ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

چەند بڕیارێك بۆ دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیان دران

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی و گەرمیان كۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێك بۆ دابەشكردن ئەو نەوتەی حكومەتی عیراق دابینی دەكات، دەردەكەن.

میدیا شێخ ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە ئەمڕۆ 20ی تشرینی دووەم بە ئامادەبوونی جیبَگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا، لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لەگەڵ هەردوو بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی و گەرمیان كۆبووینەوە.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بە بڕ و ڕێژەی ئەو نەوتەی دابینكراوە بۆ هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین كراوە و بڕیار دراوە دابەشكردنەكە بەشێوەیەك بێت ساڵی پار لە چی مەڵبەندێك كۆتایی هاتبێت لەو جێگایەوە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی” .

ڕاشیگەیاند، بڕیاردرا بەڕێژەی جیاواز نەوتی سپی دابین بكرێت بۆ دانیشتووانی ئیدارەی گەرمیان بەپێی ڕێژەی ئەو بڕە نەوتەی، كە ڕۆژانە دەگاتە سلێمانی و دەنێردرێت بۆ گەرمیان و لە لایەن بەڕوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی گەرمیانەوە دابەشدەكرێت .

سەبارەت بە نرخی ئەو بڕە نەوتە، كە ٤٦ هەزار دینارە بۆ هەر بەرمیلێك نەوت، ئاماژەی بەوەدا ، كە نرخەكەی لە لایەن سەرۆكایەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دانراوە و ئیدارە خۆجێییەكان ئاگاداری نین.

سەبارەت بە كوالێتی و شیاوی ئەو بڕە نەوتەی دابەش دەكرێت، ئاشكرای كرد، بڕیار دراوە بە بەردەوامی پشكنینی بۆ بكرێت و لیژنەی وزەی ئەنجوومەنی پارێزگا و لیژنەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیەكە سەردانی ناوچە جیاوازەكان دەكەن بەمەبەستی وەرگرتنی نموونە و پشكنین بۆ كردنی لە تاقیگەی تایبەتمەند.

ئابوری

یەك شەممەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

یەك شەممەی داهاتوو مووچەی مانگی ئەیلولی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی كە (خەڵك) لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەستی كەوتووە، ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو مووچەی كارمەندانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول لەكاتێكدایە مووچەی سێ‌ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەمساڵدا نادیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

فراكسیۆنەكەی هادی عامری داوای ڕادەستكردنی تەواوی نەوتی هەرێم دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

هەرێم و بەغدا لەسەر ناردنی نەوت و مووچەی فەرمانبەران ڕێككەوتوون، بەڵام فراكسیۆنی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت دژ بە ڕێككەوتنەكەیە و داوای تەواوی نەوتی هەرێم دەكات.

ئەحمەد كینانی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی فەتح بۆ ماڵپەڕەكانی عیراق قسەی كردووە و وتویەتی”براكانمان لە هەرێمی كوردستان پابەندنەبوون بە ڕێككەوتنی 2019ەوە و نەوتیان ڕادەستی سۆمۆ نەكرد، تەنها داهاتی نەوتیش نییە، بەڵكو پێویستە تەواوی نەوت و داهاتەكان بگەڕێنەوە بۆ بەغدا و دواتر بەسەر تەواوی هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت”.

هەر لە قسەكانیدا ئەو پەرلەمانتارە ڕەخنەی ئەوەی لە بەغدا گرتووە، كە زیاتر لە 12%ی داهاتی عیراق ڕەوانەی هەرێم دەكات، بەبێ‌ ناردنی هیچ بڕێكی نەوت لە ڕێگای سۆمۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سەندیكای ئابووریناسان: پڕۆژەی چاكسازی بە هەدەردانی سامان كەمدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی لقی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر پڕۆسەیەكی چاكسازی لەپێناو باشتركردنی ژیانی خەڵك بێت هەموو هاوڵاتیان و لایەنەكانیش پشتگیری دەكەن.

نەوزاد شێخ كامیل سەرۆكی سەندیكای ئابووریناسانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو پڕۆژە چاكسازییەی ساڵانێكە كاری لەسەر دەكرێت، خۆشبەختانە دوابڕیاری لێدرا و كۆمەڵێك خاڵی تێدایە كە 90%ی زیاتر لە خزمەتی هاوڵاتیاندایە و دەبێتە هۆكارێك بۆ كەمكردنەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و بەرپاكردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی كە بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییە نالەبارەی لە ڕابردوودا هەبووە ئەم یاسای چاكسازییە بەشێكی زۆر ئەو كەموكوڕیانە چارەسەر دەكات.

وتیشی”ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەكی نیشتمانییە و هەموو لایەنەكان بەڵێنیان داوە پشتگیری بكەن و ئەوەش زەمانی سەركەوتی پڕۆژەكەیە”.

ئاشكراشیكرد، پڕۆژەكە دەست دەبات بۆ كۆمەڵَێك مەلەف كە لە ڕابردوودا بەهۆی دۆخی سیاسییەوە دەستی بۆ نەبراوە، ئێستاش ئەو پڕۆژەیە هەندێك كەس پێیان ناخۆشە و لە بەرژوەندیان دەدرێت، بەڵام لە كۆتایدا خەڵك لێی سودمەند دەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، داهاتی تاك زیاد دەكات و نزیكەی 100 ملیار دینار دەگەڕێتەوە و دادپەروەری كۆمەڵایەتی بەرپا دەكاتەوە كە كۆمەڵَك خەڵك سوودمەند بوون لەمەودا ئەو بابەتە بنەبڕ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان