ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

توركیا 12 بەرپرسی كورد دەستگیر دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە ئەمنییەكانی توركیا، 12 بەرپرسی كورد بە تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ەوە لە ویلایەتی غازی عەنتاب دەستگیر دەكەن.

بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان، لەنێوان ئەو بەرپرسە كوردانەی، كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە لە ویلایەتی غازی عەنتاب دەستگیركراون، موسلیم كیلیچ، سەرۆكی لقی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە غازی عەنتاب و عەبدوڵڵا ئینجە، سەرۆكی لقی حزبی ناوچە دیموكراتییەكانی ویلایەتەكەی تێدایە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكانی توركا، دەستگیراوەكان ڕاپێچی لایەنە دادوەرییە پەیوەندیدارەكان كراون.

لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو، دەسەڵاتدارانی توركیا بە هەمان تۆمەتی پەیوەندی بە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە، سێ‌ سەرۆك شارەوانی كوردیان دەستگیركرد، كە لە عەدنان سەلجوق، سەرۆكی شارەوانی ویلایەتی ئامەد و كیژبان یەڵماز، سەرۆكی شارەوانی كایابینار و ئۆرهان ئەیاز، سەرۆكی شارەوانی بیسمیل پێكاتبوون.

لە مانگی ئابی ڕابردووشدا، دەسەڵاتدارانی توركیا، ئەحمەد تورك، سەرۆك شارەوانی ویلایەتی ماردین و عەدنان سەلجوق، سەرۆكی شارەوانی ئامەد و بەدیعە ئۆزغوكجە، سەرۆكی شارەوانی وان-ی لە كاركردن ڕاگرتبوو.

کوردستان

كارگەی سۆلاڤ لە سلێمانی داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی سەرپێچی كردن و جێبەجێكردنی مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن بەگشتی و بەتایبەت ژینگەییەكان، لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كارگەی سۆلاڤی داخست و خاوەنەكەی ڕووبەڕووی دادگا دەكاتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسیویەتی”لەئەنجامی سەردان وپشكنینەكانیان بۆ كارگە وهەموو ئەوشوێنانەی دەبنە هۆی پیس بوونی ژینگە ئەمڕۆ یەكشەممە 2019.12.15 لیژنەی ژینگەی سەربەلیژنە هاوبەشەكای قائیمقامیەت لەناوچەی تانجەرۆی شاری‌ سلێمانی كارگەی سۆلاڤی بۆ دروستكردنی كابینە و پلاستیك و شوشە داخستووە.”

هەروەها نوسراوە” كارگەی سۆلاڤ پابەندی مەرج و رێنماییەكانی ژینگە ‌نەبووه، نەبوونی رێژەی سەوزایی، هەبوونی بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك لەحەوشەی كارگەكە لەگەڵ نەبوونی پێداویستی سەلامەتی بۆ ئەو كارمەند و كرێكارانەی لەوێ كاردەكەن.”

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی قائیمقامیەتی سلێمانی، پێشتر چەندجارێك كارگەی سۆلاڤ لەكەموكورتییەكانی ئاگاداركراوەتەوه تا چارەسەریان بكات و پابەندی مەرجەكانی ژینگەببێت، بەڵام بەردەوام بووە لەسەرپێچی بۆیە لیژنەی باڵای لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی پێشنیاریان كردووە كارگەكە دابخرێت و نەكرێتەوە تائەوكاتەی سەرجەم مەرجەكانی جێبەجێ دەكات‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

موچەی كەمئەندامان نابڕدرێت

خەڵک-ئارام سەردار

سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵە کەمئەندامیەکانى هەولێر ڕەتی دەکاتەوە، ئەو ۱۰۰ هەزار دینارەی وەک هاوکاری دەدرێت بە کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کە فەرمانبەرن، لەچووارچێوەی پڕۆژە چاکسازیەکە ببڕدرێت.

دڵشاد خۆشناو، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمەڵە کەمئەندامیەکان هەولێر لەبارەی بڕینی ۱۰۰ هەزار دیناری پارەی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کە فەرمانبەرن بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، لەگەڵ ڕەوانەکردنی پڕۆژەیاسای چاکسازی دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو کەوا ئەو کەم ئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کە فەرمانبەرن بڕی ۱۰۰ هەزار دینار مانگانە وەردەگرن دەبڕدرێت، بەڵام بەدوواداچوونمان کرد کە ئەمە ڕاست نیە و چارەسەرکراوە، واتە هەموو کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کە فەرمانبەرن دڵنیا دەکەینەوە کە هاوکاریەکانیان نابڕدرێت.

دەشڵێت، ئەو هاوکاریەی کەوا بە کەمئەندامان دەدرێت، مووچە نیە، بۆیە ناکرێت هیچ لێبڕینێک بیگرێتەوە، ئەوانەشی مووچە وەردەگرن ئەوا مافی فەرمانبەری خۆیان وەردەگرن، ئێستاش بەپێی بەدوواداچوونەکانیان لەڕێگەی پەڕلەمانەوە لەوە دڵنیابوونەتەوە، ئەوهاوکاریە نابڕدرێت.

بەپێی بڕیاری حکومەتی هەرێم، کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کە فەرمانبەرن مانگانە بڕی ۱۰۰هەزار دینار و ئەوانەشی هیچ مووچەیەکیان نیە ۱٥۰ هەزار دیناریان پێدەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بانكی ڕافیدەین: 25 ملیۆن دینار پێشینە دەدەین بە فەرمانبەران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بانكی ڕافیدەین ڕایگەیاند، لە كارەكانیان بەردەوامن بۆ پێدانی پێشینەی فەرمانبەران كە بڕەكەی لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و دەگاتە 25 ملیۆن دینار.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ باسی لەوەكردووە، ئەوان تەنها لە ڕێگەی كارتی زیرەكەوە مامەڵە بۆ پێدانی پێشینە دەكەن و بەردەوامیش دەبن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، فەرمانبەرانی حكومەت دەتوانن داوای پێشینە بكەن و بەپێی مووچە و داواكارییەكانیان بڕی پێدانی پێشینەكانیان دەگۆڕێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان