ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لەسەر بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەران بێدەنگی شكێنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی كوردستان پلانی حكومەتی هەرێم بۆ بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێك ئاشكرادەكات و دەشڵێت: “پێویستە خەڵك هۆشیاربێتەوە و ئاگاداری نیازی حكومەت بێت”.

سەرۆك ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لەبری ئەوەی فەرمانبەران پاداشت بكرێن بە كردنەوەی پلە بەرزكردنەوە لە پای بڕینی مووچە و نیو مووچە، بەداخەوە ئەم حكومەتە بە ناو چاكسازخوازە قەرزارە، ھاتووە بە ناوی پڕۆژەی چاكسازی بریاری داوە بە سزادانی كۆمەڵی خەلكی كوردستان و مووچەخۆرانی كەرتی گشتی لە ڕێگەی برینی دەرماڵەی مامۆستا و كارمەندانی زانكۆ و كارمەندانی تەندروستی و لێكۆلەرەوەی داد و ژمێریاران و وردبینان و تەكنیككاران و فەرمانبەرانی وەزارتی كارەبا، لە پاڵ ئەم توێژانەشدا ھەوڵێك ھەیە بۆ بڕینی دەرماڵەی خواردنی ھێزەكانی پۆلیس و وەزارتی ناوخۆ.

ڕاشیگەیاند، كە هەمووان بێدەنگ بوون لەو حكومەتە و كەس ناوێرێت قسە بكات، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان هۆشیار ببنەوە و لە نیازی حكومەتی هەرێم تێبگەن.

سەبارەت بە هەڵوێستی فراكسیۆنی یەكێتی وتی، “سەرەتا من ئەمەم خستۆتەڕوو تاوەكو هاووڵاتیان ئاگاداری نیازی حكومەت بن و دواتر فراكسیۆنی یەكێتی هەر هەڵوێستێكی هەبێت خۆی ڕایدەگەیەنێت، چونكە ئەگەر بەو شێوەیەبێت كەس قبوڵی ناكات”.

جەختیشی كردەوە، كە لە پەڕلەمانی كوردستان ناهێڵین ئەوە تێپەڕێت و وتیشی، “با چاكسازی لە مووچەی پلە باڵاكان و خانەنشینی پلە باڵاكان و نەوت بكرێت و هەمووان دەنگی پێ‌ دەدەین، نەك فەرمانبەرانی ماندوونەناس”.

لای خۆشیەوە، سەلمە فاتیح، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند، چەند ساڵە حكومەت بە چەندین بڕیار دەرماڵە دەدات بە مووچەخۆران ئێستاش دەیەوێت ئەو دەرماڵانە ببڕێت لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بەڵام بڕیار بە بڕیار هەڵدەوشێتەوە ئەگەر حكومەت دەرماڵەی پێ نادرێ بۆ ئۆباڵی دەخاتە سەر شانی پەڕلەمان”.

جەختیشی كردەوە، ئێمە لەگەڵ چاكسازین لەگەڵ بڕینی دەرماڵە نین.

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 123 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئابی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 42 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان