ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەروەردەی عیراق ماوەی پشووی نیوەی ساڵی كەمكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی فیدڕاڵی عیراق بەهۆی خۆپیشاندانەكان و بایكۆتی خوێندنەوە بڕیاریدا پشووی نیوەی ساڵی ناوەندەكانی خوێندن كەم بكاتەوە و وانەی زیادە بخوێنرێت بۆ تەواو كردنی پڕۆگرامی خوێندن.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، گۆڕەپانی خۆپیشاندەكان مافێكی دەستوورییە، بەڵام بەدەستهێنانی زانست و زانیاری ئەركە و پێویستە بۆ هەمووان بە یەكسانی دابین بكرێت، بۆیە سەرەتا دەبێت ئەركەكان ڕابپەڕێنرێن لەڕێگەی ڕێكخستنی خوێندنەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ئاگاداری سەرجەم خوێندكاران و فەرمانبەرانی پەروەردە دەكەینەوە، كە پابەند بن بە كاتی دەوامەوە و ڕێكی بخەنەوە و داواكاریشین لە سەرجەم دامەزراوە كۆمەڵایەتی و پیشەیی و ڕۆشنبیری و ئەنجوومەنی باوكان و مامۆستایان هەماهەنگ بن بۆ بەردەوامی دان بە پڕۆسەی خوێندن.

ئاشكراشی كردووە، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی سەرجەم پارێزگاكان كۆبوونەوە كراوە و چەند ڕێوشوێنێك بڕیاری لێدراوە.

وەك وەزارەتی پەروەردە ڕوونی كردۆتەوە، ئەم بڕیارانە بۆ پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ دراون:
یەكەم: بەپێی یاسای وەزارەتی پەروەردە دەبێت ماوەی خوێندن تەواو بكرێن، كە لە ساڵێكی خوێندندا نابێت لە 32 هەفتە كەمتربێت جگە لە پشووەكان.
دووەم: دەبێت كاتژمێرەكانی خوێندن لە هەفتەیەكدا 30 كاتژمێر كەمتر نەبێت.
سێیەم: ماوەی پشووی نیوەی ساڵ كەم بكرێتەوە.
چوارەم: ڕێكخستنی كارگێڕی خوێندنگەكان بۆ وانەی زیادە تاوەكو پڕۆگرامی خوێندن تەواو بكرێت.
پێنجەم: تاقیكردنەوەی خوێندن بۆ وەرزی یەكەم بەپێی ڕێوشوێنە پەیڕەوكراوەكان ئەنجام بدرێت.

عێراق

هەرێم و بەغداد دەست بەگفتوگۆکان دەکەنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، بەم زووانە ھەردوو حكومەتی ھەرێم و بەغداد دەست بە گفتوگۆكان دەكەنەوە، چونكە ھیچ بەربەستێكی قورس لە بەردەمیان نییە بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن.

دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: “دەستپێخەرییەكمان كردووە، كە ھەردوو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عیراق بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان دەست پێبكەنەوە، چونكە چەند گفتوگۆ دوابكەوێت، زیانی بۆ خەڵكی كوردستان دەبێت”.

وتیشی: “داوامان كردووە بەپیر داوەكەمان بێن و دەست بە گفتوگۆ بكەن، چاوەڕێش دەكەین بەم زووانە گفتوگۆكان دەست پێبكەنەوە، چونكە بەربەستێكی قورس نییە كە نەگەنە رێككەوتن، بۆیە گفتوگۆكان دەست پێدەكەنەوە بۆ ئەوەی ھەردوولا بگەنە رێككەوتن”.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەشڵێت: “بەھۆی پشووی پەرلەمان و تووشبوونی ژمارەیەكی زۆری پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمانی عیراق بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا 1/9 ناتوانین دەست بە كۆبوونەوەكان بكەینەوە، بە تایبەت لەبارەی كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“ئەگەر پلانی نێودەوڵەتی نەبێت، كازمی لە چاكسازییەكانی سەركەوتوو دەبێت”

خەڵك-تەنیا هەورامی

 

سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە ڕایدەگەیەنێت، ئەو كارەی كازمی دەستیپێكردووە قورسە، بەڵام سوورە لەسەر جێبەجێكردنی چاكسازییەكانی لە عیراق.

دوای دەستبەكاربوونی موستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق، دەیەوێت بەشێك لە بودجەی بەهەدەردراوی عیراق بگێڕێتەوە بۆ خەزێنە دەوڵەت و بەو هۆیەشەوە چەندین چاكسازی لە دەروازە سنوورییەكان تاكو بڕینی مووچەی هەزاران فەرمانبەری دوو مووچە دەست پێكردووە.

د.محەمەد بازیانی سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كازمی لەسەرەتای هاتنییەوە خۆی بە شەهیدی زیندوو ناوبردووە و پێشبینی ئەوەش دەكات لەهەر كاتێكدا تیرۆر بكرێت.
وتیشی”ئەو كارەی كازمی دەستیداوەتێ قورسە، بەڵام بەردەوامە لەسەر ئەوەی ئەو چاكسازیانە بكات، بەتایبەت دەروازە سنوورییەكان كە لەوێوە گەندەڵی زۆر هەیە بەكوردستانیشەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەسەڵاتدارانی كوردیش دەڵێن ئامادەیمان هەیە و هەماهەنگی دەكەین.
ئاشكراشیكرد، وەكو ئەوەی سەرۆكی دەزگایەكی هەواڵگری عیراق بووە، زانیاری لەسەر گەندەڵكاران هەیە و سەركەوتوو دەبێت، بە مەرجێك ئەگەر پلانی نێودەوڵەتی ڕێگر نەبێت.
ڕوونیشیكردەوە، ئەم پیاوە كاری زۆری كردووە و دڵم خۆشە بەو چاكسازیانە، بەڵام لە داهاتوودا وەك باس دەكرێت دەبێتە دیكتاتۆرێك یان نا، بەدڵنیاییەوە دیكتاتۆرەكان هەموویان بەو شێوەیە دروست دەبن و خزمەتی خەڵك دەكەن لە كۆتایدا بڕیارەكانیان لە بەرژەوەندی خۆیان دەبێت، ئەویش پەیوەستە بە گەلی عیراقەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

داهاتی خاڵێكی سنووری عیراق تەنها لە یەك ڕۆژدا، زیاتر لە 2 ملیار دینارە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دەستەی‌ دەروازە سنوورییەكانی‌ عیراق ڕایدەگەیەنێت، داهاتی‌ ڕۆژانەی‌ بەندەری‌ ئوم قەسر تەنیا لە یەك ڕۆژدا لە دوو ملیار دینار زیاترە.

دەستەی‌ دەروازە سنوورییەكانی‌ عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، داهاتی‌ ڕۆژی‌ 13ی‌ ئەم مانگە لە بەندەری‌ ئوم قەسر لە پارێزگای‌ بەسرە دوو ملیار و 126 ملیۆن دینار بووە.
ئاشكراشیكرد، داهاتەكە بەجۆرێك بووە بەشی‌ زۆری‌ لە ڕێگەی‌ سەپاندنی‌ گومرگەوە بووە لەسەر ئاڵۆگۆڕی‌ بازرگانی‌ و ئەوەی‌ دیكەی‌ لە ڕێگەی‌ باجەوە بەدەستهاتووە.

جەخت لەوەش دەكات، داهاتەكە زیاد بووە و ئەو زیادبوونەیش لە ئەنجامی‌ جێبەجێكردنی‌ سەرجەم ڕێكار و یاساكانی‌ چاودێریی‌ و وردبینی‌ و پشكنینی‌ ئەمنی‌ بەدیهاتووە، بەتایبەتی‌ لەدوای‌ گەیشتنی‌ ڕێنماییەكانی‌ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بواری‌ چاكسازی‌ لە داهاتی‌ دەروازە سنوورییەكاندا.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای بوونی بە سەرۆك وەزیران دەیەوێت سەرجەم خاڵە سنوورییەكان بخاتەوە ژێر ڕكێفی حكومەتی عیراقی و لیژنەیەكی چاودێری سەرپەرشتییان بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان