ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لایەنە سیاسییەكان 45 ڕۆژ مۆڵەت دەدەنە عەبدولمەهدی

خەڵك- بەشی هەواڵ
لایەنە سیاسییەكانی عیراق، 45 ڕۆژ مۆڵەت دەدەن بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران تا چاكسازییەكان ئەنجام بدات و داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ‌ بكات، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراقیش دەڵێت: “ئەو ماوەیەی لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە دیاریكراوە، دەكرێت ببێتە دەروازەیەك بۆ ئەنجامدانی چاكسازییەكان و كۆتایی هێنان بە تەنگژەكان”.

د. بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “لانی كەم ئەو مۆڵەتەی لەلایەن لایەنە سیاسییەكانەوە دیاریكراوە بۆ حكومەت، دەكرێت ببێتە مایەی كراوەنەوەی دەروازەیەك ئەگەر شەقامی عیراقی و خۆپیشاندەران پێی ڕازی ببن”.

بە وتەی جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، “دەكرێت لەماوەی ئەو 45 ڕۆژەی دیاریكراوە، شتە سەرەكییەكان بكرێن بەو یاسایانەی پێویستن، تا لەلایەن پەڕلەمانەوە دەربكرێن و كاریان لەسەر بكرێت، ئەگەر هەموو كارەكانیش نەكرێت، دەكرێت زۆرێكیان بەئەنجام بگەن، لەو ڕێگەیەشەوە ئەگەر متمانەیەك دروستبوو، دەكرێت نەخشەڕێگەیەكی تر دابنرێت”.

شەوی ڕابردوو لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان لە عیراق، كۆبوونەوەیەكیان لە بەغدا سازكرد و بەڵێننامەیەكیان واژۆ كرد، كە تێیدا مۆڵەتی 45 ڕۆژ بۆ هەریەك لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان دیاری كراوە، تا لەو ماوەیەدا چاكسازی سیاسی و ئابووری ڕیشەیی ئەنجام بدەن و داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ‌ بكەن.

بەپێی میدیاكانی عیراقیش، گەر حكومەت لەو ماوەیەدا نەیتوانی چاكسازییە پێویستەكان ئەنجام بدات، ئەوا لایەنە سیاسییەكان لە كۆبوونەوەكەیاندا هەڕەشەی ئەوەیان كردووە، سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەڕلەمان لاببەن و ئامادەسازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت بكەن.

عێراق

بنكەیەكی تری ئەمریكاییەكان لە عیراق بۆردوومان كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرچاوە سەربازییەكانی عیراق، دوو مووشەك ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كرا كە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی سەربازیی عیراقییەوە بڵاویكردەوە، دوو مووشەكی جۆری مۆرتەر ئاڕاستەی بنكەی ئاسمانی بەلەد كراوە بێ ئەوەی ئاماری قوربانیان ئاشكرابكەن.

بنكەی ئاسمانی بەلەد دەكەوێتە نزیك پارێزگای سەڵاحەدین و 80 كیلۆمەتر لە باكووری بەغدای پایتەختەوە دوورە و بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكای تێدا جێگیركراوە.

ەمەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی سێشەممە ڕابردوو پێنج مووشەك ئاڕاستەی بنكەی عەین ئەسەد كرا لە پارێزگای ئەنبار كە لەوێش بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا جێگیركراوە.

جێی ئاماژەیە، تا ئێستا ئەنجامدەرانی هێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا ئاشكرا نەكراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كاتەكە بە گونجاو نازانێت
سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر باس لە ڕێككەوتنی نێوان بەغدا و هەرێم دەكات

خەڵك- ئیدریس جەبار
سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر پێیوایە، لەئێستادا كاتەكە گونجاو نییە بۆ ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا دەخاتەڕوو.

ڕیاز مەسعودی، ئەندامی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر، لە لێدوانێكی تایبەت بە (خەڵك) ڕایگەیاند”ئەوان لەئێستادا كاتەكە بە گونجاو نازانن بۆ ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا، بەو پێیەی كار بۆ ئامادەكردنی بودجە دەكرێت، چونكە ترسی ئەوەیان هەیە، بەرپرسانی هەرێمی كوردستان بەشێك لەو ڕێككەوتنە بۆ زامنكردنی چەند مافێكی دیاریی كراو لە بودجەدا بەكاربهێنن”، پشتیوانی ڕەوتەكەشی بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشە و ناكۆكییەكان لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ خستەڕوو.

بە وتەی مەسعودی”هەرێمی كوردستان كۆڵەكەیەكی سەرەكییە لە پرۆسەی سياسى عیراق، پەیوەندییەكانیش بەپێی پەرەنسیپەكانی دەستور لەنێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵدا دیاریی كراوە، ئەمەش بڕیاری عیراقی پتەودەكات، بەڵام تا هەموو كێشەكان چارەسەر دەكرێن لەڕووی هەناردەكردنی نەوت و ناوچە جێناكۆكەكانی تایبەت بە ماددەی 140، لەگەڵ مەرزە سنورییەكان، مافە داراییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، كۆمەڵێك كێشە هەن پێویستە بەشێوەی ڕێككەوتنی كۆتایی چارەسەر بكرێن لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، تا لاپەڕەی كێشە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و ئیدارییەكان دابخەین، و لێوە هەنگاو بەرەو وڵاتێكی ئارام و سەقامگیر هەڵبنێن كە تێیدا هەموان پێكەوە لەژێر یەك بنمیچدا ژیانێكی ئاشتیانە بەسەر ببەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حزبی دەعوە بۆ لایەنگرانی: خۆپیشاندان بكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

حزبی دەعوەی ئیسلامی داوا لە لایەنگران و ئەندامانی حزبەكەی دەكات، بەشێوەیەكی كاریگەر بەشداریی لە خۆپیشاندانەكاندا بكەن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن حزبی دەعوەی ئیسلامییەوە بڵاوكرایەوە” داوای بەشداری چالاكانە و فراوانی لە لایەنگران و ئەنجامانی حزبی دەعوە دەكەین، بڕژێنە گۆڕەپانەكان و بەشێوەیەكی ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن”.

ئەم داواكارییەكەی حزبی دەعوەی ئیسلامی لەكاتێكدایە كە حزبەكە لەدوای ساڵی 2003وە، لە هەموو حزب و ڕەوتە سیاسییەكانی عیراق زیاتر سەرۆكایەتی حكومەتی كردووە و بۆ ماوەی 12 ساڵ بەسەركردایەتی نوری مالیكی سكرتێری گشتی ئێستای حزبەكە و حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر، حوكمڕانی عیراق بوون.

حزبی دەعوەە لە بەیاننامەكەیدا داوا لە پەرلەمان كردووە، هەوڵەكانی بۆ دەركردنی یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان چڕبكاتەوە، و بە لایەنگران و ئەندامانی حزبەكەشی ڕاگەیاندووە”بەشداریی كاریگەر و فراوانیان لە خۆپیشانداندا هەبێت كە لێوەی خواستی عیراقیەكانە بخەنەڕوو لەبارەی سودوەرگرتن لە داهاتەكانی وڵات و فەراهەمكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”داوا لە هێزە سیاسیەكان دەكەین پەلە بكەن لە دیاریكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق ، بەو مەرجەی كەسێتییەكی بەهێز و لێوەشاوە بێت لەڕوووی سیاسی و بەجێگەیاندنی خواست و داواكاریی گەل و حكومەتێكی وەها پێكبهێنێت كە لێوەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جێبەجێ‌ بكرێن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان