ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

یاسین مەحمود: لەسەر پێشنیاری فارق مەلا مستەفا یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان كۆنگرە دەبەستێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاشكرایدەكات، لەسەر پێشنیاری فاروق مەلا مستەفا بڕیارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یان سەرەتای ساڵی داهاتوو یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان كۆنگرە ئەنجامبدات.

یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند،”فاروق مەلا مستەفا پێشنیاری كردووە بۆ بەستنی كۆنگرە تا دەستیەكی بە هێز لە وەبەرهێنەران هەڵبژێردرێن، دوای ئاڕاستەكردنی ئەو پێشنیارە بۆ یەكێتی وەبەرهێنەران، یەكێتییەكەیان ئامادەیی بەستنی كۆنگرەی دەربڕیوە”.

سەبارەت بە وادەی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان، یاسین مەحمود ئاماژەی بەوەدا،”بڕیاردراوە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یان سەرەتای ساڵی داهاتوو كۆنگرەكە ببەسترێت، كە دەبێتە یەكەمین كۆنگرە و زۆر گرنگ و جیاواز دەبێت”.

وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئەوەشیخستەڕوو،”لەگەڵ لیژنەی وەبەرهێنانی پەرلەمانی كوردستان سەرقاڵی پڕۆژە یاسایەكن كە تایبەت بێت بە وەبەرهێنەران، چونكە ئەو یاسایەی ئێستا تایبەتە بە وەبەرهێنان، ئەمەش لە پێناوئەوەی بتوانن هەڵسەگاندن بۆ وەبەرهێنەرانیش بكرێت”.

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 7ی‌ تەمووزی 2020 بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 42 دۆلار و 92 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 47 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كازمی داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق داوا لە وەزارەتی بەرگری دەكات بەزووترین كات سیستمی بایۆمەتری بۆ كارمەندانی وەزارەتەكەیان جێبەجێ‌ بكەن.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی داوای لە وەزارەتی بەرگری عیراق كردووە بەزووترین كات بڕیاری ژمارەی (281)ی ساڵی 2017 ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ بكەن بۆ جێگیركردنی مووچەی كارمەندانی وەزارەتەكەیان و ئامادەكردنی بۆ سیستمی بایۆمەتری بەو جۆرەی كە بڕیاری لێدراوە.

مستەفا كازمی داواشی لە وەزارەتی بەرگری كردووە: هۆكارەكانی دواخستنی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە لە ڕابردوودا بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەرز بكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزیری دارايی هەرێم ؛ بڕیارێكی نوێی لە بارەی خەرجییەكانەوە دەركرد


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بە ئەلكترۆنی كردنی خەرجییەكانی بەكاربردن بەشێكە لە پرۆسەی چاكسازی ، كە دەبێتە هۆی زیادبوونی شەفافییەت و كەمكردنەوەی گەندەڵی، دەشڵێت،”لە مانگی تەمموزەوە هەموو خەرجییەكانی بەكاربردن دەكرێتە دیجیتاڵی”.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت هەموو خەرجییەكانی بەكاربردن لەم مانگەوە بە دیجیتاڵ دەكرێت، كە ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ بەهێزكردنی هەماهەنگی لە نێوان دامودەزگاكانی حكومەت بە شێوەیەكی مۆدێرن و هاوچەرخانە و كەمكردنەوەی گەندەڵیی بە شێوەیەك كە هەموو خەرجییەكانی ڕۆژانەی حكومەت بە سیستمی ئۆنڵاین ئەنجام بدرێن.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم پێشكەوتنە بەشێكە لە هەنگاوەكانی كابینەی نۆیەم بۆ بە مۆدێرنكردنی كارەكانی حكومەت و هەنگاوێكی گرنگ دەبێت لە پێناونەهێشتنی ڕۆتین و هەوڵدان بۆ كارا كردن و چالاككردنی كاروباری هاووڵاتییان، هەروەها بەشێكیشە لە پرۆسەی چاكسازی كە سەرەنجام دەبێتە هۆی زیادبوونی روونی و شەفافییەت و كەمكردنەوەی گەندەڵی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، بەم هەنگاوە دەتوانین زیاتر كۆنترۆڵی خەرجییە بەكاربەرەكانی حكومەت بكەین، زیاتر دەتوانین كار لەسەر پڕۆژەی گرنگ لە بواری خزمەتگوزاریی گشتی و سوودی هاووڵاتییان بكەین.

ئاشكراشیكردووە، ئەم سیستەمە ئۆنڵاینە لەم مانگەوە لە هەموو دامودەزگاكانی حكومەت جێبەجێ دەكرێت و هەموو خەرجییەكانی حكومەت تا كۆتایی مانگی تەمموز، لە رێگەی ئەم سیستەمەوە بەردەست دەبێت و داتاكان لە سەنتەری داتای حكومەت كۆ دەكرێنەوە، ئەمەش وا دەكات حكومەت كۆنترۆڵی بەسەر خەرجییەكانییەوە هەبێت و داتاكانیش دەتوانن بۆ دانانی پلانی ستراتیجیی دارایی یارمەتیدەر بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان