‌ده‌كی فرۆكه‌كه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت: فرۆشتنی فرۆكه‌كان په‌سه‌ندكراوه‌، وێرای پاڵپشتی هونه‌ری و راهێنان به‌ فرۆكه‌وانه‌كان كه‌ ده‌شێت 25 ساڵ به‌رده‌وام بێت.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌م پاڵپشتییه‌ی بۆ ژاپۆن به‌ ئاشكرا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراكردووه‌ و ده‌ڵێت: “كارێكی ژیاری گرنگی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ئه‌مریكایه‌ تا هاوكاری ژاپۆن بكات له‌ پێشخستن و پارێزگاری توانای به‌هێزبوون و كاریگه‌ری ژاپۆن تا پارێزگاری له‌ خۆی بكات.” ده‌شڵێت: “ئه‌م پێشنیازه‌ هیچ ناهاوسه‌نگییه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌دا دروست ناكات.”

فرۆكه‌ی ئێف 35 دروستكراوی كارگه‌ی لوكهید مارتن له‌ فۆرت وۆرس له‌ ته‌كساس-ه‌ به‌ڵام ئه‌و فرۆكانه‌ی كه‌ به‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانان ده‌فرۆشرێن له‌لایه‌ن وڵاتانی كڕیاره‌وه‌ پارچه‌كانی ده‌به‌سترێت.

له‌ئاداری 2020 وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كۆمپانیای میتسوبیوشی بۆ پیشه‌سازییه‌ قورسه‌كان كارگه‌كانی له‌ژاپۆن داخست بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی ترس له‌ كۆرۆنا ڤایرۆس، بۆیه‌ ئێستا له‌ دوای كرانه‌وه‌ی كارگه‌كان ده‌ست ده‌كرێت به‌ به‌ستی فرۆكه‌كان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان