ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەمنزیكانە بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەردەچێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەم ڕۆژانەدا فەرمانی بە هەمیشەییكردنی مامۆستایان دەردەچێت و دەست بە مامەڵەی دامەزراندنیان دەكرێت.

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاند، بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران مامۆستایانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی و ئەم بڕیارەش لە ماوەیەكی نزیكدا دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

وتیشی”ئەم بڕیارە تەنها بۆ مامۆستایانی گرێبەستە، نەك فەرمانبەران، بڕیارەكەش دەرچووە و دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكان جێبەجێی بكەن بە تایبەت وەزارەتی دارایی و ڕێوشوێنە داراییەكان دەگرنەبەر و هەر لەم ڕِۆژانەدا بڕیارەكە دەردەچێت و مامۆستایانی گرێبەست دەكرێنە هەمیشەیی”.

ئابوری

وەزیری كارەبا: ھەموو ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی نوێی وێستگەی خەبات سوودمەند دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كارەبا ڕایگەیاند بە خستنەگەڕی وێستگەی هەڵمیی كارەبای خەبات لە هەولێر، 10%ی كارەبای ھەرێمی كوردستان زیاد دەبێت.

ئەندازیار كەمال محەمەد وەزیری كارەبای ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: وێستگەی ھەڵمیی كارەبای خەبات لە دوو یەكە پێكھاتووە و ھەر یەكەیەك 150 مێگاوات كارەبا بەرھەمدەھێنێت و به‌ نه‌وتی ڕە‌ش كار ده‌كات و به‌ بۆری راسته‌وخۆ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ وێستگه‌كه،‌ واتا سووته‌مه‌نی به‌ تانكه‌ر ناگوازرێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشدا: كە پڕۆژەی 300 مێگاواتی هەڵمیی خەبات، کارەبای هەرێمی کوردستان بەڕێژەی 10% زیاد دەكات. پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای كۆمپانیاكه‌ش بكه‌ پۆسكۆ و KNOCی كۆریای باشوور، دروستکراوە و زیاتر لە 564 ملیۆن دۆلاری تێچووە.

وەزیری كارەبا راشیگەیاند: “پڕۆژەكە وا دروستكراوە، كە ھیچ زیانێك بە ژینگە و دەوروبەر ناگەیەنێت”.

ئەندازیار كەمال محەمەد ڕوونیشیكردەوە كە ھەموو ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لە وێستگەكە سوودمەند دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بڕیارێكى نوێ ده‌رباره‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى قه‌زاو ناحییه‌كان

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانى بڕیارێکی نوێی دەربارەى جۆزەی ٢٠ ئەمپێڕی دەرکرد.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ڕایگەیاند، “دوابه‌دواى نوسراومان بۆ هه‌ردوو پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌باره‌ت به‌ ڕاگرتنى به‌رنامه‌ى كاره‌باى تایبه‌ت به‌وناوچانه‌ى كه‌ جۆزه‌ى (20) ئه‌مپێرییان هه‌یه‌ و سه‌رپشككردنی ئیداره‌كان و هاوڵاتیان به‌وه‌ى كه‌ جۆزه‌كانیان لابرێت یان بمێنێته‌وه‌”.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، “به‌ڵام دواى بڕیاره‌كه‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ و ئیداره‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردین كه‌ لابردینى جۆزه‌كانى كارێكى قورسه‌ و هاوڵاتیان پێیان باشه‌ لانه‌برێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێمه‌ش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى پشتیوانى له‌دواكارییه‌كه‌یان ده‌كه‌ین به‌ مانه‌وه‌ى جۆزه‌كان، به‌وپێیه‌ى له‌ رابردوودا ئه‌و جۆزانه‌ پارێزگارى باشى كردووه‌ له‌ گۆڕه‌ڕكان و وێستگه‌كانى گۆڕین و تۆڕه‌كانى كاره‌با”.

 

باس لەئەوەشکراوە، “ئه‌وه‌ى داواكارى ئێمه‌یه‌ كه‌ یه‌كه‌ كارگێرییه‌كانى ئه‌و ناوچانه‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرییان بۆ دانراوه‌، له‌ رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیان به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ نه‌هێشتن و لابردنى سه‌رپێچى سه‌ر جۆزه‌كان و ئه‌و كێشیه‌ چاره‌سه‌ره‌ بكه‌ن، ئێمه‌ش به‌به‌پێى بڕى ئه‌و كاره‌بایه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لهو‌ ناوچانه‌ هاوكارییه‌كى باشیان ده‌كه‌ین به‌به‌راود به‌و ناوچانه‌ى كه‌ جۆزه‌یان بۆ دانه‌نراوه‌”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: بە وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات لەسەدا ١٠ کارەبا زیاد دەکات

خەڵک  – بەشی هەواڵ

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، لەحکومەتى هەرێم داوایان لەوەزارەتى کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە بەدواداچوون لەبەرهەمهێنان و گەیاندن و بەکارهێنانی کارەبا بکەن.

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەمیانی کردنەوەی پڕۆژەى وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات ڕایگەیاند، ئەمە دووهەمین پڕۆژەى ستراتیژییە کە لەم هەفتەیەدا دەستیان بەجێبەجێکردنی کردووە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە، کە لەگەڵ ئەوەی هەرێمی کوردستان تووشی دۆخێکی خراپ بووەتەوە، بەڵام لەهەوڵی خزمەت و پڕۆژەکان بەردەوامدەبن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ڕاستە پڕۆژەکە لەخەباتە بەڵام بەرهەمەکەی بۆ هەموو هەرێمی کوردستانە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەگەڕخستنی پڕۆژەى وێستگەی کارەبای هەڵمی خەبات، تواناى بەرهەمهێنانی ٣٠٠ مێگاوات کارەبای هەیە و لەسەدا ١٠ بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان زیاددەکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، لەحکومەتى هەرێم داوایان لەوەزارەتى کارەبا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە بەدواداچوون بەبەرهەمهێنان و گەیاندن و بەکارهێنانی کارەبا بکەن.

 

وتیشی، لە كوردستان هه‌م بەهۆی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی كاره‌با و هه‌م بەهۆی زیادبوونی كارگه‌كان و كۆمپانیاكان پێداویستی كاره‌با زیاتر بووە، پێشتر پشت به‌ به‌كارهێنانی گازوایل بەستراوە، به‌ڵام ئێستا پشت به‌ گاز ده‌به‌ستین، بۆیه‌ هه‌وڵمانداوه‌ به‌رهه‌می گاز به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر به‌كاربهێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان