ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری یاری پەبجی داهاتێکی خەیاڵی کۆ کردووەتەوە!

خەڵک-

کۆمپانیای تێنسێنتی چینی کە بارەگای سەرەکی لە شینژینە کە لە ساڵی ١٩٩٨ دا بنیات نراوە و لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا ناوبانگێکی زۆر گەورەی بۆ خۆی کۆ کردووەتەوە لە جیهاندا.

ناوبانگی ئەم کۆمپانیایە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە بەرهەمهێنەرێکی گەورەی یارییە ئەلیکترۆنییەکانە لەسەر ئامێرە زیرەکەکانی وەکو مۆبایل و ئایپاد.

Image result for tencent games

ئەو دوو یارییەش کە تێنسێنت گەشەیان پێدەدات بریتین لە یارییەکانی پەبجی و کاڵ ئۆف دیویتی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس.

داهاتی تێنسێنت لە چاو هەمان چارەکی سێیەمی ساڵی ڕابردوودا لە سەدا ٢٠.٦ زیادی کردووە و کۆی گشتی داهاتەکەی گەشتووەتە ١٣.٨٤ ملیار دۆلار، هەروەها کۆمپانیاکە گەشەپێدەری ئەپی WeChat ـە کە زیاتر لە ١.١٥ ملیار بەکارهێنەری هەیە.

Image result for call of duty mobile

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گۆگڵ چاتێكی نوێ‌ دادەنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای گۆگڵ، بەگەڕخستنی چاتێكی نوێ‌ لە ئەپڵیكەیشنی گۆگڵ Photos ڕادەگەیەنێت، لەپێناو بەشداریی وێنەكان لەگەڵ دۆست و كەسوكار و هاوڕێكان، ئەمەش بەبێ‌ ئەوەی پێویست بە هیچ لینكێك بكات.

گۆگڵ ڕایگەیاندووە، لەگەڵ بەشداریی لە وێنەكان لەڕێی ئەلبومی زیندوو، یان ئەلبومە هاوبەشەكان، بەكارهێنەر دەتوانێت لەڕێی چاتە نوێیەكەوە، بەئاسانی بەشداریی وێنەكان بكات تەنیا لەگەڵ هاوڕێكانی، ئەمەش دوای ئەوەی بەكارهێنەران گلەیی ئەوەیان كردبوو كە بە قورسی دەتوانن بەشداریی وێنە زیندووەكان بكەن لە هەندێك كاتدا، جگە لە دانانی ئەلبومی زیاتر و بەشداریی لینكێكی تایبەت لەگەڵ هاوڕێیان.

بەكارهێنەر لەئێستادا دەتوانێت بەشداریی وێنە و تۆمارە ڤیدیۆییەكان بكات لەڕێی چاتەكەوە، وێڕای دانانی ڵایك بۆ وێنەكان یان كۆمێنت دانان، لەگەڵ هەڵگرتنی وێنەكان لەڕێی دانانیان لە پێشانگەی تایبەت بە بەكارهێنەر، بەو شێوەیە وێنەكان دەمێننەوە بەبێ‌ ئەوەی هیچ كۆتوپێوەندێك لەكاتی ناردنیاندا بسەپێنرێت

كۆمپانیای زەبەلاحی گۆگڵ دەڵێت، ئامانج لە دانانی چاتە نوێیەكەی، بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو ئەپانەیە كە لەئێستادا بۆ چاتكردن بەكاردەهێنرێن، لەگەڵ ئەوەشدا ئاسانكاریی بۆ بەكارهێنەر فەراهەم دەكات، تا بەشداریی یادگارییەكان بكات لەگەڵ هاوڕێكانی لەڕێی ئەپی گۆگڵ Photos.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

عەقڵە بچووکەکەی مۆبایلەکان بە تواناییەکی زۆر بەرزتر و نەوەی نوێی ڕاگەیەنرا

خەڵک-

وەکو دەزانین کۆمپانیای کواڵکۆم بەرهەمهێنەری پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی مۆبایلە زیرەکەکانە و زۆرترین مۆبایلە پێشکەوتووەکانی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی وەکو سامسۆنگ و شاومی و وەنپڵەس و چەندانی دیکەش پشتی پێدەبەستن لەسەر مۆبایلەکانیان جێگیری دەکەن.

ئەمەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانی پڕۆسێسەری Snapdragon 865 ی بەهێز و نوێیە، کە بە عەقڵی مۆبایل ناسراوە بۆ پێشکەشکردنی توانایەکی باشتری مۆبایلەکان.

دەتوانێت بە 8K ڤیدیۆکان تۆمار بکات بە توانای هەڵوەشاندنەوەی وێنەکان بە ڕێژەی ٣٠ دانە بۆ هەر چرکەیەک.
پشتگیری 4K HDR دەکات.
پشتگیری بێسنووری ڤیدیۆی سڵۆو مۆشنی HD 960fps دەکات.
پشتگیری پەناڵی 144Hz ی دەکات کە ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر بەرزی نوێ بوونەوەی شاشەیە.
خێرای داگرتنی دەگاتە 7.5 گێگابایت لە چرکەیەکدا بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم.
توانای داگرتنی 2.5 گێگابایتی هەیە لە چرکەیەکدا بە ئینتەرنێتی نەوەی پێنجەم.
پشتگیری نەوەی شەشەمی وایفای و نەوەی 5.1 ی بلوتوث دەکات.
بە ڕێژەی سەدا ٢٥ زیاتر خێرا کراوە لە چاو نەوەی پێش خۆیدا.
لە ڕووی گرافیکییەوە بە ڕێژەی سەدا ٢٠ باشترکراوە.
هەڵگری کارتی شاشەی Adreno 650 کە توانای پێدانی ڕوونی QHD هەیە بە تێکرای نوێبوونەوەی 144Hz.
پشتگیری کامێرای ٢٠٠ مێگاپێکسڵی دەگات.
پشتگیری کامێرای ٦٤ مێگاپێکسڵی لەگەڵ zero shutter lag دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی مۆتۆرلا One Hyper ڕاگەیەنرا بە نرخی ٣٩٩ دۆلار

خەڵک-

كۆمپانیای مۆتۆرۆلای بەرهەمهێنەری مۆبایلە زیرەکەکان نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی One Hyper کە هەڵگری کامێرایەکە کە لەسەرەوەی شاشەکەی دێتە دەرەوە و بە وەشانی ئەندرۆید ١٠ کار دەکات و بە نرخی ٣٩٩ دۆلار.

مۆبایلەکە دیزاینی نزیکە لە OnePlus 7 Pro وە و نزیکەی سەدا ٩٠ ی مۆبایلەکە شاشەیە، بە بارگاویکەرەوەی “hyper charging” ی ٤٥ واتی کە زۆر خێرایە بۆ شەحن کردنەوە، ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانییەتی.

شاشە: 6.5 ئینج و بەڕوونی 1080×2340 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:دوو کامێرا بە ڕونییەکانی 64+8 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ بە کرانەوەی هاوێنەی f/2.0 و کامێراکەی لەسەروە دەردەچێت.
پڕۆسێسەر: Snapdragon 675
باتری: 3600 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128 گێگابایت.
ڕام: 4 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 10
نرخ: 399 دۆلاری ئەمریکی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان