ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لەسەر پاشەكەوت و سێ‌ مووچەی ئەمساڵ بێدەنگی شكێنرا
سەرۆكی حزبێك: مانگانە داهاتی هەرێم دوو هێندەی مووچەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوو پەڕلەمانتاری كورد لە پەڕلەمانی كوردستان و عیراق لەسەر پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دێنە دەنگ و ئاشكرای دەكەن، كە پاشەكەوتی مووچە نادرێتەوە بە فەرمانبەران و سەرۆكی حزبێك-یش دەڵێت: “هەموو مانگێك داهاتی هەرێمی كوردستان دوو هێندەی مووچەیە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە تویتەر لە نووسینێكدا بە ناونیشانی “پاشەكەوت یا بڕینی گیرفانی فەرمانبەران؟!” ئاماژەی بەوەكردووە، كاتێك زۆرەملێی پاشەكەوتیان لە كابینەی ڕابردو سەپاند، وتمان ئەوە بڕینی گیرفانی فەرمانبەرانە”.

دەشڵێت: “كاتێك سەرۆكی كابینەی ئێستای حكومەت وتی پارەی پاشەكەوت لای هەرێم نیە و دەبێ بەغداد بیداتەوە ڕونبۆوە، كە گیرفانبڕەكان ئامادە نین پارە بگێرنەوە بۆ فەرمانبەران، ئەوەی باسی پاشەكەوت بكا گیرفانبڕە!”.

لای خۆشیەوە، سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی ئاشكرای كردووە، ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیتوانی مووچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە.

دەشڵێت: “تاكو كۆتایی ساڵ دەتوانێت مووچەی مانگی 9 بدات، بۆیە وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كردووە مووچەی مانگەكانی10و11و12 و مووچەی مانگێكی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێبنێن پاشەكەت”.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم كابینەش نەیتوانی مانگێك مووچە پێش بخات، بەڵكو زیاتر دوایخست و سێ مووچەش دەكاتە دیاری پاشەكەوت.

هاوكات، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لە هژەمرای خۆی لە فەیسبووك دەڵێت: “لە هەرێمی كوردستان پاشەكەوتی مووچە بەردەوامە، نەبوونی خزمەتگوزاریی بەردەوامە، بێباكی دەسەڵاتداران بەرامبەر بە خەڵك و هاووڵاتییان بەردەوامە. هەموو ئەمانە لە كاتێكدایە كە ئەمساڵ (واتە ساڵی ٢٠١٩) بەردەوام پارەی بەغداد هاتووە و نەوتی خۆمان فرۆشتوە و داهاتی ناوخۆشمان بووە بە سێ هێندە”.

ئاشكراشی كردووە، داهاتی یەك مانگی هەرێم سەروو ملیارێك و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، لە كاتێكدا تەنها (٧٠٠ ملیۆن دۆلار)مان پێویست بوو بۆ مووچە، واتە هەموو مانگێك داهاتی هەرێمی كوردستان دوو هێندەی مووچەیە، كەچی وا سێ مانگی مووچەی خەڵك پاشەكەوت دەكرێت.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە د. جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێم و ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

ئابوری

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی بڵاوكردەووە.

بەپێی خشتەكە سەرجەم وەزارەتەكان بەم شێوەیە مووچە وەردەگرن:

ڕۆژی دووشەممە ١٦ی١٢ی٢٠١٩:
– وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی
– ئەنجومەنی دادوەری
– مووچەی مانگی ٣ی٢٠١٩ی كەمئەندامان
– وەزارەتی داد

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی١٢ی٢٠١٩:
– وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان
– وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی
– وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی١٢ی٢٠١٩:
– وەزارەتی ناوخۆ
– ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش
– هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن
– مووچەی مانگی ١٠ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەو پاسپۆرت و نشینگەی هەرێم
– مووچەی مانگی ٩ی لیوای١و٢ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكانی نەوت وگاز

ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی١٢ی٢٠١٩:
– وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
– وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
– وەزارەتی كارەبا
– وەزارەتی پلاندانان
– وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
– دەستەی مافی مرۆڤ
– دەستەی دەسپاكی
– دەستەی وەبەرهێنان
– دەستەی ژینگە
– دەزگای مین
– دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم
– دیوانی چاودێریی دارایی
– كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی.

ڕۆژی یەكشەممە ٢٢ی١٢ی٢٠١٩:
– وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن
– وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
– وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی
– سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
– سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
– سەرۆكایەتیی پەرلەمان
– مووچەی مانگی ١٢ی٢٠١٨ی خانەنشینی پێشمەرگە

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی١٢ی٢٠١٩:
– مووچەی مانگی ١٢ی٢٠١٨یخانەنشینی شارستانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە بڕیارە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی كە (خەڵك) لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە دەستی كەوتووە، ئەمڕۆ موچەی كارمەندانی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول لەكاتێكدایە مووچەی سێ‌ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەمساڵدا نادیارە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ترەمپ: لەگەڵ چین گەیشتووینەتە قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنی بازرگانی

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ چین گەیشتوونەتە قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنی بازرگانی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، وڵاتەكەی لەگەڵ چین گەیشتووەتە قۆناغی یەكەمی ڕێككەوتنی بازرگانی و بەو هۆیەوە واشنتۆن سەپاندنی باجی زیاتر بەسەر كاڵاكانی ئەو وڵاتە هەڵدەپەسێرێت كە بڕیار بوو سبەینێ یەك شەممە 15/12/2019 ئەو زیادكردنە بخرێتە جێبەجێ كردنەوە.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشداوە، ئیدارەی واشنتۆن گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی گەورە لەقۆناغی یەكەمدا لەگەڵ چین و ئەو وڵاتەش ڕەزامەندبووە لەسەر گۆڕانكاریی هەیكەلی گەورە لەگەڵ كڕینی بەرووبوومی زۆری كشتوكاڵی و وزە و كاڵای دروستكراو.

سەرۆكی ئەمریكا ئەوەشیخستووەتەڕوو، وڵاتەكەی ژمارەیەك باجی سەپێندراو بەسەر كاڵاكی چین كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان