ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند خزمەتێکی گشتی کە شایستەی ئەوەیە چاویان لێبکرێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خزمەتێکی گشتییە کە شایستەی ئەوەیە چاویان لێبکرێت:

-لەم پارکە جۆلانە بۆ کەسی خاوەن پێداویستی تایبەت داندراوە

-لەم بازاڕە لەسەر عەرەبانەکان جێگای شەحنی مۆبایل هەیە

-لەم دوکانی پیتزایە شوێنیان بۆ منداڵ درووستکردوە تا بتوانێت تەماشا بکات

-کتێب بخوێنەرەوە لە ناو کتێبدا لە کتێبخانەکەمان

-ئەنەناس سەری بۆ کراوە بۆ ئەوەی ئاسان بکرێتەوە

-نەخشەی شوێنەکە بە عەرەبانەوە داندراوە تا ئاسان بدۆزرێتەوە

-لەم مارکێتەدا بۆ ئەوەی بزانیت کام کەوانتەرانە چۆڵە گڵۆپی پێوە کراوە

-بۆری ئاو کراوە بە شوێنی دانانی خواردنی سەگی سەرشەقام

-پاکەتێکی پیتزا کە دەتوانیت بیکەیت بە مێز

 

 

ژیاندۆستی

چەند بیرۆکەیەکی باش و بەسوود کە پارەی چاکت بۆ دەگەڕێنێتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی باش کە پارەی چاکت بۆ دەگەڕێنێتەوە:

 

– دەتوانیت بۆخۆت لەماڵەوە دەنی جلشۆرین درووستبکەیت و پارەی پێنەدەیت بەم جۆرە:

٢ پەرداخ سۆدە لەگەڵ نیو پەرداخ خوێ و نیو پەرداخ ئاوی لیمۆ تێکەڵبکە و بیکەرە دەفری سەهۆڵەوە و لە بەفرگردا دایبنێ تا دەیبەستێت، دواتر بەکاری بهێنە.

 

– بۆ ئەوەی ئاو زۆر بەهەدەر نەدەیت باشترە میوە و خواردن بە ئامێری حاجتشتن بشۆیت، یاخود کاتێک دەچیت بۆ هۆڵی یاری لەوێ خۆت بشۆرە تا هەم ئاو هەم کارەبا بۆ گەرمکردنی ئاو بەهەدەر نەدەیت.

 

– باشترە کاتێک بارانە ئۆتۆمبیل بکڕیت، چونکە لەو کاتەدا نرخەکەی هەرزانتر دەبێت!

– سوود لە شتە سروشتیەکان وەربگرە، بۆنمونە زستان بە بەفر شتەکانت ساردبکە

– بزانە باشترین کات بۆ کڕینی شتەکان چییە تا هەرزانتر دەستت بکەوێت، بۆنمونە کەرەستەی خوێندن لە کۆتای مانگی نۆ بکڕە، یاخود پاسکیل لە مانگی ١٠ بکڕە!

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک ئاژەڵ زۆر لەوە گەورەترە کە پێشتر چاوی تۆیی پێڕاهاتووە

خێزان

کۆمەڵێک ئاژەڵ زۆر لەوە گەورەترە کە پێشتر چاوی تۆیی پێڕاهاتووە:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

هەر وڵاتێک فەلسەفەی خۆی هەیە بۆ بەختەوەری، ٥ دانەمان بۆ هەڵبژاردوون کە دەتوانن سوودی لێببینن

خێزان

ئەمەی خوارەوە  فەلسەفەی چەند وڵاتێکە  بۆ بەختەوەری، ٥ دانەمان بۆ هەڵبژاردوون کە دەتوانیت سوودی لێببینیت:

 

فینلاند – Kalsarikänni

-لای فینلاندیەکان فەلسەفەی بەختەوەری ئەوەیە لە ماڵەوە بە بیجامە و جلێکی ئاسوودەوە دابنیشیت و خواردن و خواردنەوەی خوازراوی خۆت بخۆیت و بخۆیتەوە و دڵت لای هیچی دیکە نەبێت، هەوڵیشدەدەن هەفتەی جارێک ئەم دۆخە بۆخۆیان درووستبکەن.

 

ژاپۆن – Shinrin-yoku

-لای ژاپۆنیەکان بەختەوەری  ئەوەیە کاتت هەبێت کە بچیتە سرووشتەوە و مێشکت ئاسوودە بکەیت و ماوەیەک بەو جۆرە  ژیانت بەسەر بەریت.

 

دانیماڕک – Lykke

Lykke بە دانیماڕکی بەواتای (بەختەوەری) دێت و لەو وڵاتە فەلسەفەی بەختەوەری ئەوەیە کە لەگەڵ هاوڕێ و خزمەکان لە ماڵێکدا کۆبننەوە و خواردنی خوازراوی خۆتان بخۆن.

کۆریای باشور – Pali-pali

-فەلسەفەی بەختەوەری لای کۆریای باشور ئەوەی کە خواردنی خۆش و باش بخۆیت و گۆرانی بڵێت و شتی نوێ فێر ببیت.

 

یۆنان – Filotimo

-لای یۆنانیەکان بەختەوەری ئەوەیە کە بەیانیان هەستایت بیت لە شتی باشە بکەیتەوە و بینوسیت، کەسێکی میوان دۆستبیت و هاوڕێکەت بانگبکەیت بۆ ماڵی خۆتان و کاتێکی خۆش بەسەر بەرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان