ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

ڕۆژ کەریم گۆرانی بۆ (هاوڕێ) دەڵێت

خێزان

هونەرمەند ڕۆژ کەریم سەرقاڵی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆکلیپێکی نوێی خۆیەتی، کە گۆرانییەکە بەسەر هاوڕێ و غەریبیدا وتوویەتی.

هونەرمەند ڕۆژ کەریم لە بارەی بەرهەمەکەیەوە ڕایگەیاند «ئەم بەرهەمە نوێیەم گۆرانییەکە بە ناوی (هاوڕێ) کە باس لە دووری و غەریبی و دووربوون لە هاوڕێ نزیکەکان دەکات و ئەو هەستە دەردەبڕێت کە مرۆڤ لە تەمەنێکدا ئیدی حەز دەکات بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی و لە نیشتیمانەکەی خۆیدا بژی.»

ڕۆژ کەریم وتوشیەتی: «بەرهەمەکە لە تێکستی نەوژین سۆرانە و خۆم کاری ئاواز و میوزیکم بۆ کردووە، کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپەکەش لە لایەن هەردی عومەرەوە ئەنجام دراوە.»

هونەرمەند ڕۆژ کەریم لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، لە ساڵی ١٩٨٥ـەوە دەستی کردووە بە کاری هونەری و ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات.

ریکلام

هەواڵەکان

جانێ حەیران: لە فیلمێکی تورکیدا بە کوردی قسەدەکەم و ماچم دەکرێت

خێزان

خانمە هونەرمەندی باکوری کوردستان جانێ حەیران کە ئێستا لە باشوری کوردستان دەژی، ئاماژەی بەوە داوە کە بەشداری لە فیلمێکی تورکیدا کردووە کە تێیدا ماچی لێوی دەکرێت.

جانێ وتویەتی”له‌گه‌ڵ سێ ده‌رهێنه‌ری تورك به ‌ناوه‌كانی پروژه‌ به‌شیر، جه‌یلان ئیناس و ئوزده‌میر ئیلهامی سه‌رقاڵی بەرهەمهێنانی فیلمێكی توركیم به‌ناوی كه‌یسی دیجله‌ن، چیڕۆكی فیلمه‌كه‌ باس له‌ خۆشه‌ویستی و ناپاکی ده‌كات و  هەرچەندە فیلمەکە تورکییە، بەڵام من بە کوردی تێیدا قسە دەکەم”

جانێ وتوشیەتی” لە فیلمەکەدا ئه‌و كوڕه‌ی خۆشی ده‌وێم ماچی لێوم ده‌كات، هەروەها خۆی به‌سه‌رمدا ده‌دات و ده‌ست له ‌هه‌موو جەستەم ده‌دات، منیش له‌گه‌ڵ سیناریۆیه‌كه‌ ده‌چمه‌ ناو كه‌شوهه‌وای ڕۆمانسییه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌و دیمه‌نه‌دا سنوورێكم بۆ خۆم داناوه‌ و زیاتر تێناپه‌ڕم”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

کوڕە هونەرمەندی کورد دارین زانیار: بە شانازییەوە خۆم بە هاوڕەگەز خواز دەزانم

خێزان

دارین زانیار، هونەرمەندی سویدی بە ڕەگەز کورد ئەمڕۆ بە ڕەسمی ڕایگەیاند کە مەیلی جنسی جیاوازی هەیە و هاوڕەگەزخوازە.

دارین لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی ئەوەی ڕاگەیاندووە و نووسیوێتی: بە شانازییەوە خۆم بە هاوڕەگەز خواز دەزانم.

ڕۆژی ڕابردوو دوایین ڕۆژی حەفتەی پڕاید لە ستۆکهۆڵم بوو کە هەموو ساڵێک بە حەفتەی پشتیوانی لە مافی ئەو کەسانە بەناوکراوە کە شوناس و مەیلی جنسی جیاوازیان هەیە. ئەمڕۆش دارین هونەرمەندی کورد – سویدی بە ڕەسمی ڕاگەیاندووە کە هاوڕەگەزخوازە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

ڤیان لە ساڵی ١٩٨٩ وەک شاجوانی سلێمانی هەڵبژێردرا، ئێستا کچەکەشی بەناوبانگە

خێزان

لەساڵی ١٩٨٩ و لەمەراسیمێکدا خاتوو ڤیان مەجید بێتوش کچی مامۆستا مەجید ئەفەندی وەک شاجوانی شاری سلێمانی هەڵبژێردراوە.

ڤیان دەرچووی پەیمانگای پزیشکی بووە و ماوەیەکیش شعر و چیرۆکی نوسیوە، ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی.

ڤیان هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی سێ کچە کە یەکێک لە کچەکانی بەناوی باڤی و کاری مۆدێل دەکات و لە ڤیدیۆ کلیپێکی نەڤید زەردیدا ڕۆڵی سەنا بەرزنجی بەرجەستەکرد و بەهۆی ئەوەوە بەناوبانگ بوو
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان