ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە خۆپیشاندانەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ٤٥ كەس شەهید بوون

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئاشكرای دەكات، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەك شەممە لانیكەم ٤٥ هاووڵاتی كورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران لە كوردستان شەهید بوون و زیاتر لە ٥٠٠ كەس بریندار كراون.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار كراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە و یەك شەممە و لەكاتی خۆپێشاندانی خەڵك لە ١٤ شاری كوردستان، لانیكەم ٤٥ هاووڵاتی كورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران شەهید بوون و زیاتر لە ٥٠٠ كەس بریندار بوون.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ناسنامەی ٢٠ كەس لە گیانبەختكردووان ئاشكرادەكات، بەم جۆرەی خوارەوە:

جوانڕۆ: ١٥ هاووڵاتی

١_ كاوە محەمەدی ٢_ حەمزە نەقدی ٣_ ئیبراهیم مورادی ٤_ عەزیز ٥_ موبین عەبدوڵڵاهی ٦_ جەبار تجارە ٧_ یونس هوشەنگی

مەریوان :٨ هاووڵاتی

١- عوسمان نادری ٢_ مێهران تاك ٣_ شاهۆ وەلیدی ٤_ بێهروز مەلەكی ٥_ ئیدریس بێوارە ٦ _ دانیال ئوستواری

كرمانشان: ١٥ هاووڵاتی

١_ محەمەد میرزایی ٢_ نادر بەیرانوەند ٣_ مزەفەر زەهیری

بۆكان: ٥ هاووڵاتی

١_ هیوا ٢_ ئیدریس ٣_ شلێر دادوەند

سەقز: یەك هاووڵاتی

١_ مینا شێخی

سنە: هاووڵاتییەكی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ، كە تا ئێستا ناوی ڕوون نەبۆتەوە.

ڕێكخراوەكە ئاشكراشی كردووە، زیاتر لە ٥٠٠ كەس لە خۆپێشاندەران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بریندار كراون و زۆربەی بریندارەكان بە هۆی ترس لە دەستبەسەر كران، سەردانی ناوەندە دەرمانیەكانیان نەكردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٣٠٠ هاووڵاتی دەستبەسەر كراون، كە هەتا ئێستا ناسنامەی ٧ كەسیان ڕوون بۆتەوە.

هەروەها لە شارەكانی كرماشان، مەریوان و جوانڕۆ ٤ كەس لە هێزە چەكدارەكانی ئێران لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە كوژراون.

کوردستان

پارێزگاری هەڵەبجە داوای پاراستنی گەشتیارانی كورد لە ئێران دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری هەڵەبجە سەبارەت بە ڕووداوی سووتاندنی خێزانێكی هەڵەبجەیی لە وڵاتی ئێران نووسراوێك ئاڕاستەی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەكات.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی كۆنسوڵخانەی ئێرانی لە سلێمانی كردووە, داوا دەكات لێپرسراوانی ئێران بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو ڕووداوە بكەن كە دژی خێزانێكی شاری هەڵەبجە ئەنجامدراوە لە كاتی سەردانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.

پارێزگاری هەڵەبجە لە نووسراوەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو خێزانە كە بەمەبەستی پشكنینی پزیشكی ڕوویان لە ئێران كردبوو لەلایەن باندێكەوە دزییان لێكراوە و دواتر هەوڵی كوشتن و سوتاندنیان دراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەكی شاری ئورمیە چارەسەر وەردەگرن.

پارێزگاری هەڵەبجە داواشیكردووە، لێپرسراوانی ئێران ڕێگاچارەی گونجاو بۆ دۆزینەوە و سزادانی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە بدەن و هەوڵی تەواویش بدەن بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو ڕووداوانە و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان لەكاتی سەردانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی هەرێم كار بۆ ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی پێنج لایەنە سیاسیەكەی هەرێم دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
كارگێڕی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەردانەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ ڕێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان پێنچ لایەنە سەرەكییە سیاسیەكەی هەرێمی كوردستان بووە.

شێرزاد مامە ، كارگێڕی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ لای لایەنە سیاسیەكان و یەكگرتووی ئیسلامی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەردانەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەچوارچێوەی سەرۆكایەتی هەرێم بووە، واتە دامەزراوەی سەرۆكایەتیەكە كەوا جێگرەكانی لە گۆڕان و یەكێتیش بەشداربوون لەكۆبوونەوەكە، كە هەریەكە لە مستەفای سەید قادر و شێخ جعفر شێخ مستەفا بوون.

دەشڵێت، “ئەو سەردانە بۆ ڕێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان پێنچ لایەنە سەرەكییە سیاسیەكەی هەرێمی كوردستان بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی سەردانەكە بۆ ڕێكخستنەوەی نێوان لایەنەكان بووە، لەهەمان كاتدا بۆ یەكدەنگی و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لەو قۆناغە هەستیارەیە، كەوا ڕووبەڕووی كورد بۆتەوە لە هەرێم و عیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشێوەیەكی گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی پاشەكەوتكراوەكانەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەندێك كەس بە ئاگا یان بێ ئاگا دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ بەغدا كەمبكەنەوە، دەشڵێت،”سەرباری ئەوەی كە مووچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی مووچەش لەسەردەمی ئەم كابینەیەدا نەبووە، بەڵام حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەرپرسیاریەتی هەموویان لە ئەستۆ دەگرێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمرۆ پێنجشەممە 5/12/2019، لە دیوانی وەزارەت، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەسترا و سەرۆك و ئەندامانی شاندی حكومەتی هەرێم، دۆسیەی بودجە و نەوت ئەنجامی ڕێكەوتنی شاندی هەرێمی كوردستانیان بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكراكرد.

دەشڵێت،”وەزیری دارایی ئەوەی بۆ هەموو لایەك خستەڕوو، كە حكومەت مووچەی 8 مانگی فەرمانبەران و 12 مانگی خانەنشینان قەرزدارە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە مووچە ناتەواوەكان نەداوە، كە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەكەوت دابەشكراون”.

ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە هەندێك كەس بە ئاگایی یان بە بێ ئاگا ڕاستیەكان دەشێوێنن دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان كەمكەنەوە.

 

وێنەی ‏وەزارەتى دارایی و ئابووری - وزارة المالية والاقتصاد‏.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان