ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گۆڕان: لە كۆبوونەوەی لایەنەكان بەشداریمان نەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی عیراق خۆی بێبەری دەكات لە كۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی 12 لایەنی كوردسی و عیراقی لە بەغدا و دەڵێت: “ڕێگە بە هیچ لایەنێك نادەن بە ناوی ئەوانەوە قسە بكات”.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان نە لە كۆبوونەوەكەدا ئامادەبوون و نە واژۆیان لەسەر بەیاننامەی “میساقی شەرەف” كردووە، كە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە دەریانكردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕێگە بە هیچ لایەنێك نادەن بە ناوی ئەوانەوە قسە بكات.

لای خۆشیەوە، دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاندووە، وەك بزوتنەوەی گۆڕان پاڵپشتی بەیانامەی فراكسیۆنەكەیان دەكەن لە بەغدا و وتی، “گۆڕان لە داڕشتن و بڕیاردان لەو ڕێككەوتنە سیاسییەی لایەنەكان لە بەغدا بەشدار نەبووە”.

شەوی ڕابردوو 12 لایەنی سیاسی عیڕاق جگە لە هاوپەیمانی سائیرون كۆبوونەوە و ڕێككەوتنێكیان لەسەر ڕەوشی سیاسی عیڕاق واژۆكرد، و مۆڵەتی 45 ڕۆژیان بۆ حكومەت دیاریكرد بۆ ئەنجامدانی چاكسازی.

لای خۆشیەوە، هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە تویتەر ڕایگەیاندووە، “نوێنەرانی پارتی و یەكێتی دوێنێ لە بەغداد بەشداری كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ هێزە شیعی و سوننیەكان كردووە و ئیتیفاقێكیان واژۆ كردووە، هیچ پرس و ڕایەكیان بە لایەنە سیاسیەكانی هەرێم نەكردوە، ئیدی شتێك نیە ناوی یەكڕیزی بێت و ئەوان بەرپرسی هەر دەرەنجامێكی ئەو كۆبوونەوەیەن”.

کوردستان

پارێزگاری هەڵەبجە داوای پاراستنی گەشتیارانی كورد لە ئێران دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری هەڵەبجە سەبارەت بە ڕووداوی سووتاندنی خێزانێكی هەڵەبجەیی لە وڵاتی ئێران نووسراوێك ئاڕاستەی كونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە هەولێر دەكات.

ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە نووسراوێكدا كە ئاڕاستەی كۆنسوڵخانەی ئێرانی لە سلێمانی كردووە, داوا دەكات لێپرسراوانی ئێران بەدواداچوونی ورد بۆ ئەو ڕووداوە بكەن كە دژی خێزانێكی شاری هەڵەبجە ئەنجامدراوە لە كاتی سەردانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.

پارێزگاری هەڵەبجە لە نووسراوەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو خێزانە كە بەمەبەستی پشكنینی پزیشكی ڕوویان لە ئێران كردبوو لەلایەن باندێكەوە دزییان لێكراوە و دواتر هەوڵی كوشتن و سوتاندنیان دراوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەكی شاری ئورمیە چارەسەر وەردەگرن.

پارێزگاری هەڵەبجە داواشیكردووە، لێپرسراوانی ئێران ڕێگاچارەی گونجاو بۆ دۆزینەوە و سزادانی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە بدەن و هەوڵی تەواویش بدەن بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو ڕووداوانە و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان لەكاتی سەردانیان بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی هەرێم كار بۆ ڕێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی پێنج لایەنە سیاسیەكەی هەرێم دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
كارگێڕی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەردانەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بۆ ڕێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان پێنچ لایەنە سەرەكییە سیاسیەكەی هەرێمی كوردستان بووە.

شێرزاد مامە ، كارگێڕی دەزگای پەیوەندیە سیاسیەكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەبارەی سەردانی سەرۆكی هەرێم بۆ لای لایەنە سیاسیەكان و یەكگرتووی ئیسلامی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەردانەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم لەچوارچێوەی سەرۆكایەتی هەرێم بووە، واتە دامەزراوەی سەرۆكایەتیەكە كەوا جێگرەكانی لە گۆڕان و یەكێتیش بەشداربوون لەكۆبوونەوەكە، كە هەریەكە لە مستەفای سەید قادر و شێخ جعفر شێخ مستەفا بوون.

دەشڵێت، “ئەو سەردانە بۆ ڕێكخستنەوەی پەیوەندیەكانی نێوان پێنچ لایەنە سەرەكییە سیاسیەكەی هەرێمی كوردستان بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی سەردانەكە بۆ ڕێكخستنەوەی نێوان لایەنەكان بووە، لەهەمان كاتدا بۆ یەكدەنگی و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لەو قۆناغە هەستیارەیە، كەوا ڕووبەڕووی كورد بۆتەوە لە هەرێم و عیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشێوەیەكی گشتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی پاشەكەوتكراوەكانەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەندێك كەس بە ئاگا یان بێ ئاگا دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ بەغدا كەمبكەنەوە، دەشڵێت،”سەرباری ئەوەی كە مووچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی مووچەش لەسەردەمی ئەم كابینەیەدا نەبووە، بەڵام حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەرپرسیاریەتی هەموویان لە ئەستۆ دەگرێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمرۆ پێنجشەممە 5/12/2019، لە دیوانی وەزارەت، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەسترا و سەرۆك و ئەندامانی شاندی حكومەتی هەرێم، دۆسیەی بودجە و نەوت ئەنجامی ڕێكەوتنی شاندی هەرێمی كوردستانیان بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكراكرد.

دەشڵێت،”وەزیری دارایی ئەوەی بۆ هەموو لایەك خستەڕوو، كە حكومەت مووچەی 8 مانگی فەرمانبەران و 12 مانگی خانەنشینان قەرزدارە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە مووچە ناتەواوەكان نەداوە، كە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەكەوت دابەشكراون”.

ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە هەندێك كەس بە ئاگایی یان بە بێ ئاگا ڕاستیەكان دەشێوێنن دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان كەمكەنەوە.

 

وێنەی ‏وەزارەتى دارایی و ئابووری - وزارة المالية والاقتصاد‏.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان