ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

چەند دیمەنێكی پاركی دایك لە سلێمانی

سلێمانی ـ نزار جەزا

پاركی دایك یەكێكە لەپاركە ڕازاوەكانی شاری سلێمانی، كە لەساڵانی حوكمی بەعسدا زیندانێك بوو بۆ ئازاردانی كوردە خەباتكارەكان، بەڵام دواتر حكومەتی هەرێم ئەو زیندانەی ڕووخاند و لەجێگەیدا باخی دایك-ی دروست كرد.

ژینگە

پلازمای سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌نزیك خۆر به‌دیكراوه‌

خەڵک

پاركه‌ر سۆله‌ر پرۆب، كه‌شتی ئاسمانی ناسا-ی پشكنێره‌ری خۆر، به‌ پشكنینه‌ نوێیه‌كه‌ی زانایانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد.
ڕۆژی 4ی نۆڤێمبه‌ر زاناكان بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ده‌ریانخستووه‌ كه‌ گه‌ردی پلازمای كڵپه‌سه‌ندووی نوێیان له‌نزیك خۆر به‌دیكردووه‌ كه‌ پێشتر نه‌بینراوه‌ ئه‌ویش له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی نوێی گه‌رده‌كانی خۆر كه‌ هێڵه‌كانی له‌شێوه‌ی بواری موگناتیسی ده‌ره‌وه‌ی خۆره‌ و وه‌ك خێرایی ته‌وژمی خۆر ده‌ركه‌وێت.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ زانایان تێبینی له‌و جۆره‌یان چنگ بكه‌وێت له‌دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2018ه‌وه‌ ناسا كه‌شتی ئاسمانی پاركه‌ر سۆله‌ر پرۆب-ی گه‌یاندۆته‌ نزیك خۆر، ئه‌ویش له‌پێناو به‌ده‌ستگه‌یشتنی زانیارییه‌ نه‌زانراوه‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆر.

زانایان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ له‌ئاكامی ئه‌م زانیارییه‌ نوێیه‌ (ته‌وژمی نوێی پلازمای ده‌وری خۆر) راڤه‌ی زۆر نهێنی تریان ده‌ستگیر ده‌بێت له‌وانه‌: بۆچی ئاتمۆسفیری ده‌وری خۆر زۆر گه‌رمتره‌ له‌ ڕووی خۆر، یاخود یارمه‌تی زانایان ده‌دات كه‌ زانیاریان چنگ بكه‌وێت له‌سه‌ر گه‌رده‌لولی ئاگرینی خۆر كه‌ ئه‌بێته‌ هۆی له‌كاركه‌وتنی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كانی بۆشایی ئاسمان.

دێڤێد ماكۆماس، زانای فیزیای گه‌ردوونی له‌ تاقیگه‌ی پرینستۆن بۆ فیزیای پلازما له‌ ویلایه‌تی نیوجیرسی ده‌ڵێت:”خۆر سه‌رچاوه‌ی ژیانه‌ به‌ڵام ترسه‌كانیشی په‌یوه‌سته‌ به‌ئێمه‌وه‌”.

كه‌شتی ئاسمانی پاركه‌ر سۆله‌ر پرۆب كه‌ له‌ لایه‌ن ناساوه‌ گه‌یه‌نرایه‌ نزیك خۆر توانای به‌رگه‌گرتنی 2500 پله‌ی فه‌هره‌نهایتی (1372 پله‌ی سیلیزی) هه‌یه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌دریجی له‌سه‌ر خولگه‌یه‌ك نزیك بووەته‌وه‌ له‌ خۆر كه‌ له‌ سه‌عاتێكدا (430 هه‌زار مایل ده‌بڕێت كه‌ ده‌كاته‌ 692 هه‌زار كیلۆمه‌تر) به‌ ده‌وری خۆردا ده‌سوڕێته‌وه‌.

ئه‌مریكا به‌نیازه‌ له‌ 2025، ئه‌م كه‌شتییه‌ له‌ دووی 4 ملیۆن میل نزیك بكاته‌وه‌، تا ئێستا سێ جار نزیكی كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵدانییه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵدانیدا 15 ملیۆن میل دوور بوو له‌ خۆره‌وه‌.

جاستن كاسپه‌ر زانای فیزیایی له‌ زانكۆی میشیگان، ده‌ڵێت:”ئێستا خۆر زۆر به‌ ئاشكرا و باشتر تێبینی ئه‌كه‌ین وه‌ك له‌ پێشتر”.

وتیشی: “ئه‌م ته‌وژمه‌ نوێیه‌ پلازمییه‌ی چه‌ند ڕۆژی پێشوو ئاشكرا بووه‌ خێراییه‌كه‌ی 300 هه‌زار مایله‌ له‌سه‌عاتێكدا”.

وەرگێڕانی/لوقمان غه‌فوور

سەرچاوە/ئێن پی ئار و سی ئێن ئێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێكی بەفرو بارانی بەهێز دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و خێرایی با-ش زیاد دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سبەی پێنج شەممە هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست كە پێشبینی دەكرێت شەپۆلێكی بەفر لەناوچە شاخاوییەكان بە تایبەتی لە ناوچە سنوورییەكاندا ببارێت و باران و هەورە بروسكەش هەرێم بگرێتەوە.

ئاشكراشیدەكات، شەپۆلەكە سەرەتا لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەكات و كاریگەری لە ڕۆژی هەینی زیاتر دەبێت كە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە و ئێوارەی ڕۆژی شەممەش كاریگەری لاواز دەبێت.
ڕوونیشیدەكاتەوە، خێرایی با لە هەندێك ناوچە بۆسەرووی 30 كم بەرز دەبێتەوە و پلەكانی گەرما 5-6 پلە سیلیزی ڕوو لە دابەزین دەكاتو لە هەندێك ناوچە نزمترین پلە بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بارینی بەفروباران دەستپێدەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 16 پلە و لە سلێمانی 14 پلە و لە دهۆك 16 پلەو لە كەركوكیش 17 پلە دەبێت ‌و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی كەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان و درووستبوونی تەم.

هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ پێنج شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 14 پلە و لە سلێمانی 12 پلە و لە دهۆك 12 پلە و لە كەركوكیش 16 پلە دەبێت و لە سەرجەم شارەكانی هەرێمی كوردستانیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران و بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی پارێزگای هەولێر و لە پارێزگاكانی دیكەش باران دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان