ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم چەند مووچەیەكی فەرمانبەران پاشەكەوت دەكات”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حكومەتێكی سێ مانگی، سێ موچە پاشەكەوت دەكات.

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمساڵ مووچەی تەواوی مانگەكان لە وادەی خۆیدا دابەش بكرێت بەشێوەیەك موچەی سێ مانگی ساڵی ڕابردووشی لەگەڵ دابێت، بەڵام ئەمساڵ نزیكەی مانگێكی ماوە و تا ئێستا حكومەتی هەرێم چوار موچەی هاوڵاتیانی لایە و بەو پێیە تەنها توانای دابەشكردنی یەك مووچەی دەبێت.

سۆران عومەر ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، ئەم كابینەیەی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیتوانی موچەی نەدراوی سێ مانگی ئەمساڵ بداتەوە.

دەشڵێت”تاكو كۆتایی ساڵ دەتوانێت موچەی مانگی 9بدات، بۆیە وەزارەتی دارایی پێشنیاری بۆئەنجومەنی وەزیران كردووە موچەی مانگەكانی10و11و12و موچەی مانگێكی خانەنشینی بەتەواوی نەدەن و ناوی لێبنێن پاشەكەت”.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەمە سەلمێنەری ئەوەیە ئەم كابینەش نەیتوانی مانگێك موچە پێش بخات، بەڵكو زیاتر دوایخست و سێ موچەش دەكاتە دیاری پاشەكەوت.

ئابوری

بەوێنە؛ وەرزی خواردنی قاز

خەڵك-ئارام سەردار

لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، ساڵانە خواست لەسەر كڕینی قاز و خواردنی گۆشتەكەی زیاتر دەبێت، بازاڕی پەلەوەر فرۆشانی هەولێریش بەهۆی زۆری خواست لەسەری قازێكی زۆری تێدا دانراوە بۆ فرۆشتن.

مام حاجی كەریم، كە هاوڵاتیەكی دانیشتووی گوندێكی دەشتی هەولێرە بۆ (خەڵك) ووتی، لەوەرزی بەهار بەدوواوە ساڵانە قاز ڕادەگرن و بەخێوی دەكەن تا دەگەن بەوەرزی پایز و كۆتایی ئەو وەرزە، ئینجا قازەكان دەهێنینە بازاڕ و دەیان فرۆشین.

وتیشی ،” بەهۆی ئەوەی قاز جیاواز لەپەلەوەرەكانی دیكە چەوری زۆرە بۆیە لەوەرزی سەرما و زستان خواستی لەسەر دەبێت بۆ خواردن، چونكە هەم چەوریەكەی كەمتر دەبێت هەم گۆشتەكەی توندتر دەبێت، گەرمیش بەجەستە دەبەخشێت وێڕای چێژەكەی”.

لای خۆشیەوە هاووڵاتی عەلی محەمەد، كە پیشەی فرۆشتنی پەلەوەرە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی خواست لەسەری گۆشتی قاز ئێستا زیاتر دەفرۆشن و نرخیشیان جیاوازە، بەگوێرەی گەورەیی و بچووكی جیا دەكرێنەوە كەمترین نرخی ئەگەر قازەكە نزیكەی ۳ كیلۆ بێت ۲۰ هەزار بۆ ۲٥ هەزارە و هەندێكجاریش كەمتر، نرخەكانی دیكەش ئەگەر قازەكان لە چوار بۆ پێنچ كیلۆ زیاتر بێت بەنزیكەی ٤۰ بۆ ٦۰ هەزار دینار دەبێت بەگوێرەی گەورەیی قازەكە، لەهەمان كاتدا قازی زۆر گەورەش هەیە نێرەو مێیەی نرخەكەی زۆر زیاترە تاوەكو ۱٥۰ هەزار دینار و زیاتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەی پاشەكەوتكراوەكانەوە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەندێك كەس بە ئاگا یان بێ ئاگا دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ ڕێكەوتن لەگەڵ بەغدا كەمبكەنەوە، دەشڵێت،”سەرباری ئەوەی كە مووچە نەدراوەكان و پاشەكەوتەكانی مووچەش لەسەردەمی ئەم كابینەیەدا نەبووە، بەڵام حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی بەرپرسیاریەتی هەموویان لە ئەستۆ دەگرێت”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمرۆ پێنجشەممە 5/12/2019، لە دیوانی وەزارەت، كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بەسترا و سەرۆك و ئەندامانی شاندی حكومەتی هەرێم، دۆسیەی بودجە و نەوت ئەنجامی ڕێكەوتنی شاندی هەرێمی كوردستانیان بۆ ڕۆژنامەنووسان ئاشكراكرد.

دەشڵێت،”وەزیری دارایی ئەوەی بۆ هەموو لایەك خستەڕوو، كە حكومەت مووچەی 8 مانگی فەرمانبەران و 12 مانگی خانەنشینان قەرزدارە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك بە مووچە ناتەواوەكان نەداوە، كە بە ڕێژەی جیاواز بە پاشەكەوت دابەشكراون”.

ڕاشیگەیاندووە، بەداخەوە هەندێك كەس بە ئاگایی یان بە بێ ئاگا ڕاستیەكان دەشێوێنن دەیانەوێت لە بەهای ئەو سەركەوتنە گەورەیەی شاندی هەرێمی كوردستان كەمكەنەوە.

 

وێنەی ‏وەزارەتى دارایی و ئابووری - وزارة المالية والاقتصاد‏.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە حاڵەتی دواكەوتنى پەسەندكردنی بودجەدا
حكومەتی عیراق بەمشێوەیە مووچە دابەش دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی ئێستا ناتوانێت بودجەی ساڵی داهاتوو پێشكەش بكات، تا ئەو كاتەی حكومەتی نوێ‌ پێكدەهێنرێت.

حەنین قەدۆ، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی عیراق، ڕایگەیاندووە”بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی داهاتوو تا ئەم ساتەش لای لیژنەی ئابورییە لە ئەنجومەنی وەزیران، كێشەیەكی زۆر هەیە بۆ دابینكردنی بڕە داراییەكان بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەركانەی لەئەستۆیەتی بەرانبەر بە گەلی عیراق كە بە كێشەی مەترسیدار دادەنرێن”.

بە وتەی قەدۆ”پەرلەمان لەئێستادا بەشێوەیەكی نافەرمی بڕگەكانی بودجەی داهاتوو تاوتوێ‌ دەكات، تا زەمینە سازی بۆ داڕشتنی كۆتایی بكات، لەپێناو دەرچوون لەم ئاستەنگە گەورەیەی كە تێیكەوتووین بەهۆی ئەو ئەركە گەورەكانی كەوتوونەتە سەرشانی حكومەت و وەزارەتی دارایی و پەرلەمان”، ڕەتیشیكردەوە “حكومەتی ئێستا بتوانێت بودجەی ساڵی داهاتوو پێشكەش بكات، تا ئەو كاتەی حكومەتی نوێ‌ پێكدەهێنرێت”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دەڵێت”لەحاڵەتێكدا گەر پەسەندكردنی بودجەی داهاتوو بەهەر هۆیەكەوە بێت دواكەوت، ڕێژەی 1/12ی بودجەی ساڵی داهاتوو مانگانە خەرج دەكرێت بۆ مەبەستی مووچەی فەرمانبەران، تا ئەو كاتەی بودجەكە پەسەند دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان