ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کاتی ڕاگەیاندن و زۆرترین زانیاری پێش وادەی بڵاوکردنەوەی iPhone SE 2

خەڵک-

بەپێی ڕێکەوت و زۆرترین زانیارییەکان بێت نزیکین لە ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی ئایفۆنێکی نوێوە کە ئەویش مۆبایلی iPhone SE 2 ـە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە.

دیزاینی مۆبایلەکە هاوشێوەی ئایفۆن ٨ دەبێت هەڵگری پڕۆسێسەری A13 Bionic ی دەبێت کە هەمان پڕۆسێسەری زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن ١١ یە.

هەڵگری ڕامێکە لە جۆری LPDDR4X و توانای 3GB دەبێت کە دەتوانرێت بەم تایبەتمەندییانەوە بخرێتە ڕیزی مۆبایلە فڵاگشیپەکانەوە.

مۆبایلەکە خاوەنی سیستەمی iOS 13 دەبێت هەر لە نێو پاکەتدا و خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ تیڤی پڵەس و ئەپڵ ئەڕکەیدی تێدا جێگیر کراوە و خاوەنی پەنجەمۆری ناسەرەوەی قوفڵی سەر شاشەیە بەپێی زانیارییەکانی بڵۆمبێرگ.

Image result for iPhone SE 2

نرخی مۆبایلەکە پێشبینی دەکرێت لە ٣٩٩ دۆلارەوە دەست پێ بکات بەپێی جیاوازی قەبارەی بیرگە و بە جۆرەکانی ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایت بەردەست دەبێت، و ئەمانەی سەرەوە هەمووی زانیاری پێشبینی کراون و تا کاتی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە زانیارییەکان درووست و سەدا سەد نین و پێشبینی دەکرێت لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠ دا مۆبایلەکە ڕابگەیەنرێت.

Related image

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان