ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەتی هەرێم دەرماڵەی فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێك دەبڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەڕلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە حكومەتی هەرێم بەنیازە دەرماڵەی بەشێكی زۆری فەرمانبەران لە چەند وەزارەتێك ببڕێت و دەشڵێت: “پێویستە هەمووان بێنە دەنگ و قبوڵی نەكەن”.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە چاكسازی لە خەرج و داهات دەكرێت نەك لە مووچەی خەڵك ببڕدرێت، بەڵكو ئاساییە لە مووچەی پلە باڵاكان ببڕدرێت و بۆ فەرمانبەران لە پلەكانی خوارەوە زیاد بكرێت، هەروەها ئاساییە لە خانەنشینی پلە باڵا ببڕدرێت و بۆ ئەو خانەنشینانە زیاد بكرێت، كە مووچەیان كەمە.

ڕاشیگەیاند، كە ئەوەی زانیاریمان هەیە و وەرمان گرتووە ئەوەیە، كە حكومەتی هەرێم زۆربەی زۆری دەرماڵەكان دەبڕێت، كە ئەوەش چاكسازی نییە، چونكە چاكسازی دەبێت بۆ باشتركردنی ژیانی چینی خوارەوە و مامناوەند بكرێت نەك مووچەكانیان ببڕیت.

ئەو پەڕلەمانتارەی یەكێتی جەختیشی كردەوە، كە مووچەی سێ‌ مانگی ئەمساڵی فەرمانبەران دەفەوتێت و ئێستاش دەیانەوێت بە ناوی چاكسازی مووچەی فەرمانبەران ببڕن و دەپرسێت، “بە بڕینی دەرماڵەی فەرمانبەرێكی كارەبا یان تەندروستی چاكسازی چی دەكرێت؟”.

وتیشی، “لە پای بڕینی مووچە و نیو مووچەی مووچەخۆران چاوەڕێ پاداشت بوون!! جگە لە گەڕانەوەی پاشكەوتی مووچە كە، مافێكی ڕەوای خۆیانە لێیان زەوتكراوە پاداشتیان بكرێیت بەوەی پلەی وەزیفیان بەرزبكرێیتەوە بەداخەوە ئەم حكومەتە بە ناو چاكسازخوازە قەرزارە، ھاتووە بە ناوی پڕۆژەی چاكسازی بریاری داوە بە سزادانی كۆمەڵی خەلكی كوردستان و مووچەخۆرانی كەرتی گشتی لە ڕێگەی برینی دەرماڵەی مامۆستا و كارمەندانی زانكۆ و كارمەندانی تەندروستی و لێكۆلەرەوەی داد و ژمێریاران و وردبینان و تەكنیككاران و فەرمانبەرانی وەزارتی كارەبا، لە پاڵ ئەم توێژانەشدا ھەوڵێك ھەیە بۆ بڕینی دەرماڵەی خواردنی ھێزەكانی پۆلیس و وەزارتی ناوخۆ”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئاخۆ برینی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان چاكسازیە یان شەفافیەت لە داھاتی نەوت، كە سێ ساڵە وەزارتی سامانە سروشتیەكان سەرەڕای زیاد بونی ھەناردەی نەوت بۆ 500 ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا سەرەڕای بەرزبوونەوی نرخی نەوت لە بازەڕەكانی جیھان، بەڵام بە درێژایی ئەم سێ ساڵە تەنھا ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ وەزارتی دارایی دەنێرێت.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بەڵام ڕایگەیاند، كە “پڕۆژەی چاكسازی پەیوەندی بە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هەیە”.

(خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم و د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

ئابوری

باسی مەرزەكانی هەرێمیش كراوە
عیراق داهاتی بەدەستهاتووی مانگێكی خاڵە سنورییەكان ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو ئاشكرا دەكات و دەڵێت لە 10 ملیار دینار نزیكبۆتەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە)ی نیمچە فەرمی، لە زاری عومەر وائیلی سەرۆكی دەزگای گشتی خاڵە سنورییەكانی عیراق بڵاویكردەوە”داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو نزیكەی 100 ملیار دینارە، ئەمەش وێڕای سفكردنەوەی ڕسومی گومرگی و لێبوردنێكی زۆر بۆ كاڵاكان، لەگەڵ داخستنی زۆرێك لە مەرزە سنورییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆنا، داهاتە بەدەستهاتووەكەش لە ئەنجامی كاریی 7 بۆ 8 خاڵی گومرگی بووە لەكۆی 21 خاڵی گومرگی”.

وائیلی ئاماژەی بە خواستی دەزگاكەش كردووە بۆ بەدیهێنانی داهاتی زیاتر بۆ پشتیوانی لە خەزێنەی دەوڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری تەنگژەی دارایی كە وڵات پێیدا تێدەپەڕێت.

سەبارەت بە مەرزە سنورییەكانی هەرێمی كوردستانیش، سەرۆكی دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق ڕایگەیاندووە”سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاریی سازكردووە لەپێناو گەیشتن بە چارەسەری هاوبەش لەگەڵ لایەنی كوردی، بۆ ئەو مەبەستەش پلانی بەرنامەبۆداڕێژراو هەیە كە لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بەندە بۆ گەیشتن بە ئەنجامێكی سەركەوتوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهای دراوەكە دادەبەزێت
بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 198 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی عیراق، ئەمڕۆ دوو شەممە بڕی 198.14 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژی پێشوو كە 198.27 ملیۆن دۆلار بوو، بڕی كەمتری لەو دراوە ئەمریكاییە خستەبازاڕەوە.

لە زیادكردنی ئاشكرای فرۆشتن و كڕینی دراوی بانكی ناوەندی عیراقی ئەمڕۆ، هەندێك بەرزبوونەوە بەدیكرا و بڕی 198.14 ملیۆن دۆلار بە نرخی بنەڕەتی كە 1190 دینار بۆ یەك دۆلارە فرۆشرا، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ یەك شەممە بانكی ناوەندی بڕی ملیۆن دۆلاری فرۆشت.

لە فرۆشتنەكەدا كە 37 بانك بەشدارییان كرد، بڕی هەرەزۆری فرۆشتنەكان بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بوو لە دەرەوەی وڵات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، بە 123 هەزار و 650 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بە وێنە؛ دەمامكێك بەهاكەی دەگاتە 1.5 ملیۆن دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمپانیایەكی زێڕی ئیسرائیلی كار لەسەر دروستكردنی دەمامكێكی كۆرۆنا دەكات كە نرخەكەی دەگاتە بڕی 1.5 ملیۆن دۆلار.

ئیسحاق لیڤی خاوەنی كۆمپانیاكە ڕایگەیاند دەمامكەكە لە زێڕی سپی عەیار 18 و بەكارهێنانی سێ هەزار و 600 پارچە نقێمی ئەڵماس دروستكراوە.

ڕوونیشیكردەوە دەمامكەكە لەسەر خواستی بازرگانێكی چینی دانیشتووی ئەمریكا دروستكراوە و مەرجیشی ئەوەبووە كە پێش كۆتایی 2020 تەواو بێت.

ئیسحاڤ لیڤی ئەوەشی خستەڕوو كە بازرگانە چینییەكە دەیەوێت تەنیا بۆ سەرنجڕاكێشان دەمامكەكە بەكاربهێنێت.

Parts and a model of a mask is displayed in the Israeli jewelry company Yvel in Motza near Jerusalem, Sunday, Aug. 9, 2020. An Israeli jewelry company is working on what it says will be the world’s most expensive coronavirus mask, a gold, diamond-encrusted face covering with a price tag of $1. 5 million. (AP Photo/Sebastian Scheiner)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان