ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بۆچی قاچەکانت دەئاوسێت و چۆن ڕێگری لێدەکەیت؟

خێزان

ئاوسانی قاچەکان بەتایبەت لە خانماندا کێشەیەکی تەندرووستی باوە، هۆکاری ئەو ئاوسانەش جۆراوجۆرە، لێرەدا هۆکارەکانی و جۆنیەتی ڕێگریلێکردنی بخوێنەرەوە:

 

– وەرزش نەکردن و نەجوڵان چەوری لەو ناوچەیەدا کۆدەکاتەوە، بۆیە گرنگە کە وەرزش بە قاچەکانت بکەیت.

– ئەو خواردنانەی کە سوێرن هەڵئاوسان درووستەکات، هەربۆیە لە خواردنی سوێر و سۆدیۆم دوربکەوەرەوە و بیگۆڕە بەوانەی پۆتاسیۆمی تێدایە.

– لەکاتی دووگیانی هەندێک کات قاچەکانت هێندە دەئاوسێت کە وادەزانیت لە فیلت قەرز کردووە، ئەو ئاوسانە کاتییە و بۆ کاتی دووگیانی ئاساییە، بەڵام ئاو زۆر بخۆرەوە و قاچەکانیشت ڕۆژانە بۆماوەیەک بە بەرزی ڕابگرە.

– ئەو چایانە بخۆرەوە کە ڕیشاڵین، وەک جای سەوز و چای مەعدەنووس.

– ئاگاداری تەندرووستیت بە، چونکە نەخۆشیەکانی گورچیلە و دڵ و خوێن و  کۆئەندامی لیمف دەبنە هۆی هەڵئاوسانی قاچەکانت و پشکنین بکە.

– ئاگاداری پێڵاوەکانت بەو و پێڵاوی ئاسودە لەپێ بکە.

 

تەندروستی

بۆئەوەی لە کاتی سووڕی مانگانە هیچ هەست بە ئازار نەکەیت، ئەم ٧ ڕێنماییە جێبەجێ بکە

خێزان

کاتی سوڕی مانگانە ناخۆش و هەستیارە بۆ خانمان بەڵام کۆمەڵێک هاکی ژیان هەیە کە دەتوانێت ئەو ئازارانەت لەسەر کەمتر بکاتەوە:

 

– بۆ نەهێشتنی ئازاری سوری مانگانە گۆرەویەک پڕ بکە لە برنج و کەمێک بە مایکرۆیڤ گەرمی بکە و بیکەرە سەر شوێنی ئازارەکە.

– لە کاتی سوڕی مانگانە ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، بەتایبەت مۆز، چونکە ئازار کەمدەکاتەوە.

-هەوڵبدە لە خواردنی شتی سوێر دوربکەویتەوە.

– ئەپڵیکەیشنی تایبەت بە هەژمارکردنی ماوەی سوڕی مانگانە دابەزێنە، بۆئەوەی دڵنیابیت لە کات و هەر گۆڕانکاریەک.

– گەر هەر ئازارت زۆر بوو حەبی ئازار بەکار بهێنە.

– ئەنجامدانی وەرزشی یۆگا  بۆ نەهیشتنی ئازاری سووڕی مانگانە بەسوودە.

– بۆ ئەوەی لەسەر کار یان ناو جانتا تامپۆنسەکەت دەرنەکەوێت، دەتوانیت قتووی ماجیک بەکار بهێنیت و بیکەیتە ناوی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

گەر بەردەوام لیک ڕژانت هەیە لێرەوە چارەسەر وەربگرە

خێزان
لیک یارمەتی شوشتنی دەم و ددان دەدات لە خواردن و بەکتریا. لەبەرئەوەی شەوان لەکاتی نوستن لیک ڕژان کەم دەبێتەوە و بۆنی دەم لە بەیانیان ڕوودەدات هەروەها ئەگەر ئەم حاڵەتە ڕوی لە زیادبوون کرد هۆکارەکانی ئەمانەی خوارەوەن.

قوڕگت و لوتت پاکبکەوە لەوانەیە ڕۆژەکەت لە کەش و هەوایەکی پیسدا بەسەر بردبێت.

ئاڕاستەی خەوتنت بگۆڕە و هەوڵ بدە بە دەمدا نەخەوتبیت.

نیوەی دانیشتوانی ئەمریکا بەهۆی کێشی زۆریانەوە شەوانە لیک دەڕژێت لە دەمیان. بۆیە هەوڵبدە چەند کیلۆیەک لە کێشت داببەزێنیت.

دڵنیابەرەوە ئەو دەرمانانەی دەیخۆیت هی ئەو نەخۆشییەیە کە هەتە یاخوود کاتەکانی خواردنی ڕێکە.

ئەگەر سەرت زۆر لە بەرزی دا بێت ئەوا ئەگەری لیک ڕژان کەمتر دەبێتەوە هەروەها دڵنیابەرەوە کە بە ئیسراحەت لەسەر جێگەکەت نوستبیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەیەکێک لەم ڕێگایانە چارەسەری خێرایی سوتانەوەی پێستت بکە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی سرووشتی و خێرایە بۆ ئەوەی لە ڕێگایەوە جارەسەری سووتانەوەی پێستت بکەیت:

 

– زەیتی زەیتوونی لێبدە و لێی بگەڕێ پێوەی وشک ببێتەوە

– کەمێک زەردەچەوە لەگەڵ ئاو تێکەڵبکە تا دەبێت بە هەویرێک، بۆماوەی ٣٠ خولەک بیکە سەر سوتانەوەکە و دواتر بیشۆرەوە

– کەمێک ئاو لەگەڵ سۆدەی نان تێکەڵبکە تا دەبێت بە هەویرێک، دواتر بیدە لە سوتانەوەکە

– جێڵی ئالوڤێرا بەیەکێک لە باشترین چارەسەرەکان دادەندرێت، کەمێک ڕوەکەکە ببڕە و جێڵەکەی بدە لە سوتاویەکە

– دەشتوانیت کەمێک سەهۆڵی لە ناو پەڕۆیەکدا بخەیتە سەر

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین