ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

تیمی وڵامدانەوەی خێرا بۆ ڕووداوەكان ڕاگەیاندرا

 

خەڵك-ئارام سەردار

فەرمانگەی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان، ئەمڕۆ چوار شەممە ۲۰ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۹ پێكهێنانی تیمێكی وەڵامدانەوەی خێرای بۆ كارەساتە سرووشتیەكان ڕاگەیاند، كە ماوەی 21 ڕۆژ خولیان بینیووە، بڕیارە هاوشێوەی هەولێر لە سلێمانی و دهۆك ئەو تیمە دروست بكرێت.

مەریوان حەسەن، بەڕێوبەر لە فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەكان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوای ۲۱ ڕۆژ لە ڕاهێنان و كردنەوەی خول تیمێكمان بۆ وەڵامدانەوەی خێرا بۆ كارەساتە سرووشتیەكان پێكهێنا.

دەشڵێت، “تیمەكە پێكهاتوون لە 20 كەس، كە بەشێكیان خۆبەخشن و بەشێكیان فەرمانبەری حكومەتن و بەشێكیشیان لە ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی كار دەكەن، بیرۆكەی دروستكردنی تیمەكەش بۆ ئەزموونی دامەزراوەی TSD وڵاتی ئەڵمانیا دەگەڕێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئامانج لەدروستكردنی تیمەكە بۆ ئەوەیە تیمەكە لە كاتی ڕوودانی هەر كارەساتێكی سرووشتی یان خود قەیرانێكی مرۆیی، بتوانن هاوكاری تیمەكانی تری حكومەتی هەرێم بكەن بۆ ڕزگاكردنی ژیانی هاوڵاتیان .

ڕاشیگەیاند، مەبەستمان بووە تیمەكە لەگەڵ ژینگەی هەرێمی كوردستان بگونجێت نەوەكو تەنها كۆپی پیەستی تیمەكەی ئەوان بێـت و لێرە تیمەكە نەتوانێت كار بكات، دامەزراوەی TSD تەواوی پێداویستی بۆ تیمەكە دابین كردووە و سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەبن.

وتیشی، “لە داهاتوودا پلانمان هەیە لە هەریەكە لە شارەكانی سلێمانی و دهۆكیش هەمان تیم دروست بكەین، بەشێوەی خۆبەخش بەشێك دەبن لە وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی هەماهەنگی قەیرانەكانی (JSS).

ژینگە

ئامانجی مەترسیداری پشت سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرادەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕژێمێك بەو هەموو ستەمكارییەی خۆیەوە شاخی گۆیژە و ڕێگاكانی دیكەی سەوز كردبێت، كەچی لە ئەنجامی بەدواداچوون و چەند زانیارییەك، كە دەستم كەوتووە، ئامانجی خەتەری چاوچنۆكی و بازرگانی لە پشتی سوتاندنی دار سنەوبەرەكانی ڕێگای (سلێمانی ـ تاسڵوجە) هەیە.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ لە پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی بەدواداچوون و چەند زانیارییەك، كە دەستم كەوتووە، ئامانجی خەتەری چاوچنۆكی و بازرگانی لە پشتی سوتاندنی دار سنەوبەرەكانی ڕێگای (سلێمانی ـ تاسڵوجە) هەیە و پێویستە حكومەت و پارێزگار و كشتوكاڵی سلێمانی ڕێگە لەو دەستدرێژییە بگرن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو سنەوبەرانە سەروەتی نیشتمانی شارەكە و بەرهەمی ماندوبوونی شەو و ڕۆژی دەیان باخەوان و فەرمانبەرە لە ساڵانی پێش ڕاپەڕین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ڕژێمێك بەو هەموو ستەمكارییەی خۆیەوە شاخی گۆیژە و ڕێگاكانی دیكەی سەوز كردبێت، چۆن جورئەت دەكەن و ڕووتان دێت وشكیان بكەن و دواتریش لەپێناو چەند دۆلارێكی حەرامدا هەروا ئاسان بیسووتێنن و بیكەنە پڕۆژەی بازرگانیی ناشەرعی.

لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا بەشێكی دار سنەوبەرەكانی شاخی گۆیژە و هەروەها دار سنەوبەرەكانی دەورووبەری ڕێگای سلێمانی- تاسڵوجە سووتان و تا ئێستاش هیچ كەسێك لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە هەولێر هەڵمەتیكی گەورەی سەرتاسەری پاككردنەوەی شار و شارۆچكەكان دەستپێدەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ
پارێزگاری هەولێر ئاشكرای دەكات، كە هەڵمەتیكی گەورەی سەرتاسەریی پاككردنەوەی شارو شارۆچكەكان دەستپێدەكەن و دەشڵێت: “هەڵمەتێك بۆ ڕوواندنی دار و زیادكردنی سەوزایی ئەنجام دەدەین”.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لەدیوانی پارێزگا، كۆبوونەوەی هەفتانەی شارەوانییەكانمان ئەنجامدا، لەكۆبوونەوەكەدا وێڕای ئەوەی گفتوگۆمان لەبارەی بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو كرد، دەستپێكردنی هەڵمەتیكی گەورەی سەرتاسەری پاككردنەوەمان لەسنووری سەرجەم قائیمقامیەت و ناحییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر خستە بەرنامەی كارەوە.

فرسەت سۆفی جەختیشی كردەوە، هەڵمەتی گەورەی دارچاندن و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لەوەرزی خۆیدا ئەنجام دەدەن بەهەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەكان.

پارێزگای هەولێر ڕاشیگەیاندووە، ئەو هەڵمەتە پێشتر لەهەموو قەزا و ناحییەكان دەستی پێكردبوو، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرنا و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسەكە هەڵمەتەكە وەستێنرابوو، بۆ ئەومەبەستەش پاڵپشتی پارێزگای هەولێرمان ڕاگەیاند بۆ زیادكردنی پانتایی سەوزایی.

وتیشی، “پێویستە میكانزمێكی دروست دابنرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتییانیش بەشداربن لە چاندنی دار و زیادكردنی ڕێژەی سەوزكردنی شاردا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

“هەمان ئەو دەستە ڕەشەى چیای گۆیژەى سوتاند، دار سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕینیشی سوتاندووە”

خەڵک – بەشی هەواڵ

سکرتێری پارتی سەوزی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەمان ئەو دەستە ڕەشەى چیای گۆیژەى سوتاند، دار سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕینیشی سوتاند، بۆیە چۆن بۆ چیای گۆیژە داواکاری گشتییان هێنایە سەرخەت و سکاڵای یاساییان تۆمارکرد، بەهەمانشێوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو دەستەش تۆماردەکەن، کە دارسنەوبەرەکانی سوتاند.

 

ملکۆ بازیانی، سکرتێری پارتی سەوزی کوردستان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، هەمان ئەو دەستە ڕەشەى چیای گۆیژەى سوتاند، دار سنەوبەرەکانی ڕێگای ڕاپەڕینیشی سوتاند، بۆیە چۆن بۆ چیای گۆیژە داواکاری گشتییان هێنایە سەرخەت و سکاڵای یاساییان تۆمارکرد، بەهەمانشێوە سبەی یەک شەممە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو دەستەش تۆماردەکەن، کە دارسنەوبەرەکانی سوتاند.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، هەڵمەتێکیان لەژێرناونیشانی (لەگۆیژەوە  کوردستان سەوزدەکەینەوە)  لەمانگی ١٠ و ١١ەوە داری نوێ لەهەمان شوێنی پێشوو دەچێننەوە، چونکە ئێستا وەرزی دارچاندن نییە.

 

باسی لەئەوەشکرد، لەوانەیە نزیکی ١٠ هەزار دار لە ڕاپەڕین سووتابێت و ئەوەی چیای گۆیژەش نزیکی ٢٧ هەزار دار سووتاوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستاوە ناکرێت تۆمەت بخەنە پاڵ هیچ کەس و لایەنێک، بەڵام هەرکاتێک ئەو شوێنانە کران بە پڕۆژە، ئەوکاتە بۆ هەموو کەس ڕووندەبێتەوە کێ لەپشت سووتانی ئەو دارانەوەیە، چونکە زیاتر شەوان ئەو دارانە دەسووتێنرێن و دۆزینەوەی کەسەکان کەمێک قورسە.

 

لەبارەى ئەنجامی سکاڵاکەیان لەبارەى سوتانی چیای گۆیژە ئاشکرای کرد، داواکاری گشتی بنکەى پۆلیسی سەیوان و ڕزگاری ڕاسپراردووە، کە بەدواداچوون بکەن و هەر کەسیک لەپشت ئەو کارەوەبێت، دەستگیربکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا چیای گۆیژە سوتا و ناڕەزایەتی لەناو هاوڵاتییاندا لێکەوتەوە، داوای دەستگیرکردنی بکەرانی ئەو کارەیان کرد و تاکو ئێستا بکەرانی ئەو کارە دەستگیرنەکراوە، لەپاش ئەمە سووتانی دارەکانی ڕاپەڕینیشی هاتەسەر و هێشتا بکەرانی ئەم کارەش دەستگیرنەکراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان