ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئیمتیازاتی دارایی لێپرسراوانی دەوڵەتی هەڵوەشاندەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی دارایی لێپرسراوانی دەوڵەتی پەسەند كرد.

بەپێی یاساكە، نابێت لە پێنج ئۆتۆمبێل زیاتر بۆ سەرۆك كۆمار، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران تەرخان بكرێت.

بڕیاریش درا كە فەوجی پاسەوانەكان لە سەرۆكایەتییەكانی پێشوو، وەزیر و كەسایەتییە سیاسییەكان وەربگیرێنەوە.

عێراق

بنكەیەكی تری ئەمریكاییەكان لە عیراق بۆردوومان كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوە سەربازییەكانی عیراق، دوو مووشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كرا كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی سەربازیی عیراقییەوە بڵاویكردەوە، دوو مووشەكی جۆری مۆرتەر ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كراوە بێ ئەوەی ئاماری قوربانیان ئاشكرابكەن.

بنكەی ئاسمانی بەلەد دەكەوێتە نزیك پارێزگای سەڵاحەدین و 80 كیلۆمەتر لە باكووری بەغدای پایتەختەوە دوورە و بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراوە.

ەمەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی سێشەممە ڕابردوو پێنج مووشەك ئاڕاستەی بنكەی عەین ئەسەد كرا لە پارێزگای ئەنبار كە لەوێش بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا جێگیركراوە.

جێی ئاماژەیە، تا ئێستا ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا ئاشكرا نەكراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كاتەكە بە گونجاو نازانێت
سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر باس لە ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم دەكات

خەڵك- ئیدریس جەبار
سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر پێیوایە، لەئێستادا كاتەكە گونجاو نییە بۆ ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا دەخاتەڕوو.

ڕیاز مەسعودی، ئەندامی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند”ئەوان لەئێستادا كاتەكە بە گونجاو نازانن بۆ ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، بەو پێیەی كار بۆ ئامادەكردنی بودجە دەكرێت، چونكە ترسی ئەوەیان هەیە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەشێك لەو ڕێككەوتنە بۆ زامنكردنی چەند مافێكی دیاریی كراو لە بودجەدا بەكاربهێنن”، پشتیوانی ڕەوتەكەشی بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشە و ناكۆكییەكان لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ خستەڕوو.

بە وتەی مەسعودی”هەرێمی كوردستان كۆڵەكەیەكی سەرەكییە لە پرۆسەی سياسى عیراق، پەیوەندییەكانیش بەپێی پەرەنسیپەكانی دەستور لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵدا دیاریی كراوە، ئەمەش بڕیاری عیراقی پتەودەكات، بەڵام تا هەموو كێشەكان چارەسەر دەكرێن لەڕووی هەناردەكردنی نەوت و ناوچە جێناكۆكەكانی تایبەت بە ماددەی 140، لەگەڵ مەرزە سنورییەكان، مافە داراییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كۆمەڵێك كێشە هەن پێویستە بەشێوەی ڕێككەوتنی كۆتایی چارەسەر بكرێن لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، تا لاپەڕەی كێشە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و ئیدارییەكان دابخەین، و لێوە هەنگاو بەرەو وڵاتێكی ئارام و سەقامگیر هەڵبنێن كە تێیدا هەموان پێكەوە لەژێر یەك بنمیچدا ژیانێكی ئاشتیانە بەسەر ببەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حزبی دەعوە بۆ لایەنگرانی: خۆپیشاندان بكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

حزبی دەعوەی ئیسلامی داوا لە لایەنگران و ئەندامانی حزبەكەی دەكات، بەشێوەیەكی كاریگەر بەشداریی لە خۆپیشاندانەكاندا بكەن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن حزبی دەعوەی ئیسلامییەوە بڵاوكرایەوە” داوای بەشداری چالاكانە و فراوانی لە لایەنگران و ئەنجامانی حزبی دەعوە دەكەین، بڕژێنە گۆڕەپانەكان و بەشێوەیەكی ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن”.

ئەم داواكارییەكەی حزبی دەعوەی ئیسلامی لەكاتێكدایە كە حزبەكە لەدوای ساڵی 2003وە، لە هەموو حزب و ڕەوتە سیاسییەكانی عیراق زیاتر سەرۆكایەتی حكومەتی كردووە و بۆ ماوەی 12 ساڵ بەسەركردایەتی نوری مالیكی سكرتێری گشتی ئێستای حزبەكە و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، حوكمڕانی عیراق بوون.

حزبی دەعوەە لە بەیاننامەكەیدا داوا لە پەرلەمان كردووە، هەوڵەكانی بۆ دەركردنی یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان چڕبكاتەوە، و بە لایەنگران و ئەندامانی حزبەكەشی ڕاگەیاندووە”بەشداریی كاریگەر و فراوانیان لە خۆپیشانداندا هەبێت كە لێوەی خواستی عیراقیەكانە بخەنەڕوو لەبارەی سودوەرگرتن لە داهاتەكانی وڵات و فەراهەمكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”داوا لە هێزە سیاسیەكان دەكەین پەلە بكەن لە دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق ، بەو مەرجەی كەسێتییەكی بەهێز و لێوەشاوە بێت لەڕوووی سیاسی و بەجێگەیاندنی خواست و داواكاریی گەل و حكومەتێكی وەها پێكبهێنێت كە لێوەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ‌ بكرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان