ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند ڕێوشوێنێکی گرنگ کە دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ ئەوەی توشی ئازاری دەمار نەبیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێوشوێنێکی گرنگە کە دەتوانیت بیگریتە بەر بۆ ئەوەی توشی ئازاری دەمار نەبیت:

 

-وەرزشکردن و بوونی جوڵەی بەردەوام ڕێگرێکی باشە لە ئازاری دەمارەکان

-دەتوانیت بۆ ماوەیەک قاچەکانت بکەیتە ئاوی گەرمەوە، ئەوەش پشوو بە دەمارەکان دەدات

-دەرزی ئاژنین و کەڵەشاخ دوو چارەسەری کاریگەرن بۆ ئازاری دەمارەکان

-ئەو خواردنانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ترشەڵۆکی لیپۆیک ، لە برۆکولی و پەتاتە و ماست و تەماتە و لیمۆ و خەیار و گێزەردا هەیە

-یەکێک لە چارەسەرە سرووشتیە باشەکانی شەربەتی کەرەوزە بۆ ڕێگری لە ئازاری دەمارەکان.

-دەستکێک کەرەوز بهێنە و جوان بیجنە.
-بە باشی بیشۆرەوە و بیکەرە عەسارەوە.
-دواتر نیو کوپ ئاو بکەرە ناو عەسارەکە و بە پلەیەکی خێرا بیسوڕێنە تا دەبێت بە شەربەت.
ریکلام

تەندروستی

چەند وەرزشێکی کشان کە جێگای شێلانت بۆ دەگرێتەوە و دەتوانیت بۆخۆت ئەنجامی بدەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکی کشانە کە جێگای شێلانت بۆ دەگرێتەوە و دەتوانیت بۆخۆت ئەنجامی بدەیت:

 

-بە پەستانی دەستت ملت بەلای چەپدا بکشێنە و ٣٠ چرکە بەو جۆرە ڕایبگرە، پاشان بەلای ڕاستدا

-دابنیشە و ئەمجارە بە پەستانی هەردوو دەستت بلت بۆ خوارەوە بکشێنە و ٣٠ چرکە ڕایبگرە.

-دواتر قۆڵەکانت بە پێچەوانەی یەکەوە بکە بەناو یەکدا بە جۆرێک کە هەست بە کشانی شان و پشتت بکەیت. ٣٠ چرکە ڕایبگرە

-بچۆرە نێوان دەرگایەک و هەردوو قۆڵت بە گۆشەی ٩٠ ڕابگرە و قاچت هەنگاوێک بهێنەرە پێشەوە، پاشان پاڵبنێ بە دەرگاکەوە بە جۆرێک هەست بە کشانی شانت بکەیت، ٣٠ چرکە ڕایبگرە

-قۆڵێکت ببە پشتەوە و بە قۆڵەکەی دیکەت تا دەتوانیت پاڵی پێوە بنێ بۆ خوارەوە و تا دەتوانیت، پاشان ٣٠ بۆ ٣٠ چرکە ڕایبگرە و بچۆرە سەر لایەکەی دیکە.

-بەدەمدا ڕابکشێ و قاچ و دەستت بەیەکەوە بەرز بکەرەوە، ٢ چرکە بوەستە و بچۆرەوە دۆخی ئاسایی. ١٠ جار دوبارەی بکەرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نەخۆشیەکی دەگمەن و سەیر کە هەندێکیان لە کوردستانیش بوونی هەیە

خێزان

هەندێک نەخۆشی هەیە کە زۆر دەگمەنە و پەیوەستە بە دۆخی تایبەتی مێشک یان تایبەتمەندیەکی جەستەوە کە لە جیهاندا ژمارەی توشبوانی کەمە، بەڵام نەخۆشیەکە بونی هەیە و کەسانێک توشی دەبن و هەندێکجار لە کۆمەڵگەدا وەک سوپەرمان دەبیندرێن.

– زیرەکی نائاسایی (هێبیرسیمسیا-Hyperthymesia):


ئەم  کەسانە هیچیان بیرناچێتەوە کە لەژیاندا دەیبینن هەموو شتەکانیان بە وردەکاریەکانیەوە لە بیرە، بەهۆی ئەوەشەوە ژیانێکی ناڕێک و پڕ سترێسیان هەیە و تا ئێستا لە جیهاندا ٦٠ کەس بە تووشبووی ئەم نەخۆشیە تۆمارکراون.

 

-نەمانی هەستی ئازار (Congeital analgesia) :


-توشبوانی ئەم جۆرە نەخۆشییە هیچ هەستێک بە ئازار ناکەن، ئیدی گەر ئازاری هەر چیەک بێت، لە گوندێکی وڵاتی سوید ٤٠ توشبووی ئەم نەخۆشیە تۆمار کراوە.

 

-بەهرەمەندی هەمەجۆر  (Savant syndrome):


-ئەم جۆرە کەسانە لە شتێکدا یان چەند بوارێکدا بەتایبەت لە وێنەکێشان و بیرکاری و دیزاین و چەند بوارێکی دیکە زۆر زیرەک و لێهاتوون، بەڵام بەگشتی خاوەنی مێشکێکی تەندروست نین (لە کوردستان چەند حاڵەتێکی لەم جۆرە هەبووە)

 

-نەمانی هەستی سەرما :


-ئەمەش جۆرە نە خۆشیەکی دیکەیە کە هەندێک کەس توشی دەبن و هیچ کاردانەوەیان بۆ سەهۆڵ و سەرما نییە و دەتوانن بۆ ماوەی زۆر لە سەهۆڵاودا بمێننەوە.

 

-چاونەترسی (Urbach Wiethe disease):


-چاونەترسی هەرچەندە تایبەتمەندیەکە لە زۆر کەسدا هەیە، بەڵام لە دۆخی ناسرروشتیدا دەبێتە نەخۆشی کە کەسەکە لە هیچ شتێک ناترسێت و سڵ ناکاتەوە بە جۆرێک کە مەترسی بۆسەر ژیانی خۆی درووستدەکات، ٣٠٠ کەس بە توشبووی ئەم نەخۆشیە تۆمار کراو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند زانیاریەکی تەندرووستی لەسەر جەستە کە لە منداڵیەوە بە هەڵە پێمان وتراوە

خێزان

هەندێک زانیاری تەندروستی هەیە کە لە منداڵیەوە فێریان دەبین و دەیکەینە بنەما بۆ زانینی تەندروستی جەستەمان، لە کاتێکدا زانیاریەکە لە بنەڕەتدا هەڵەیە، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-دووگیان بوون لە ٩ مانگ زیاتر نییە

ئەمە ڕاست نییە و هەندێکجار دووگیان بوون دەچێتە ٩ مانگ و نیو، ئەمەش لە ڕووی تەندروستیەوە ئاساییە

 

-ئەوەی حەبی ڤیتامین بخوات تەندروستترە

زۆرێک لە توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە خواردنی حەبی ڤیتامین بێسوودەیە و بگرە هەندێکجار زیانی هەیە بەتایبەت گەر زیادەڕەوی تێدا بکرێت.

 

-خانەی مێشک دروستنابێتەوە

ئەمەش هەڵەیە، ئەم پرۆسەیە پێێ دەوترێت neurogenesis و خانەکە  دروستببێتەوە.

 

-خواردنی شەوان نابێتە هۆی قەڵەویی

هەمان کاریگەری خواردنی هەیە لە کاتەکانی دیکە، جگە لەوەی بەهۆی نەجوڵانەوە لە پاش خواردنەکە ئەگەری زیادبونی کێشت زیاترە.

 

-دانیشتنی قاچ لەسەر قاچ ئاساییە

ئەم جۆرە دانیشتنە تەندروست نییە، بەتایبەت گەر ماوەی زۆربێت و سوڕی خوێن لە جەستە نا هاوسەنگ دەکات

 

-ڕاکردن ئازاری ئەژنۆ نادات

ڕاکردن دەبێتە هۆی ئازاردانی ئەژنۆ، بۆیە پێویستە پێڵاوی گونجاو لەپێ بکەیت و ناوە ناوە پشوو بدەیت بە قاچەکانت.

 

-نینۆک بەناوچوونی قاچ چارەسەری نییە

ئەم کێشە تەندروستیە چارەسەری هەیە، دەکرێت دەرمانی antifungal بەکار بهێنیت، یاخود چارەسەری سروشتی بۆ بکەیت، یاخود ٢٠ خولەک قاچت بخەرە ئاو و سرکەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان