ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كۆشكی سپی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانەكانی ئێران راگەیاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

كۆشكی سپی ئێوارەی ڕۆژی ١٧ینۆڤەمبەرلەبەیاننامەیەكدا ئاماژەبۆ ئەوە دەكات، ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا پاڵپشتی هاوڵاتیانی ئێران دەكات بۆ ناڕەزایەتیی ئاشتییانەیان دژی ڕژێمێك كە پێویستبوو گەلەكەی بەڕێوەببردایە.

ئاشكراشیدەكات، ئیدانەی ئەو ھێزە كوشندە و سەركوتكەرە داپلۆسێنەرە ترسناكە دەكەین كە بەكاردەھێنرێت بەرانبەر خۆپیشاندەران.
كۆشكی سپی ئەوەش وەبیر ئێران دەهێنێتەوە، كە تاران ببێباكانە بەردەوامە لە پەرەپێدانی چەكی ئەتۆمی و پڕۆگرامی مووشەكە دوور ھاوێژەكان و پاڵپشتیكردنی تیرۆریزم، بەشێوەیەك نەتەوەیەكی سەربەرزی گۆڕی بۆ چیرۆكێكی ترسناك دەرەبارەی ئەوەی چی ڕوودەدا كاتێك ئەو توێژە دەسەڵاتدارە گەلەكەی بەجێدەھێڵێت و سەرەتایەك دروست دەكات بۆ شەڕێك كە لە بەرژەوەندی كەسانی دەسەڵاتدار و دەوڵەمەندەكانە.

ئامادەكردنی – لوقمان غەفوور
سەرچاوە – پێگەی كۆشكی سپی

جیهان

هەلیكۆپتەرێك لە ئەمریكا كەوتەخوارەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ لە ویلایەتی مینیسوتای ئەمریكا هەلیكۆپتەرێك كەوتەخوارەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی پاسەوانی نیشتیمانی ویلایەتی مینیسوتا هەلیكۆپتەرەكە سەر بە هێڵی ئاسمانی سوپای پاسەوانی نیشتیمانی بووە و لە گەشتێكی تاقیكردنەوەدا بووە.

بەهۆی ڕووداوەكەوە سێ سەربازی ئەمریكایی گیانیان لەدەستدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خۆپیشاندان لە فەرەنسا دەستیپێكرد

خەڵك –بەشی هەواڵ

بە شێوازێكی بەرفراوان خۆپیشاندان لە فەرەنسا دەستیپێكرد لە دژی یاسای خانەنشینی.

لە زۆرتر لە 250 شار و شارۆچكەی فەرەنسا بە بەشداری نزیكەی 500 هەزار كەس خۆپیشاندان دەستیپێكردووە لە دژی یاسای خانەنشینی كە لەلایەن حكومەتەوە ئامادەكراوە.

لە پاریس نزیكەی 250 هەزار كەس بەشداری خۆپیشاندانەكانیان كرد، لەوێ تێكهەڵچوون لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئاسایشییەكاندا ڕوویدا و قوربانی كەوتنەوە.

لە هەندێك شوێنیش مانگرتنی گشتی ڕاگەیەندراوە و بەشێك لە گەشتە ئاسمانییەكانیش هەڵوەشێندرانەوە و دەیان كەسیش قۆڵبەست كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لاڤرۆڤ: ڕوسیا وەڵامی هەموو هەڕەشەكانی ناتۆ دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، “مۆسكۆ وەڵامی هەموو هەڕەشەكانی ناتۆ دەداتەوە كە دەیكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ڕوسیا”.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە كۆبوونەوە و چالاكییەكانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی ناتۆ ڕایگەیاند، “ناتۆ بودجەیەكی زۆری بۆ بەهێزكردنی بەرگری و هێزە سەربازییەكانی هاوپەیمانییەتییەكەیان تەرخانكردووە، كە لەمێژووی هاوپەیمانییەتییەكەیان هاوشێوەی نەبووە”.

لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەشكرد، “ئامانجی ناتۆ لەئەنجامدانی ئەو كارە بەهێزكردنی پێگەی خۆیەتی لەجیهاندا و سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا جەختیشیكردەوە، “ڕوسیا وەڵامی هەموو هەڕەشەكانی ناتۆ دەداتەوە كە دەیكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ڕوسیا لە هەر كوێیەكی جیهاندا بێت”.

سێرگی لاڤرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، “ناتۆ و ڕوسیا و چین بە دوژمن دەزانێت و بەردەوام دژایەتیان دەكات”، وتیشی، “ئێمە خۆمان ناگلێنین لە پێشبڕێكی بەهێزكردنی سەربازی وڵاتەكەمان لەدژی ناتۆ، ڕوسیا شێوازی تایبەتی هەیە بۆ وەڵامدانەوە بەجۆرێك ئاسایشی وڵاتەكەمانی تێدا مسۆگەربێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان