ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“یەكێتی و پارتی بەشداربوون”
خەڵك؛ كۆبوونەوەی دوێنێ‌ شەوی 12 لایەنی عیراقى و كوردى ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لایەنە سیاسییەكانی عیراق (شیعە و سوننە و یەكێتی و پارتی) لە كۆبوونەوەی خۆیاندا، كە شەوی ڕابردوو لە بەغدا سازكرا، نەخشە ڕێگەیەك بۆ دەرچوون لەم تەنگژانەی ئێستا وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت دادەنێن، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراقیش دەڵێت: “تائێستا ئەو نەخشەڕێگەیە لەلایەن شەقامەوە وەڵام نەدراوەتەوە”.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، “لە كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان، كە دوێنێ‌ شەو لە بەغدا سازكرا، نەخشە ڕێگەیەك دانرا تا لە ماوەیەكی دیاریكراودا چاكسازییەكان ئەنجام بدرێن، بەڵام تائێستا وەك پێویست نەخشەڕێگەكە لەلایەن شەقامەوە وەڵام نەدراوەتەوە و ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە، چونكە داواكاری شەقام ئەوەیە دەبێت حكومەت دەستلەكاربكێشێتەوە، نەخشەڕێگەكەش ئەو داواكارییەی لەخۆنەگرتووە”.

بە وتەی بەشیر حەداد، “بەو هۆیەی لەلایەن شەقام و خۆپیشاندەرانەوە وەڵامی نەخشە ڕێگەی لایەنە سیاسییەكان نەدراوەتەوە، ناتوانین بڵێین ئەو نەخشە ڕێگەیە دەكرێت پشتی پێ ببەسترێت و ببێتە مایەی دەرچوون لە تەنگژەكان و كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە تویتەر ڕایگەیاندووە، “‏با ڕایگشتی كوردستان بزانێت، نوێنەرانی پارتی و یەكێتی دوێنێ لە بەغداد بەشداری كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ هێزە شیعی و سوننیەكان كردوە و ئیتیفاقێكیان واژۆ كردووە، هیچ پرس و ڕایەكیان بە لایەنە سیاسیەكانی هەرێم نەكردوە، ئیدی شتێك نیە ناوی یەكڕیزی بێت و ئەوان بەرپرسی هەر دەرەنجامێكی ئەو كۆبوونەوەیەن”.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە د. ڤیان صەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا و د.جوان ئیحسان، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا و د. یوسف محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا و بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی و پەڕلەمانتاری یەكێتی لە بەغدا و فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، بەڵام هیچیان وەڵامی پەیوەندیەكەیان نەدایەوە.

لای خۆشیەوە، ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق ناوی لایەنە بەشدارەكانی كۆبوونەوەكەی شەوی ڕابردووی لە بەغدا بڵاوكردەوە.

عێراق

مەحمود عوسمان: زۆربەی لایەنەكان دژی هەڵبژاردنی پێشوەختن و ئەنجامدانی ئاسان نییە

خەڵك – بەشی هەواڵ
مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد پێیوایە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عیراق ئاسان نییە، بەو پێیەی زۆربەی لایەنەکان دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختن.

مەحمود عوسمان لە لێدوانێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند هەڵبژاردنی پێشوەخت یان پاشوەخت گرنگ نییە، گرنگ ئەنجامدانیەتی بێ تەزویر و ساختەکاری، بۆ ئەمەش دەبێت سەرژمێری ئەنجام بدرێت و لیستەکان لە ناوی زیادە و مردوو پاک بکرێنەوە.

وتیشی: “پێش پرۆسەی هەڵبژاردن، دەبێت چەکیش لە میلیشیاکان وەربگیرێتەوە، چونکە چەک هۆکاری ساختەکاری یە لە هەڵبژاردنەکاندا”.

بەبڕوای مەحمود عوسمان، تورکیا زۆر دەستوەردان ناکات لەکاروباری هەڵبژاردندا، بەڵام ئێرانییەکان گرفتن و هاوشێوەی لایەنە شیعیەکانی نزیکیان، لەگەڵ هەڵبژاردن نین، دەیانەوێت دۆخەکە وەکو ئێستا بێت، وتی”بۆیە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ کازمی ئاسان نیە، زەمینە سازی دەوێ.”

ڕوونیشیكردەوە كە “هەڵبژاردنی پێشوەخت داواکاری خۆپیشاندەران و شەقامی عیراقە، بۆیە ئەمەریکاش پشتگیری دەکات و لاری لێی نیە”.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ڕایگەیاندبوو كە ڕۆژی 6ی 6ی 2021 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری كراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سائیرون: حەلبوسی دژی هەڵبژاردنی پێشوەختە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوپەیمانی سائیرون، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە پەكخستنی هەڵبژاردنی پێشوەخت و یاریكردن بە كات تۆمەتبار دەكات.

هاوپەیمانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێگرە لە بەردەم تێپەڕاندنی یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بە ئامانجی مانەوەی لە پۆستەكەیدا.

هاوپەیمانی سائیرون ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هیچ ئیرادەیەكی سیاسی ڕاستەقینە نابینن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، جێگەی سەرسوڕمانیشە كە محەمەد حەلبوسی بە ئاشكرا پشتگیری لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت دەكات، بەڵام بە نهێنی لە دژیەتی و نایەوێت بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح و فوئاد حسێن جەخت لە بەهێزكردنی پێگەی عیراق دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار بڵاویكردەوە، د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆ 8/8/2020، لە كۆشكی بەغدا، پێشوازیكرد لە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و سەبارەت بە پەیوەندییە دەرەكییەكانی وڵات و چۆنیەتی بەرزكردنەوە و بەرەوپێشبردنی بۆ ئاستێكی بەرزتر لەگەڵ وڵاتان گفتوگۆی لەبارەوەكرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی بەهێزكردنی پێگەی عیراق لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان كردەوە، تا عیراق ببێتە بەشێك لە ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ لێكتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەر بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە نیوان وڵاتانی ناوچەكەدا، ھاوكات دوپاتیشیكردەوە لەگرنگی ڕۆڵی هاوسەنگ و ئەرێنی عیراق لە كاروانی پەیوەندییە دەرەكییەكان، بەجۆرێك ببێتە مایەی بەدیهێنانی ئاشتی و پێشكەوتن لە نێوان گەلان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەو دیدارەدا دواین پێشهاتەكان لەسەر ھەردوو ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و كاریگەریان لەسەر گۆڕەپانی عیراق تاووتوێكرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان