ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بە وێنە؛ لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بە نەمام ڕوواندن پێشوازی لە خوێندكاران كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
ساڵانە لەهەندێك زانكۆ بەشێوەیەكی نادروست پێشوازی لەخوێندكاران دەكرێت، بەڵام جیاواز لەو شوێنانە ئەمساڵ لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەنەمام ناشتن پێشوازی لەخوێندكاران كرا.

كۆلێژی ئینفۆڕماتیك لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەهەفتە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا نزیكی 235 نەمامی پێشكەش بەخوێندكارانی تازە وەرگیراو لەزانكۆ كرد، بەمەبەستی هاندانی زیاتری ژینگەدۆستی و سەوزكردنی ژینگەی شارەكە.

ڕەوەز فوئاد، سەپەرشتیاری پڕۆژەكە و خوێندكاری ئەو كۆلێژە بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لەپڕۆژەیەكی جیاوازدا نزیكی 235 نەمامیان پێشكەش بە خوێندكارانی تازە وەرگیراو لەزانكۆ كرد، كە خۆیان هەڵدەستن بە ناشتنی نەمامەكان.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەم پڕۆژەیە، كە لە كۆلێژی ئینفۆڕماتیك لەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەڕێوەچوو، ئامانج لێی پێشوازیكردنە لە خوێندكارانی تازە وەرگیراو و سەوزكردنی زیاتری شارەكەیە لەهەفتەیادی دامەزراندنی سلێمانیدا.

باسی لەئەوەشكرد، هەریەك لەو نەمامانەی نێژراون، لەیبڵێكیان پێوە هەڵدەواسرێ، كە ناوی خوێندكارەكە و قۆناغ و بەشەكە و واژۆی خۆی لەسەرە و بۆماوەی چەندان ساڵ دەمێنێتەوە.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

حەزدەكەیت بچی بۆ مەریخ؟ ئەوا لەئێستاوە ناوی خۆت تۆمار بكە

خەڵك – لوقمان غەفوور

ئیلۆن ماسك زانا و ئەندازیار و بزنسمانی ئەمریكایی لەبواری تەكنۆلۆژیای گەردوونی، پلانی هەیە كە یەك ملیۆن كەس تا ساڵی 2050 لەڕێگەی 3 كەشتی ئاسمانی جۆری (Starship) بگەیەنێتە سەر مەریخ.

ماسك ئەمڕۆ 18ی نۆڤێمبەر، دەڵێت:”هیوادرم بنیاتی 1000 كەشتی گەردوونی بكەم لە ماوەی 10 ساڵدا كە هەر ساڵەی 100 كەشتی دەكات”.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو كە ئامانج لەم كارەی ئەوەیە هەر ڕۆژەی 3 كەشتی لە خەڵكی سەر زەوی لە تەكساس-ەوە ڕەوانەی مەریخ بكات بۆ هەر كەسێك ئارەزووی گەشتی سەر مەریخ-ی هەبێت.

 

لە نوسینێكدا ئاماژەی بەوەشداوە پێوستە ببێت بە نموونە كە هەركەسێك بتوانێت و گەر بیەوێت گەشتی سەر مەریج بۆ خۆی دابین بكات، هەروەها هەموو كەسێك بە شێوەی قەرزیش بێت ئەتوانێت ئەو دەرفەتە لە كیس خۆی نەدات، گەر نەتوانێت لەو كاتەدا كرێی سەفەرەكە بدات.

ئیلۆن بەرنامەكەی وایە كە هەر كەشتییەك توانای هەڵگرتنی 100 كەسی هەیە لەگەڵ 100 میگا تۆن ماددەی خۆراكی بۆ سەر مەریخ.

سیستمی كەشتییەكەش 22 مووشەكی پێوەیە كە پاڵپشتی ڕۆیشتنەكەی دەكات و درێژی كەشتییەكەش نزیكەی 3887پێ (118) مەترە و تێچووی هەر گەشتێك 1 ملیۆن دۆلارە، كەدەشێت كەسێك بە 100 هەزار دۆلار بگاتە سەر مەریخ، بەپێی خشتەی زەمەنی مانگی سێبتێمبەری 2020، یەكەم گەشت دەست پێدەكات.

ئیلۆن ریف ماسك-49 ساڵ، زانا و ئەندازیار و بزنسمانی بواری تەنكنۆلۆژیای گەردوونی ئەمریكی، خاوەن و سەرۆكی جێبەجێكاری دیزاینی كەشتی ئێكس
(Ship X)  سەرۆكی جێبەجێكار و ئەندازیاری بەرهەمی تێسلا، بەڕێوەبەری كۆمپانیای بۆرین و دامەزرێنەری هاوبەشی نیۆرلینك، دامەزرێنەری ئۆپن ئەی ئێل.

ماسك، لەساڵی 2016 لە لایەن گۆڤاری فۆربس لە لیستی 21ی بەهێزترین كەسایەتییەكانی جیهاندا بوو.

لە ساڵی 2018 هەڵبژێردرا بە هاوڕێی كۆمەڵەی پادشایی (FRS).

ساڵی 2019 ، پلەی یەكەمی بەدەستهێنا لە لیستی باشترین داهێنەرەكانی جیهان.

بەپێی گۆڤاری فۆربس سەروەتەكەی 23ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە و بە 40 هەمین ملیاردێری جیهان ناساندویەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، باران و بەفر بارین دەستپێدەكاتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە كات و شوێنی جیاجیادات هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.

ئاشكراشیدەكات، سبەینێ یەك شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لەكات و شوێنی جیاجیادا، هەروەها بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكردەوە.

بەپێی داتاكانی بەرێوەبەرایەتییەكە كە ئەمڕۆ بڵاوی كردووەتەوە، لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران لە شارۆچكەكەی سەركەپكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان