ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

شاومی یاریدەدەرە دەنگییەکی نوێ کردەوە و ئاگادارکردنەوەی بومەلەرزەشی پێدەگات!

خەڵک-

ڕاگەیاندنی سیستەمی ژیری شیاۆ ئەی ئای وەشانی سێ لە کۆنفرانسی MIDC دا بوو، کە هەڵبژاردەی دەنگی نێریشی تێدایە و ژیرییەکی دەستکردە یارمەتیت دەدات لە ڕێی دەنگەوە فرمان بکەیت بە مۆبایلەکەت بۆ ئەنجامدانی کردارەکان.

شاومی لە کۆنگرەکەیدا ئەم ژیرییەی دەستکردەی ناساندن بە ناونیشانی MiNLP (Xiaomi’s natural language processing platform)، واتە پڕۆسە و پلاتفۆرمی دەنگی سروشتی شاومی کە ڕۆژانە ٦ ملیار جار چالاک دەکرێت لەلایەن بەکارهێنەرانەوە.

Image result for Xiaomi announces Xiao Ai 3.0 and expands earthquake alerts with MIUI 11

یاریدەدەری دەنگی شیاۆ لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت و ٤٩.٩ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی مانگانەی هەیە بە درێژایی ساڵی ڕابردوو.

هەروەها لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕوکاری EMUI 11 دا ئاگادار کردنەوەت پێدەگات لە کاتی ڕوودانی بومەلەرزەدا بۆ ئامێرەکانی تەلەفزیۆنی شاومی و مۆبایلەکانی و ئەمڕۆ بە فەرمی بەردەست دەخرێت لە چین و بە شێوەیەکی گشتی بەردەست دەبێت بۆ هەموو جیهان.

جێگەی ئاماژەیە لە ساڵی ٢٠٢٠ دا شاومی پلانی وایە 5G مۆبایلی خۆی ڕابگەیەنێت بە بوونی ڕایەڵەی 5G.

بینەری ڤیدیۆی فەرمی شاومی بن و چێژ وەربگرن لەو کردارەکانی کە بە بانگی شیاۆ ئەنجام دەدرێن:

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەڵمانیا بڕی 800,000 یۆرۆ دەدات بۆ بەردەوامبوونی ویندۆز ٧

خەڵک-سەلمان خالید

ویندۆز ٧ یەکێکە لە وەشانەکانی سیستمی کارگێڕیی مایکرۆسۆفت ویندۆزی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت. تایبەت بە کۆمپیوتەرەکان. بە شێوەیەکی تەواو لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ بەردەستکرا.

لە ماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بڕیاری دا کە پشتگیرییەکانی بووەستێنێت بۆ وەشانی ویندۆز ٧ و کە لە ئێستادا بەشێکی زۆری کۆمپیوتەرەکانی جیهان کار بەو سیستەمە دەکەن.

Image result for I'm still on Windows 7 – what should I do?

هەروەها بۆ لە ئەوروپاش ئەم باسە بووە جێی قسە و حکوومەتی ئەڵمانیا ئامادەیی دەربڕیوە بڕی ٨٠٠ هەزار یورۆ پێشکەشی کۆمپانیا ئەمریکییەکە بکات بۆ ئەوەی پشتگیرییەکانی بەردەوام بکات بۆ ویندۆز ٧.

بەشێکی زۆری کۆمپیوتەری دەزگای حوکمییەکانی ئەو وڵاتە هەتاوەکوو ئێستاش کار بە وەشانی ویندۆز ٧ دەکەن بۆ کۆمپیوتەرەکانیان کە وەستانی ئەم نوێکارییەش دەبێتە کێشە و مەترسی لەسەر ئاسایشی زانیارییەکانیان و ئەو کارانەی ئەنجامیان دەدەن.

ئایا تۆش هێشتا ویندۆز ٧ بەکاردێنێت؟ یاخوود وەشانی کۆمپیوتەرەکەتت نوێ کردووەتەوە؟

Image result for I'm still on Windows 7 – what should I do?

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

٤ ئەپی نایاب بۆ دیزاین کردنی لۆگۆ بەشێوازێکی سەرکەوتوو

خەڵک-سەلمان خالید

ئەمانەی خوارەوە چوار ئەپڵیکەیشنی پێشکەوتوون بۆ درووست کردنی لۆگۆی تایبەت بەخۆت بە چەندین شێوازی جیاواز.

Logo Maker Plus – Graphic Design & Logo Creator

بۆ ئەنجامدانی کاری گرافیک دیزاین و دروستکردنی لۆگۆی پێشکەوتوو.

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن


Logo Maker – Free Graphic Design & Logo Templates

بەخۆڕاییە و بۆ بە چەندین تێمپڵەیتی ناوازەوە دەتوانیت بە خۆڕایی لۆگۆ درووست بکەیت.
کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن


Logo Maker – Logo Creator, Generator & Designer

بۆ دەستکاریکردن و درووستکردنی لۆگۆی سەرنجڕاکێش بەکاردێت.

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن


Logo Maker: Design & Create

ئەمەش هاوشێوەی بەرنامەکانی دیکە بۆ درووستکردنی لۆگۆ بەکاردێت، و زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ئەم بەرنامەیان دابەزاندووە.

کلیک لێرە بکە بۆ داگرتن 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تەنها لە خەڵکەوە زۆرترین زانیاری لەسەر زنجیرەی گالاکسی S20 و نرخەکانی بزانە!

خەڵک-سەلمان خالید

ڕێکەوتی ١١ ی ٢ نزیکە بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلە سەرنجڕاکێشەکانی سامسۆنگ، لە زنجیرەی ئێس کە پێشبینی دەکرێت ناوی زنجیرەکە لە ئێس ١٠ ـەوە بگۆڕێت بۆ ئێس ٢٠ و ئەمانەی خوارەوەش تایبەتمەندی پێشبینی کراوی پێش ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانن.

گالاکسی S20

هەڵگری شاشەیەکی ١٢٠ هێرترزی لە جۆری ئەمۆلێد دەبێت هەروەها شاشەکەشی چەماوە دەبێت بۆ لاکانی.
بوونی سێ کامێرا لە پشتەوەی دڵنیاکراوەتەوە بەشێوەیەکی درێژی، و قوفڵی پەنجەمۆریش لەسەر شاشەکەی جێگیر کراوە.

هەروەها ئێس ٢٠ خاوەنی پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٦٥ دەبێت(ئێگزەینۆس ٩٩٠)، بە بوونی ڕامی ١٢ گێگابایت و بیرگەی ٥١٢ گێگابایتی بنچینە کراو لەسەر ئەندرۆید ١٠ و OneUI 2.0.

پێشبینی دەکرێت نرخی گالاکسی ئێس ٢٠ لە ٨٩٩ یۆرۆ دەستپێدەکات، هەروەها ١٠٠٠ یۆرۆ بۆ جۆری پشتگیریکەری ڕایەڵەی فایڤ جی.

Galaxy S20 render


گالاکسی S20 Plus

هاوشێوەی ئێس ٢٠ خاوەنی شاشەیەک دەبێت بە چەماوەیی و بوونی قەراغێکی زۆر کەم.

بە بوونی چوار کامێرا، کە کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ٤٨ مێگاپێکسڵ دەبێت کامێراکانی ultra-wide و ToF و تێلیفۆتۆشی تێدا دەبێت.

پێشبینی دەکرێت نرخی لە ١٠٩٩ یۆرۆوە دەست پێبکات بە بوونی پشتگیری لە ڕایەڵەی فایڤ جی، و ڕەنگەکانی شین و خۆڵەمێشی و ڕەش.

گالاکسی S20 Ultra

هاوشێوەی ئایفۆن بە ستانلیس ستیل ڕوپۆشکراوە کە بە دووری دەکات لە شوخت و شکان، بە بوونی دیزاینێکی جیاواز لە کامێراکانی پشتەوەیدا.

بوونی چوار کامێرا دڵنیاکراوەتەوە و کامێرای سەرەکییەکەی پێشبینی دەکرێت ١٠٨ مێگاپێکسڵ بێت و لەگەڵ کامێرای ٤٨ مێگاپێکسڵی تێلیفۆتۆ بە پشتگیری نزیکردنەوەی بینایی ١٠ جار و دیجیتاڵی ١٠٠ جار.

ئەم مۆبایلە ڕاقییەیان پێشبینی دەکرێت نرخی ١٣٤٩ یۆرۆ بێت بۆ بیرگەی ١٢٨ گێگابایتی و ١٥٤٩ یۆرۆ بۆ جۆری ٥١٢ گێگابایتی.

Galaxy S20 Ultra

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان