ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

باشماخ: جێگەیەكی تایبەت بۆ سووتاندنی شمەكی خراپ و بەسەر چوو دانرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

 

بۆ سووتاندن و لە ناوبردنی ئەو كاڵا و شمەكانەی كە خراپ و بەسەرچوون، یاخوود بە نایاسایی و بەقاچاغ دەهێنرێن، مەحرەقەیەكی تایبەت لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ دانرا.

بە پێی ڕاگەیەنراوی، بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی مەرزی نێو دەوڵەتی باشماخ، بەئامادەبوونی، سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتی و بنكە و بەشەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و كۆمپانیای ڕەزگە، لەكۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ مەحرەقەیەكی مۆدێرن و سەردەمیانە كرایەوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەكە، دروستكردنی ئەم مەحرەقەیە هەنگاوێكی دیكەیە بەرەو زیاتر خزمەتكردنی گشتی و كارئاسانی تەواو و كەمكردنەوەی كاریگەری و لێكەوتەی خراپ لەسەر خاك و ژینگە، چونكە بۆ سووتاندن و لەناوبردنی ئەو كاڵا وخواردەمەنی یانەی بەشێوەی قاچاغ دێن و دەستیان بەسەردادەگیرێ یاخود ئەوانەی لەئەنجامی پشكنینەكاندا دەردەكەوێت شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین لەڕێگەی ئەم مەحرەقەیەوە لەناودەبرێن بەشێوازێك كە دووردەكەوینەوە لەو سیما ناشارستانی یەی شێوازی لەناوبردن كە پەیڕەودەكرێت.

 

ئەم مەحرەقەیە، لەلایەن كۆمپانیای ڕەزگەوە دابینكراوە بەبڕی زیاتر لە(100000$) سەد هەزار دۆلار و دابینكردنی كارمەندی شارەزا و غاز و پێداویستی یەكانی تری كارپێكردنی ڕۆژانەی.

 

ژینگە

لە 24 كاتژمێری ڕابردوو، لە قەزای زاخۆ زۆرترین باران باریوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە و لەو ماوەیەدا بە بڕی جیاواز باران لە چەند شوێنێك بارووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، لە سنوری قەزای زاخۆ لە سنوری پارێزگای دهۆك زۆرترین بڕی باران لەو ماوەیەدا باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەنداوی زەلان پێنج ساڵە چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەنداوی زەلان زیاتر لە 13 ساڵە كاری نەخشەسازی بۆ كراوە و پێنج ساڵە ئاوبردویەتی و تائێستا كەس چارەنوسی نازانێت، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت”هەستدەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەسە و كەس دەنگمان ناگەیەنێتە شوێنی بەرپرس”.

سەباح مەعروف، بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، شوێنی بەنداوەكە لە سنوری زەلان گواستراوەتەوە و بەشێوەیەك دەستكاری كراوە، كە سودێكی زۆری لێوەرناگیرێت، ئەگەر دروستیشبكرێت.

وتیشی”لە ماوەی ڕابردوودا حكومەتی هەرێم پارەی بۆ 12 بەنداوی تەواونەكراو دابین كرد بۆ ئەوەی تەواو بكرێن، بەڵام بەنداوی زەلانی تێدا نەبوو، واهەست دەكەم ناوچەكەی ئێمە بێكەس و كەس دەنگمان ناگەیەنێت بە شوێنی بەرپرس”.

بەنداوی زەلان لە ساڵی 2013 دا كاركردن تێیدا دەستی پێكرد و لە زستانی 2015 دا بەهۆی لافاوەوە ئاوبردی و تائێستا چارەنوسی دروستكردنی بەنداوەكە نادیارە.

بەڕێوەبەری ناحیەی زەلان ئاماژەی بەوەكرد، هیچ زانیارییەكیان لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكە نییە.

بەنداوی زەلان دەكەوێتەسەر چەمی قەڵاچوالان لەسنوری قەزای چوارتا لە ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە و لە حاڵەتی تەواوكردنییدا دەتوانێت نزیكەی 20 ملیۆن مەتری سێجا ئاو كۆبكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە.

بەپێی ئامارێك لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران لە قەزای كفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان