ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سۆنی بە توانایەکی بەهێزترەوە دەگەڕێتەوە جیهانی مۆبایلە زیرەکەکان

خەڵک-

کۆمپانیای سۆنی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلی زیرەک و بەپێی دواین زانیارییەکانی کۆمپانیاکە نیازی هەیە ٤ مۆبایلی نوێ ڕابگەیەنێت.

سێ مۆبایلیان ئاست نزم دەبێت و چوارەمیان مۆبایلی ئاست بەرز دەبێت بە پڕۆسێسەری Snapdragon 865 کە پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات.

هەروەها مۆبایلی سێیەمیان بە پڕۆسێسەری Snapdragon 735 دەبێت و ئەویش هەر پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات.

هاوێنەی مۆبایلەکان پێشبینی دەکرێـ ٤٨ مێگاپێکسڵ بێت و ئەوانی دیکەشی ١٢ و ١٦ و ٨، وا چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکان لە کۆنگرەی IFA لە بەرلین نمایش بکرێت.

کۆمپانیایەکی ئەلیکترۆنیە گرنگی دەدا بە بەرهەمهێنانی کامێرا و مۆبایل و یاریە ئەلیکتڕۆنیەکان و کۆمپیوتەر، گرنگترینی بەرهەمهێنانی یاریە ئەلیکترۆنیەکان لەلایەن سۆنییەوە بەهەمهێنانی پلەی ستەیشن بوو، لە بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەریش سەرکەوتوو بە بەرهەمێنانی جۆری سۆنی ڤایۆ.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گووگڵ پلەی لیستی باشترینەکانی ساڵی ٢٠١٩ ی ڕاگەیاند

خەڵک-

کۆمپانیای ئەپڵ و گووگڵ پێش کۆتایی هاتنی ساڵ باشترین ئەپەکانی ساڵ دیاری دەکەن لە کۆگاکانی ئەپستۆر و پلەی ستۆر، دیاریکردنی باشترینەکانیش بەپێی ئاست و دەنگدانی بەکارهێنەران و شارەزایانە.

بەپێی ئاماری بەکارهێنەران:
یاری زۆرترین دابەزێنراو: Call of Duty: Mobile یەکێکە لەو یارییانەی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا زۆرترین هەواداری لە خۆی کۆ کردووەتەوە.

Image result for Call of Duty: Mobile"
ئەپی زۆرترین دابەزێنراو: GlitchCam بۆ درووستکردنی وێنەی گڵیچی ڕاستەوخۆ.

Image result for GlitchCam"
فیلمی دڵخواز: Avengers: Endgame ئەم ساڵ بڵاوکرایەوە و بووە پڕ فرۆشترین فیلمی مێژوو و پێشی ئەڤاتاری دایەوە.

Image result for Avengers: Endgame"
پەرتووکی ئەلیکترۆنی دڵخواز: Scary Stories to Tell in the Dark چیرۆکی ترسناک لە نێو تاریکیدا.

Image result for Scary Stories to Tell in the Dark"

بەپێی هەڵسەنگاندنی شارەزایان
باشترین یاری: Call of Duty: Mobile
باشترین ئەپ: Ablo بۆ ئاشنابوونی بە کلتووری گەلە جیاوازەکان و درووستکردنی هاوڕێی نوێ.

Image result for Ablo"

ئەو فیلمانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە:
Marvel Studios’ Avengers: Endgame
Aquaman
A Star Is Born
Marvel Studios’ Captain Marvel
Spider-Man: Into The Spider-Verse

ئەو درامایانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە:
Game of Thrones
The Walking Dead
The Big Bang Theory
Riverdale
Yellowstone

ئەو کتێبانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە:
The Mister by E L James
Scary Stories to Tell in the Dark by Alvin Schwartz
Tiamat’s Wrath by James S. A. Corey
The Silent Patient by Alex Michaelides
The Institute by Stephen King

ئەو کتێبە دەنگییانەی زۆرترین فرۆشیان هەبووە:
Becoming by Michelle Obama
The Subtle Art of Not Giving a F*ck by Mark Manson
Unfu*k Yourself: Get Out of Your Head and into Your Life by Gary John Bishop
A Game of Thrones: A Song of Ice and Fire: Book One by George R. R. Martin
Harry Potter and the Sorcerer’s Stone by J.K. Rowling

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هواوی سێ مۆبایلی ئاست بەرزی ڕاگەیاند بە بوونی سێ کامێرا و زیاتریش

خەڵک-

کۆمپانیای هواوی چینی نوێترین زنجیرە مۆبایلی نۆڤای خۆی ڕاگەیاند کە هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی بەرز و نرخی گونجاون مۆبایلەکان دوانیان هەڵگری سێ کامێران و دانەیەکیان هەڵگری چوار کامێرایە لە پشتەوەدا و هەر سێ مۆبایلەکە خاوەنی وەشانی ئەندرۆید ١٠ و ڕوکاری تایبەتی هواوی EMUI 10 ـن، باتری مۆبایلەکان لە سەرووی ٤١٠٠ میلی ئەمپێرن و ڕامیان ٨ گێگابایتە و لە خوارەوە وردترین زانیارییەکانیان خراوەتە ڕوو لەگەڵ وێنەکانیان.

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی nova 6، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

شاشە: 6.57 ئینج و بەڕوونی 1080×2400 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:سێ کامێرا بە ڕونییەکانی 40+8+8 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 32 + 8 مێگاپێکسڵ.
پڕۆسێسەر: Kirin 990
باتری: 4100 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128 گێگابایت.
ڕام: 8 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 10 و ڕووکاری EMUI 10.

Huawei nova 6


گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی nova 6 SE، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

شاشە: 6.4 ئینج و بەڕوونی 1080×2310 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:سێ کامێرا بە ڕونییەکانی 48+2+2 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ.
پڕۆسێسەر: Kirin 810
باتری: 4200 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128 گێگابایت.
ڕام: 8 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 10 و ڕووکاری EMUI 10.
ڕەنگەکان: ڕەش و سەوز و پەمەی شینی.
نرخ: 310 دۆلاری ئەمریکی.

Huawei nova 6 SE


گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی nova 6 5G، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

شاشە: 6.57 ئینج و بەڕوونی 1080×2400 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:سێ کامێرا بە ڕونییەکانی 40+8+9 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 32 + 8 مێگاپێکسڵ.
پڕۆسێسەر: Kirin 990
باتری: 4200 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128+256 گێگابایت.
ڕام: 8 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 10 و ڕووکاری EMUI 10.
ڕەنگەکان: ڕەش و شین و سوور.

Huawei nova 6 5G

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

زانیارییە پێشبینیکراوەکان هەواڵی سەرسوڕهێنەری بڵاودەکەنەوە دەربارەی مۆبایلی گالاکسی S11

خەڵک-

سامسۆنگ کۆمپانیایەکی گەورەیە بۆ بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و مۆبایل و کامێرا و هتد، کۆمپانیاکە لە پلانیدایە نوێترین زنجیرەی گالاکسی ئێس ڕابگەیەنێت لە ساڵی نوێدا.

پێشبینی دەکرێت توانای تۆمارکردنی گرتەکان بە 8K یەکێک بێت لە گرنگترین نوێکارییەکانی گالاکسی ئێس ١١.

سەرچاوەی ئەم زانیارییە لە ماڵپەری SamMobile ـەوە درووست بووە کە دڵنیایی دەدرێت مۆبایلەکە خاوەنی ئەم تایبەتمەندییە دەبێت و زانیارییەکانی ئەم ماڵپەرە هەمیشە و بە تەواوی پشتڕاست کراوەتەوە و جێگەی باوەڕ بووە.

تقارير جديدة تؤكد أن هاتف سامسونج جالكسي S11 سيتمكن من التقاط فيديو بدقة 8K

هەروەها زانیارییەکی دیکە هەیە کە مۆبایلەکە خاوەنی هەستەوەری ١٠٨ مێگاپێکسڵی دەبێت کە سامسۆنگ خۆی بەرهەمی دەهێنێت و لە ماوەی پێشوودا بەردەستی خست بۆ شاومی می ٩ و می میکس ئەلفا.

هەروەها زانیارییەکی دیکەش کە ئەم هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە پشتگیری کردنی پڕۆسێسەری Exynos 990 ی سامسۆنگە کە توانای تۆمارکردنی گرتەکانی هەیە بە 8K و شیتەڵکردنی وێنەکان بە ڕێژەی ٣٠ وێنە لە چرکەیەکدا.

زانیارییە دزە پێکراوەکان زیاتر بوون و پێشبینی کراوە لە پشتەوەیدا مۆبایلی گالاکسی S11+ خاوەنی ٥ هەستەوەر بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان