کوردستان
خەبات.. كچە خوێندكارێك گیانیلەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە شارۆچكەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر كچە خوێندكارێك لەكاتی دابەزین لەو پاسەی هاتوچۆی خوێندنگەی پێدەكات، بەهۆی بێ ئاگایی شۆفێری پاسەكەیەوە كەوتووەتە ژێر تایەی پاسەكە و دەستبەجێی گیانی لەدەستداوە.
مقەدەم فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 20/11/2019 لە شارۆچكەی خەبات خوێندكارێكی كچ بەهۆی بێ ئاگایی و خەمساردی شۆفێرەكەیەوە كە هاتوچۆی خوێندنگەی پێدەكات كەوتە ژێر تایەكانی ئەو پاسەی كە لێی دابەزیوە.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی ڕووداوەكەوە كچە خوێندكارەكە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
کوردستان
بارزانی: هاوبەشی خەمی هاوڵاتیانی شاری سەقزم

خەڵک ـ بەشی هەواڵ
مەسعود بارزانی، پهیامێكی سهرهخۆشی بۆ خهڵكی شاری سهقزی رۆژههڵاتی كوردستان بڵاوکردهوه و تێیدا دهڵێت: “خۆم بە هاوبەشی خەمی هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سەقز دەزانم”.
شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی تهقینهوهی سیستمی گهرمكهرهوه هۆڵێكی زهماوهند كه به سیستمی غاز كار دهكات، ژمارەیەك هاووڵاتیی شاری سهقز گیانیان لەدەست داو ژمارەیەكی دیكهش بریندار بوون.
دهقی پهیامهكه:
“پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ خەڵكی شاری سەقز
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێن لە هۆڵێكی زەماوەندی شاری سەقز ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەم شارە گیانیان لەدەست داوە و ژمارەیەكی تریش بریندار بوونە.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازم و .
مسعود بارزانی
6ـ12ـ2019
کوردستان
ژنێكی بە تەمەن لەنيوەڕۆ وە دیار نەماوە كوڕەكەی بانگەوازێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
هاووڵاتیەكی بەتەمەن لە گەڕەكی تاڤگەی شاری سلێمانی لەكاتی چوونی بۆ مزگەوت و ئەنجامدانی نوێژی هەینی تا ئێستا نەگڕاوەتەوە و كوڕەكەی لە ڕێگەی (خەڵك)ەوە داوای هاوكاری لە هاووڵاتیان دەكات.
فریاد ڕەسوڵ، كوڕی زەینەب ئیبراهیم بە (خەڵك) ی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دایكم بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی لەماڵ چۆتە دەرەوە و تا ئێستا نەگڕاوەتەوە و هیچ سۆراخێكی نازانین و دەزگا ئەمنیەكانیشمان لێ ئاگاداركردۆتەوە .
وتیشی ،”ماڵمان لە گەڕەكی تاڤگەیە و بۆ نوێژی هەینی چۆتە مزگەوتی (حاجی حەمە خان) دایكم تەمەنی 71 ساڵ دەبێت و هیچ كێشەیەكی دەروونی نیە، بەڵام ڕەنگە ماڵەكەی لە بیركرد بێت، بەهۆی ئەوەی تازە هاتوینەتە ئەو گەڕەكەوە”.
ڕاشیگەیاند ، دەزگا ئەمنییەكانمان ئاگاداركردۆتەوە و لە نیوەڕۆ وە هیچ سۆراخێكی نیە، داوامان لە هاووڵاتیان ئەوەیە ، هەر كەس زانیاری دەربارەی دایكم هەیە پەیوەندی بە ژمارە موبایلی 07730454764 ەوە بكات.
کوردستان
“لەسەر فەرمانی فەرماندەیی گشتی پێشمەرگە هێز ڕەوانەی گەرمیان كرا”

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان بە چەكی قورسەوە بە فەرمانی فەرماندەیی گشتی هێزەی پێشمەرگەی كوردستان بەرەو گەرمیان جووڵەی پێكرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، جەعفەر مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كاتی جوڵەكردن بە هێزەكەی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەكانی پێشمەرگەدا كۆبووەتەوە.
جەعفەر مستەفا ڕوونیكردەوە، لەسەر فەرمانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێز ڕەوانەی ناوچەی گەرمیان كراوە.
ڕەوانەكردنی هێزی پێشمەرگە بۆ گەرمیان دوای دوو هێرشی چەكدارانی داعش بوو لە دوو هەفتەی ڕابردوو كە بەهۆیەوە زۆرتر لە پێنج پێشمەرگە و ئاسایش شەهید و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.