ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کریستیانۆ بێدەنگی شکاند هۆکارەکانی ئاڵوگۆڕکردنی لە دوو یاریی یوڤانتۆس ئاشکرا کرد !


خەڵک سپۆرت

بۆ یەکەم جار لەدوای ئاڵوگۆڕکردنی بەرامبەر یانەکانی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ و میلان، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ڕاستییەکان ئاشکرا دەکات.

لە دوو ڕووبەروبونەوەی کۆتایی یانەی یوڤانتۆس بەرامبەر لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و بەرامبەر یانەی ئەی سی میلان لە چوارچێوەی ململانێکانی خولی ناوخۆی ئیتاڵیا، ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەر دووجار لەسەریەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی یانەی هێنایە دەرەوەی یاریگا و بە یاریزانە یەدەگەکان پێگەکەی پڕکردەوە، ئەوەش نیگەرانی یاریزانە ناودارەکەی پورتوگالی لێکەوتەوە و بابەتەکە لەڕێگەی میدیاکانەوە سەدایەکی بەهێزی دایەوە.

دواتر “دۆن کریستیانۆ” لە دوو ڕووبەروبونەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد، لە چاوپێکەوتنێکیشدا پاش بردنەوەی پورتوگال لە لۆکسمبۆرگ بۆ یەکەم جار بێدەنگی شکاند و بە پەیامنێری کەناڵە تەلەڤیزیۆنیەکانی ڕاگەیاند :” لەکۆتا سێ هەفتەدا تواناکانم سنوردار بوون، هەمووان دەزانن من حەز ناکەم ئاڵوگۆڕ بکرێم، بەڵام لەدوای ئەوەی بڕیاری دانیشاندنم درا هیچ ئاماژەیەکی خراپیشم نەکرد، هەوڵمدا بەوپەڕی توانامەوە یاریدەی یوڤانتۆس بدەم لەکاتێکدا پێکراو بووم”.

هەروەها دەڵێت :” هیچ یاریزانێک حەز ناکات ئاڵوگۆڕی پێبکرێت، بەڵام من تێدەگەم لەبەرئەوەی لەو دوو یارییەدا باش نەبووم، لە لەسەدا سەدی تواناکانمدا نەبووم”.

کریستیانۆ لە دوو ڕووبەروبونەوەی کۆتایی پورتوگال توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات و یاریدەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیی دا بۆ گەیشتن بە ململانێکانی یورۆی ٢٠٢٠.

جیهانی

دوای تایگەر وودز و مایوێزەر سەروەتی ئەستێرەیەکی تۆپی پێ دەگاتە سنوری ملیار


خەڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی نزیکدەبێتەوە سەرەوتی دارایی بگاتە ملیار یورۆ و بەوشێوەیەش دەبێتە یەکەمین یاریزانی بواری تۆپی پێ دەبێتە ملیاردێر.

ڕۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ئاشکرای کردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەی یوڤانتۆس یەکێکە لەو یاریزانانەی کە لەدەرەوەی بواری وەرزش بازرگانییكی جیهانییە و ساڵانە داهاتی بە سەدان ملیۆن یورۆ مەزەندە دەکرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، کریستیانۆ لەڕێگەی هۆتێلە پێنج ئەستێرەکانی و کۆمپانیا و کۆگا و براندەکانییەوە لە هاوینی ٢٠٢٠ داهاتێکی زیاتر دەخاتە سەر سەروەتەکەیی و دەگاتە سنوری ملیارێک یورۆ، کە ئەوەش یەکەمین یاریزانی بواری تۆپی پێیە دەگاتە ئەو ئاستە.

هەروەها لەسەر ئاستی وەرزش تائێستا تەنها تایگەر وودزی ئەفسانەی گۆڵف و فلۆید مایوێزەری ئەفسانەی بۆکسێن گەیشتونەتە سنوری ملیار یورۆ.

دۆنی پورتوگال لە ٢٠٠٣وە داهاتی ساڵانە کۆدەکاتەوە و لەساڵانی ٢٠٠٩وە یەکێکە لەخاوەن زۆرترین داهاتەکان لە بواری وەرزشدا و چەندین ساڵ یەکەمی ڕیزبەندی بووە، بەڵام لەئێستادا لیۆ مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە لوتکەی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.

زە سەن ئاماژەی بە کردنەوەی زنجیرەیەک ڕێستورانتی ناوازەکردووە لە وڵاتانی پورتوگال و ئینگلتەرا و مەغریب، بەهۆی ئەو زنجیرەیەوە تائێستا بڕی ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٩ داهاتی گشتی بەهەموو بوارەکان ١٠٠ ملیۆن یورۆ بووە بەرامبەر ١١٦ ملیۆن بۆ لیۆ مێسی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەستێرەیەکی دێرینی ئیتاڵیا: بەرپرسانی یوڤانتۆس دەزانن کە خولی ئیتاڵیا کۆتایی هاتووە


خەڵک سپۆرت

ئەنتۆنیۆ کاسانۆ ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ڕۆما دووپاتی دەکاتەوە، کەمکردنەوەی موچەی یاریزانانی یانەی یوڤانتۆس واتای ئەوەیە خولی ئیتاڵیا لەم وەرزەدا کۆتایی هاتووە.

لەئێستادا خولی ئیتاڵیا بەبڕیاری یەکێتی تۆپی پێ و ڕابیتەی یانە پیشەگەرەکان ڕاگیراون و مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تادێت زیاتر دەبێت، بەو هۆیەشەوە نازانرێت کەی و لە چ بارودۆخێکدا خولەکە دووبارە دەستپێدەکاتەوە.

بەم هۆیەوە بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس بڕیاریان لەسەر کەمکردنەوەی موچەکانیاندا و یاریزانانی وەک کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئەستێرەکانی تر ڕەزامەندییان نیشاندا، ئەوەش (١٠٠) ملیۆن دۆلار پاشەکەوت بۆ یانە ئیتاڵییەکە دەگەڕینێتەوە.

لەم بارەیەوە کاسانۆ بە کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ڕاگەیاندووە :” ئەگەر بەرپرسانی یانەی یوڤانتۆس موچەی یاریزانانی یانەکە کەم بکەنەوە، ئەوە واتای ئەوەیە وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ دووبارە ئەنجام نادرێتەوە و کۆتایی هاتووە، بەنسبەت منەوە بابەتەکە یەکلایی بۆتەوە، ئەگەرنا یانەیەکی یوڤانتۆس بۆ هەنگاوێکی وەها دەنێت”.

هەروەها دەڵێت :”دەکرا ئەم بڕیارە لەکۆتایی هەر مانگێک، یاخود لەکۆتاییەکانی مانگی شەش بدرێت، بەنسبەت یانە هەژارەکانیشەوە پێویستە چارەسەرێک بۆ لێبڕینی موچەی یاریزانەکان بدۆزنەوە، چونکە هەندێک لەو یاریزانانە تەنها چوار و پێنج هەزار یورۆ موچەیانە و کرێ خانوو ئوتۆمبێل دەدەن، هەندێکیان پارەی قیستی ئوتۆمبێل و خانویان لەسەرە”.

لەکۆتاییشدا جەخت دەکاتەوە، کە وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا باشترین بڕیاریداوە بە دووبارە ئەنجامدانی خولەکە لە دۆخێکی لەباردا، تایبەت بەخۆشی بەباشی دەزانێت قۆناغێکی چوار یانەیی ئەنجامبدرێت بۆ کۆتاییهێنان بە خولی ئیتاڵیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا چامپیۆنزلیگ و خولەکانی ئەوروپای بۆ کاتێکی نادیار ڕاگرت


خەڵک سپۆرت

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دوێنێ چوارشەممە کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی لەبارەی خولە ئەوروپییەکانەوە ئەنجامدا، لەکۆتاییشدا بڕیاردرا بە ڕاگرتنی خولی یانە پاڵەوانەکانی و خولی ئەوروپی و سەرجەم ئەو یارییانەی بڕیارە لەم ماوەیەدا ئەنجام بدرێن.

بەپێی بڕیارەکانی یوفا، هەردوو فاینەڵی چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ کە بڕیاربوو لە کۆتایی مانگی شەش ئەنجام بدرێن بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

هەروەها ڕووبەڕوبوونەوە نێودەوڵەتییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، کە بەهەمان شێوە بڕیاربووە لەمانگی حوزەیران ئەنجام بدرێن بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێن.

سەرچاوەکان پێیان وایە لەگەڵ زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی ڕێژەی توشبووان لە وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا، ئەگەر هەیە خولی یانە پاڵەوانەکان و خولی ئەوروپی “چامپیۆنزلیگ و یوروپا لیگ” بەتەواوی دوابخرێن.

لەماوەی ڕابردوودا بڕیاربوو ڕووبەڕوبونەوەکانی قۆناغی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکان ئەنجام بدرێن، بەڵام بەبڕیاری یوفا ئەو یارییانەی دواخراون و لەئێستادا ١٧ یاریی پاڵەوانێتیەکە ماوە تائێستا بە هەڵواسراوی ماونەتەوە و نازانرێت لەداهاتوودا چ بڕیارێک لەبارەیانەوە دەدرێت.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەر لە کۆبوونەوەی کۆتایی کۆبوونەوەیەکی تریان لەبارەی پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا و بڕیاردرا بەدواخستنی یورۆی ٢٠٢٠ بۆ ماوەی ساڵێک.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان