فێڵێكی دیكە بەناوی كۆكردنەوەی پارە بۆ نەخۆشخانەی “نانەكەلی” ئاشكرا بوو


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، باندێكی چوار كەسییان دەستگیركرد، كە بەناوی ڕێكخراوێكی خێرخوازییەوە لە گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری هەولێر پارەیان كۆدەكردەوە بەناوی نەخۆشخانەی (نانەكەلی) لەڕاستیدا فێڵیان لەهاووڵاتیان كردووە و خەڵكیان هەڵخەڵەتاندووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، بنكەی پۆلیسی ئازادی، باندێكی چوار كەسییان بە ناوەكانی (م. ن. خ) و (ح. ش. م) و (هـ. ا. ا) و (ڤ. ح. س) دەستگیر كرد، كە بەناوی ڕێكخراوێكی خێرخوازییەوە لە گەڕەك و كۆڵانەكانی شاری هەولێر پارەیان كۆدەكردەوە بەناوی نەخۆشخانەی (نانەكەلی).

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئەو تۆمەتبارانە چەند جۆرە پەرتووكێكیشیان بە خەڵك دەفرۆشت، كە گوایە پارەی پەرتووكەكان بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی نانەكەلییە، بەڵام لە ڕاستیدا فێڵیان لە هاووڵاتیان دەكرد و خەڵكیان هەڵدەخەڵەتاند.

جەختیشی كردۆتەوە، تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیران و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

“حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات ترسی ئەوەیان هەیە چەك بكرێن”
پێشت “حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات ترسی ئەوەیان هەیە چەك بكرێن”
وەزیری پەروەردە دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانی كەم كردەوە
دواتر وەزیری پەروەردە دەوامی مامۆستایان و خوێندكارانی كەم كردەوە
پەیوەندیدار