ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

پنتاگۆن: هێرشەكەی توركیا هەلی گەڕانەوەی بۆ داعش خۆشكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڕێكخراوی داعش پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە باكووری سوریا و هێرشەكەی توركیای بۆسەر ناوچەكە قۆستۆتەوە، بۆ خۆڕێكخستنەوە ڕیزەكانی، پێشبینیش دەكات لەئێستادا توانای هەبێت ئامادەكاری بۆ هێرشی نوێ‌ بۆسەر ڕۆژئاوا بكات.

بەپێی ڕاپۆرتێك، كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە بڵاوكرایەوە، “ڕێكخراوی داعش لە دوای پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە باكووری سوریا و هێرشرەكەی توركیا بۆسەر ناوچەكە، توانیوتی ڕیزەكانی خۆی ڕێكبخاتەوە، بۆیە لەئێستادا پێشبینی ئەوە دەكرێت، ڕێكخراوەكە بتوانێت هێرشی نوێ‌ لە دژی ڕۆژئاوا ئەنجام بدات”.

پاشەكشەكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریا، ڕێخۆشكەر بوو بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا لە دژی شەڕڤانانی كورد، كە سەركردایەتی شەڕەكانیان دەكرد لە دژی داعش و ئەو گرتوخانانە بەڕێوەدەبەن، كە چەكدارە دیلەكانی سەر بە ڕێكخراوەكەی تێدا زیندانین.

نووسینگەی پشكنەری گشتی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، كە دەزگایەكی سەربەخۆیە بۆ نبكۆڵكاری لە دوایین ڕاپۆرتیدا دەڵێت: “ڕێكخراوی داعش هێرشەكەی توركیا و كەمبوونەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە باكووری خۆرهەڵاتی سوریادا قستۆتەوە بۆ ڕێكخستنەوەی هێز و تواناكانی لەنێو سوریا و پیلاندانان بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامارەكانی لە دەرەوە”.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، “پێدەچێت ڕێكخراوی داعش هەلی ئەوەی لەبەردەستدا بێت بتوانێت ڕۆژئاوا بكاتەوە بە ئامانج و كۆمەكی 19 لق و تۆڕە جیهانییەكانی بكاتەوە، ئەمەش بەپێی ئەو زانیارییانەی، كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە فەراهەم كراون”.

جیهان

ئیسپەر پشتیوانی بڕیاری كشانەوەی هێزەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
مارك ئیسپەر وەزیری بەرگری ئەمریكا پشتیوانی لە بڕیاری كشانەوەی بەشێكی هێزە سەربازییەكانیان لە ئەڵمانیا دەكات و دەڵێت بەشێكە لە سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا.

ئیسپەر لە میانی لێدوانێكی بۆ كەناڵی فۆكس نیوز ڕایگەیاند دەمانەوێت هێزی زیاترەمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەبێت بۆ ئەوەی نزیكتربن لە سنوورەكانی ڕوسیا.

جەختیشیكردەوە كە ئەو پلانە بەشێكە لە ستراتیژی سنوورداركردنی جموجوڵەكانی ڕوسیا و تیشی: “زۆربەی هاوپەیمانەكانمان كە قسەم لەگەڵ كردوون ئەو پلانە بە هەنگاوێكی باش دەزانن”.

پێشتر وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ڕایگەیانبدوو كە نزیكەی 12 هەزار سەرباز لە ئەڵمانیا دەكێشێتەوە و دوابەدوای ئەوەش هەزار سەربازی بۆ پۆڵەندە ڕەوانەكرد و چوونە پاڵ ئەو چوار هەزار و 500 سەربازەی پێشتر لەو وڵاتە جێگیركرابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حەوت تووشبووی كۆرۆنا لە شوێنی چارەسەركردنیان سووتان

خەڵك – بەشی هەواڵ
لە ناوەندێكی چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا لە هندستان، حەوت كەس بە هۆی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە پۆلیسی هندستان ڕایگەیاند لە هەرێمی ئەندرا برادیسی باشووری هندستان ئاگر لە هۆتێل كەوتەوە كە بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆنا بەكاردەهێنرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لانیكەم حەوت كەس لە نێو هۆتێلەكەدا سووتان و گیانیان لە دەست دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان لە 20 ملیۆن كەس نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن و 806 هەزار و 971 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 8:45ی ئەمڕۆ یەك شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن و 806 هەزار و 971 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 29 هەزار و 595 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە پێنج ملیۆن و 149 هەزار و 723 كەس و 165 هەزار و 70 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان