ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

سەرۆکی کۆریای باکور یەکێکە لە دەوڵەمەترینەکان و ژیانێکی سەیر و سەمەرەی هەیە

خێزان

لە کاتێکدا  ڕۆژانە چیرۆکی سەرسوڕهێنەر لەسەر خراپی ژیانی خەڵک لە کۆریای باکور باسدەکرێت، بەڵام کیم جۆن ئونی سەرۆکی کۆریای باکور ژیانێکی تەواو پڕ لە ڕەفاهیەتی بۆخۆی دروستکردووە کە تەنانەت دەوڵەمەنترین کەسەکانی جیهانیش ئەوەیان نییە!

 

-ساڵانە نزیکەی ٣٠ ملیۆن دۆلار لە خوارندنەوە خەرجدەکات کە بەتایبەت لە دەرەوەی وڵات بۆی دێت و حەزی زۆر بە ویسکیە

-جگەرەی گرانبەهای فەڕەنسی Yves Saint Laurent دەخوات کە پاکەتی بە ٤٤ دۆلارە

-ئەو ئەستێرە جیهانیانەی پێیان سەرسامە بەتایبەت بانگێشتدەکات بۆ وڵاتەکەی

-خواردنەکانی هەمووی بەتایبەت بۆ دێت، بۆنمونە گۆشتی بەراز لە دانیمارک. کاڤیار لە ئێران

-پارکی شاری یاری تایبەت بەخۆی و خانەوادەکەی هەیە

-زیاتر لە ٢٠٠ یەختی تایبەتی هەیە کە یەکێکیان بەهاکەی ٨ ملیۆن دۆلارە

-بەردەوام دیاری گرانبەها بۆ (ڕی سیل جۆنی) هاوسەری دەکڕێت کە لە ساڵی ٢٠٠٩ هێناویەتی

-چەند فڕۆکەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە زۆر گرانبەهان

-فڕۆکەخانەی تایبەت بە خۆی هەیە کە کەسی دیکە مافی بەکارهێنانی نییە

-کیم عاشقی ئەسپ و وەرزشی ئەسپسواریە و بڕی ٦٢ ملیۆن دۆلاری لە کڕینی ئەسپی گرانبەهادا خەرج کردووە

-١٧ کۆشکی گەورەی بە هەموو پێداویستەیکەوە لە سەرانسەری وڵاتدا هەیە

-سەدان ئۆتۆمبیلی گرانبەهای هەیە و حەزی بە مارکەی مارسیدزە

-دەیان پیانۆی گرانبەهای لە ماڵەوە هەیە

-وێنەی کیم لە تەمەنی ٥ ساڵی لەگەڵ دایکیدا

ریکلام

ژیاندۆستی

6 کاری هەڵە کە خانمان بەحسابی خۆیان بۆ سەرنجڕاکێشانی پیاوان ئەنجامی دەدەن، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە

خێزان

كۆمه‌ڵێك كار هه‌یه‌ كه‌ زۆرێك له‌ خانمان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوانی پێ ڕابكێشن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌:

 

-به‌شێك له‌ ژنان بۆ سه‌رنجڕاكێشانی پیاوان جلوبه‌رگی ڕوت له‌به‌رده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدا به‌لای پیاوانه‌وه‌ شیكپۆشی و ئه‌ناقه‌ت گرنگه‌ نه‌ك ڕووتی.

 

 

-لاسایكردنه‌وه‌ی كچه‌ مۆدێله‌كان یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هه‌ڵه‌كان، پیاوان حه‌ز به‌ كچانی سروشتی ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ خۆت بیت.

 

 

-هه‌ندێك له‌ ژنان له‌ هه‌موو شتێكدا پشت به‌ پیاوه‌كانیان ده‌به‌ستن و خۆیان بێده‌سه‌ڵات نیشان ده‌ده‌ن، له‌ كاتێكدا گرنگه ژنان هه‌ندێك كات پشت به‌خۆشیان ببه‌ستن و ئه‌و جۆره‌ ژنانه‌ سه‌رنج ڕاكێشترن.

 

 

-به‌شێك له‌ ژنان به‌ ته‌واوه‌تی ژیانی تایبه‌تی خۆیان له‌ بیر ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ خانمانه‌ به‌لای پیاوانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشترن كه‌ جاروبار بوارێك ده‌هێڵنه‌وه‌ بۆ ژیانی تایبه‌تی.

 

 

-به‌شێك له‌ خانمان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه‌ن كه‌ پیاوان حه‌ز به‌ ژنی ئاقڵ ناكه‌ن، بۆیه‌ خۆیان بە نه‌زان نیشان ده‌ده‌ن، له‌ كاتێكدا ئه‌و پیاوه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی بوێت به‌دوای ژنی ئاقڵدا ده‌گه‌ڕێت.

 

 

-به‌شێك له‌ خانمان پێیان وایه‌ ماكیاجی زۆر به‌لای پیاوانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و تا سروشتی بیت جوانتریت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن کاتی ئاڵتوونی و کاتی شین بۆ وێنەگرتن دەدۆزیتەوە؟

خێزان

کاتی ئاڵتوونی و کاتی شین بە دوو کاتی زۆر جوان دادەنرێت بۆ وێنەگرتن، کە ئیفێکتێکی سروشتی بۆ وێنەکانت درووستدەبێت، ئەمەی خوارەوە کاتی دیاریکردنی ئەو کاتانەیە:

 

-کاتی ئاڵووتنی

کاتی ئاڵتوونی لە کاتی خۆر ئاوابوون و خۆرهەڵاتندایە لە بەیانیان و ئێواران، لەم کاتەدا تیشکی ڕوناکی زۆر نەرم و زەردباوە  و وێنەکان جوانتر دەردەچن.

 

 

-کاتی شین

کاتی شین بە گشتی 20  بۆ ٣٠ خولەک بەر لە خۆرهەڵهاتن و پاش خۆرئاوابونە، کە ڕوناکی ناوچەکەت شین دەردەکەوێت، لەم ماڵپەڕەوە دەتوانیت کاتی شین لە ناوچەکەی خۆتدا بزانیت.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک نامەی پێکەنیناوی کوڕان بۆ کچان لە فەیسبووکەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نامەی پێکەنیناوی کوڕانە بۆ کچان لە فەیسبووکەوە کە کچان بۆخۆیان بڵاویان کردۆتەوە و ئاماژە بەوەدەدەن کە ڕۆژانە نامەی لەمجۆرەیان زۆر پێدەگات:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان